پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی
پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی یان گەشەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی (بەئینگلیزیی: Video Game Developer) پەرەپێدەرێکی نەرمامێرە کە تایبەتمەندە لە بواری پەرەپێدانی کایەی ڤیدیۆییدا کە بریتییە لە پرۆسەی بەرھەمھێنانی کایەی ڤیدیۆیی.[١][٢] پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی دەکرێت تاکەکەسێک[٣] یان گرووپێک بێت لە کارمەندی کۆمپانیایەکی دیاریکراو کە لەنێوان خۆیاندا ئەرکەکانیان دابەش کردووە بۆ چەند بوارێکی جیاواز، لەوانە بەرنامەسازی، شێوەسازی، ھوونەری، تێستکردن و ھتد. زۆرینە کۆمپانیاکانی پەرەپێدانی کایەی ڤیدیۆیی خاوەنی پاڵپشتی ماددیی و بەبازاڕکردنن لەلایەن بڵاوکەرەوەکانی کایەی ڤیدیۆیی.[٤] ئەو پەرەپێدەرانەی کە پاڵپشتی ماددی خۆیان بۆخۆیان دابین دەکەن پێیان دەگووترێت سەربەخۆ و زۆرینەی کات کایەی ڤیدیۆیی سەربەخۆۆ درووست دەکەن.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Bethke، Erik (٢٠٠٣). Game development and production. Texas: Wordware Publishing, Inc. لاپەڕە ٤. ژپنک ١-٥٥٦٢٢-٩٥١-٨.
- ^ McGuire، Morgan؛ Jenkins، Odest Chadwicke (٢٠٠٩). Cre ating Gmes: Mechanics, Content, and Technology. Wellesley, Massachusetts: A K Peters. لاپەڕە ٢٥. ژپنک ٩٧٨-١-٥٦٨٨١-٣٠٥-٩.
- ^ Bob، Ogo. «Electronic Game School». Teacher. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Bates، Bob (٢٠٠٤). Game Design (چاپی 2nd). Thomson Course Technology. لاپەڕە ٢٣٩. ژپنک ١-٥٩٢٠٠-٤٩٣-٨.
- ^ Gnade، Mike (١٥ی تەممووزی ٢٠١٠). «What Exactly is an Indie Game?». The Indie Game Magazine. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی تێدایە.