مرۆڤخۆری

کرداری خواردنی پێست یان ئەندامی دیکەی نێو لەشی مرۆڤی دیکە

مرۆڤخۆری (بە ئینگلیزی: cannibalism) خوو یا ڕەوەشتی خواردنی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤێکی ترەوییە شوێنەوارناسان ھێما و نیشانەگەلێکیان لەم خوو و ڕەوەشتە لە کۆمەڵگاکانی سەرەتاییدا دۆزیوەتەوە.

مرۆڤخۆری لە مۆسکۆ و لیتوانیا ١٥٧١

ھۆکارەکان

دەستکاری

تۆژینەوەی مرۆڤناسان پیشان دەدات کە مرۆڤخۆری ھۆکارگەلێکی جۆرواجۆری بووە کە گرنگترینەکانیان بریتین لە:

خواردنی گۆشتی مرۆڤ وەکوو چێشتێک

دەستکاری

بڕێک لە خێڵە ڕەشپێستەکانی گینێ، لە ئافریقا گۆشتی مرۆڤیان دەخوارد و بۆ دابینکردنی ژەمە خۆراکیان، ھێرشیان دەبردە سەر خێڵەکانی تر و دیلیان دەگرتن. دیلەکانیان، وەکوو مانگا و مەڕ دەلەوەڕاند تاکوو پەرواربن. ئیسکیموەکانیش کاتێک شتێکیان بۆ خواردن دەس نەدەکەوت گۆشتی مرۆڤیان دەخوارد.

خواردنی گۆشتی مرۆڤ، بۆ پیشاندانی سۆز یان دەرخستنی ڕق

دەستکاری

بڕێک لە ھۆزە مرۆڤخۆرەکان، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی نزیکان و کەسوکاریان و سەرۆک ھۆزەکانیان و ھەروەھا بەپێی بیرکردنەوەیان بۆ وەرگرتنی ھێز و وزە و تایبەتمەندییە باشەکانیان، پاش مردنیان گۆشتیان دەخواردن.

ماساژێتەکان کە دەوروبەری ٤٠٠ ساڵ پێش زایین لە کەنارەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی زەریای خەزەردا دەژیان، بۆ بەرزڕاگرتنی خزم و کەسە بەساڵاچووەکانیان، قوربانییان دەکردن و گۆشتەکەیان دەخواردن. بڕێک لە ھۆزە مرۆڤخۆرەکانیش بۆ نیشاندانی ڕق و قینی خۆیان، گۆشتی دوژمنەکانیانیان دەخوارد کە لەنێو عەرەبەکانیشدا نموونەی ھەیە و دەتوانین بە ھیند ھاوسەری ئەبووسۆفیان ئاماژە بکەین کە پاش سەرکەوتن لە شەڕی ئەحود ـدا، جەرگی حەمزە، مامی محەممەد پەیغەمبەری موسوڵمانانی دەرھێنا و خواردی.

خواردنی گۆشتی مروڤ بۆ نزیک بوونەوە بە خودایان و وێنەخودایان و بەڵێن بەستن لەگەڵ ئەوان

دەستکاری

خەڵکیی شاری حەڕان یەکێک لە شارە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا، لە سەردەمی بەر لە ئیسلامدا، ھەموو ساڵێک منداڵێکیان پێشکەش و قوربانی خودای پارێزەری بتەکانیان دەکرد. گۆشتی قوربانییەکەیان لەگەڵ ئاردی سپی و زەعفەران و ڕۆنی زەیتوون و سونبولدا بەشێوەی حەبگەلێ بەقەد دنکە ھەنجیرێک دروست دەکرد دەیانکوڵاند و بە خواردی نزاوێژەکانیان دەدا. خەڵکی ھۆزێک لە ھیندیش نەخۆش و بە ساڵاچووەکانی خێڵەکەیان بە نیشانەی حەزکردن بە وێنەخودای کالیی بەڕێز، ھاوسەری قیناوی «شیوا»، یەکێک لە خودایانی ھیندووەکان، و ڕازی و ھێور کردنەوەی ئەو دەیانکوشت و گۆشتەکەیانیان دەخوارد.

دانیشتووانی ئوسترالیای ناوەندی

دەستکاری

خواردنی گۆشتی مرۆڤ لەنێو دانیشتووانی ئوسترالیای ناوەندیدا باو بوو. دایکان لەو ناوچەیەدا لە ئەگەری مردنی منداڵەکانیاندا، گۆشتەکانیان دەخواردن و بەپێی بیرکردنەوەی خۆیان پێیان وابوو کە بەو کارە ئەو ھێزەی کە لەکاتی ھێنانەدنیای ئەو کۆرپە پێیان داوە، لێی وەردەگرنەوە.

خەڵکی گەلی باستان (باوباپیری فەرانسەوییەکان) خواردنی گۆشتی بڕێک لە ئەندامانی لەشی مرۆڤیان ژبۆ چارەسەریی پزیشکیی بڕێ نەخۆشی بەسوود دەزانین. لە کۆتایییەکانی سەدەی پازدەی زایینیدا، کریستۆفەر کۆڵومبس لە دوورگەکانی ئانتیل - نێوان ئەمریکای باشوور و باکووردا - لەگەڵ ھۆزێک بەناوی کارائیب ئاشنا بوو کە لە نێوانیاندا خواردنی گۆشتی مرۆڤ باو بوو. کولومب ناوی ئەوانی نایە، کانیبال. ئەم ناوە لە زۆربەی زمانە ئورووپایییەکاندا بە واتای مرۆڤخۆر بەکارھێنراوە. ئورووپایییەکان بە خوو، خەسڵەت و نەریتی ھاوچەشنخۆری دەڵێن کانیبالیزم. لە دنیای ئەمڕۆدا بەھۆی نزیکی نەتەوە و ھۆزە جۆراوجۆرەکان لە یەکدی و بەرزبوونەوە و گەشەی زانست و شارستانییەتی و ھەروەھا کلتوور، مرۆڤخۆری بەرەبەرە کاڵ و کاڵتر بووەتەوە و دەشێ وەکوو کلتوورێکی لەناوچوو ناوی لێ ببرێت.

مرۆڤخۆری لە سەردەمی سەفەوییەکاندا

دەستکاری

مێژوونووسان ئاماژە بە دەستەیەک لە نۆکەرانی پاوشاکانی دەسەڵاتی سەفەوی دەکەن کە بە زیندوویی تۆمەتبارەکانیان خواردووە. پاوشاکانی دەسەڵاتی سەفەوی جگە لەوەش لە جۆرەھا شێوازی دیکە بۆ سزادان کەڵکیان وەردەگرت و لەوانەش دەتوانین بەوە ئاماژە بکەین کە تۆمەتبارانیان دەخستنە بەردەمی سەگە مرۆڤخۆرەکان. دەوترێت کە زۆربەی ئەم شێوازگەلە کە لەو سەردەمە بۆ سزادان کەڵکیان لێ وەردەگیرا، لە نەریتە باو و ڕەسەنەکانی ھەوارچییە تورکەکانی ئاسیای ناوەندی بوونە کە لە پشتیوانان و لایەنگرانی شا ئیسماعیلی سەفەوی بوونە و ئەویان لە بەدەسەڵات گەیییشتن یارمەتی کردووە و لەسەر کورسیی دەسەڵات جێگیریان کردووە.[١] لەو کۆمەڵە نەریت و خسڵەتە کە لەڕێگای لایەنگرانی شا ئیسماعیلی سەفەوییەوە ھاوردەکران دەتوانین بە بەزیندووییخواردنی دوژمنەکانیان و کەڵکوەرگرتن لە کەڕاکە (کاسەی سەر) ـیان وەکوو خەڵات و شانازی، ئاماژە بکەین.[١] لە سەردەمی دەسەڵاتداریی سەفەوییەکاندا، دەستەیەک خوێنمژی مرۆڤخۆر بوون کە تۆمەتبارانیان بە زیندوویی دەخوارد. بڕێ جار پاوشاکانی دەسەڵاتی سەفەوی ئەو دەستە خوێنمژەیان بانگ دەکردن تا تۆمەتباران لە پێش چاویاندا بدڕن و ھەڵیانپاچن. ئەم دەستە مرۆڤخۆرە لە کۆشکی شاعەباسدا ڕادەگیران و ناویان چیک (چگین) بوو. دەگێڕنەوە کە ئەم لەشکرە مرۆڤخۆرە ھاوڕێ لەگەڵ شاعەباسدا دەگەڕان و بەردەوام لەگەڵیدا بوون تاوەکوو تۆمەتباران بە بەرچاوییەوە ئەنجن ئەنجن بکەن و بیانخۆن. کەریم نەجەفی بەرزێگەر، شارەزا و لێکۆڵەری دیرۆکی سەفەوی دەنووسێت: سەفەوییەکان زۆربەی ئەم کردارانەیان لەژێر ناوی شیعە و ئیسلامدا دەکرد و پاساویان بۆ کارەکانیان دەھێنایەوە. بەگشتی سەفەوییەکان دەیانویست کە بۆ پاساوھێنانەوە و ڕەواییدان بە دەسەڵاتی خۆیان و جێگرەکانیان لە ئیسلام کەڵک وەرگرن.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «آدم‌خواری (انسان‌ها)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.

  1. ^ ئ ا Stewart R. Sutherland (1998). The World's Religions Published by G.K. Hall, Original from the University of California Digitized 8 Apr 2008 ISBN 0-8161-8978-1, 9780816189786، Page 362


بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری