کایەی ساڵ (بە ئینگلیزی: Game of the Year Award) خەڵاتێکە کە لەلایەن بۆنە جیاوازەکانی خەڵاتکردن و بڵاوکراوە میدیایییەکانەوە دەدرێت بە یارییەکی ڤیدیۆیی کە ھەست دەکەن نوێنەرایەتی لووتکەی یاریکردنیان کردووە لەو ساڵەدا. چەندەھا جۆری خەڵات ھەیە کە دەدرێت بە یارییەکانی ساڵ، بۆنموونە: خەڵاتی ئەکادیمی بەریتانی ئاھەنگێکی ساڵانەی خەڵاتکردنی بەریتانییە کە ڕێز لە «دەستکەوتی داھێنەرانەی ناوازە» لە پیشەسازی یارییە ڤیدیۆیییەکان دەگرێت. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٤ دوای داڕشتنەوەی خەڵاتی کات بەسەربردنی کارلێککاری بافتا پێشکەشکرا، خەڵاتەکان لەلایەن ئەکادیمیای ھونەری فیلم و تەلەڤیزیۆنی بەریتانی (بافتا) پێشکەش دەکرێن، و بەم پێیەش بە شێوەیەکی باو بە خەڵاتی یارییەکانی بافتا ناودەبرێن. ھەروەھا خەڵاتی باشترین یارییەکانی ساڵی چیک خەڵاتی ساڵانەیە کە دان بە دەستکەوتەکان دەنێت لە پەرەپێدانی یارییە ڤیدیۆیییەکان.[١] ھەروەھا خەڵاتی دی ئای سی ئی لەلایەن ئەکادیمیای ھونەر و زانستە کارلێککارەکانەوە (AIAS) دەبەخشرێت، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە بۆ کاری پیشەسازیی.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Který titul si odnese ocenění Česká hra roku 2016? Nejvíce nominací posbíraly Samorost 3, Dark Train a Chameleon Run – Games.cz". Games.cz (بە چیکی). Retrieved 5 March 2017.
  2. ^ "Dice 2013 changes". Joystiq. Joystiq. Archived from the original on 26 October 2012. Retrieved 16 January 2013.