دڵشاد مەریوانی
دڵشاد محەممەدئەمین فەتاحی مەریوانی (لەدایکبووی ٢٨ی ئازاری ١٩٤٧ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ١٣ی ئازازی ١٩٨٩ سلێمانی) [١] نووسەر، ڕۆژنامەوان و شاعیر و ئەکتەری کورد بوو. بە ھۆی ئەوەی کە بە منداڵانی خوێندکار ئەلفوبێی لاتینیی کوردی فێر کردووە وەک کەسێکی خراپەکار لە لایەن حکوومەتی بەعسی عێراقەوە کوژرا.
دڵشاد مەریوانی | |
---|---|
Dilşad Merîwanî | |
لەدایکبوون | ٢٨ی ئازاری ١٩٤٧ سلێمانی |
مەرگ | ١٣ی ئازاری ١٩٨٩ (٤١ ساڵ ژیاوە) بەغدا |
پیشە | شاعیر، school teacher، ئەکتەری شانۆ، وەرگەڕ، ڕۆژنامەوان |
ژیان
دەستکاریدڵشاد لە ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ساڵی ١٩٤٧ لە سلێمانی لەدایکبووە. باوکی دڵشاد لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا لە گوندی کاڵ خوارووی مەریوانەوە چووە بۆ پێنجوێن و دواتر بۆ سلێمانی. ھەر لەوێ لە ساڵی ١٩٤٦ ژنی ھێناوە و ھە لەوێ نیشتەجێ بووە. قۆناغەکانی خوێندنی قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەوێ تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٦٨ بووە بە قوتابی لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا (ئەو کاتە ناوی کۆلێژی زمانان بوو). لە ساڵی ١٩٧٢ کۆلێژی ئەدەبیاتی تەواو کرد، پلەی کارناسیی (بەکالۆریۆس) لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە.
بەھۆی نۆبەرەیی خۆی لە ناو خێزانەکەیدا و ھوشیاریی باوکی ھەر لە ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٦٢ لە خەباتی یەکێتیی خوێندکارانی ئەو کات کاری کردووە.
ھەر لە مانگی ئازاری ١٩٦٣ەوە دەستی بە کاری سیاسیی و خەباتی ژێرزەمینی کردووە. چەندین جار زیندانی کراوە و ئازار و ئەشکەنجە و دەربەدەریی بینیوە.
لە شۆڕشەکەی ئەیلوولی ١٩٦١ و لە شۆڕشەکەی حوزەیرانی ١٩٧٦دا یەکی زیاتر لە دوو ساڵ ژیانی پارتیزانانەی ناو شاری تاقیکردووەتەوە.
لە ساڵی ١٩٧٤ کە نێوانی فەرماندەی شۆڕشی ئەیلوولی ١٩٦١ لەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا تێکچوو و خەڵکێکی زۆری کورد ڕوویان کردە ناو شاخ. بەشێکی زۆر لە مامۆستا و قوتابییانی زانکۆی سلێمانی شاریان بەجێھێشت. بەشێک لە قوتابییانی بەشی کوردیی زانکۆی سلێمانی لە شار مابوونەوە. ئیتر بۆ ئەوەی ئەو قوتابییانە زیانی ساڵێکی خوێندنیان لێ نەکەوێ مامۆستایانی بەشی زمانی کوردیی کۆلێژی ئەدەبیاتی بەغدا لە ھاوینی ساڵی ١٩٧٤ ڕوویان کردە سلێمانی و پڕۆگرامی خوێندنیان پێ تەواو کردن. دڵشاد مەریوانی یەکێک لەو مامۆستایانەی لە ماوەی دوو سێ مانگدا بە درێژایی ڕۆژ لەگەڵیاندا بوو، فێری دەکردن و موحازەرەی بۆیان دەدا.
لە ساڵی ١٩٧٣ کە شیرین کەمال بوو بە قوتابی بەشی زمانی کوردی ناسیاوی لەگەڵ دڵشاد مەریوانی پەیدا کرد، ئەمە بوو بە ھاندەرێکی گەورەی دیکە بۆ شیرین بایەخ بە شیعر بدات و لە دواڕۆژدا ببێت بە شاعیر و نووسەر. لە ساڵی ١٩٧٦ دڵشاد بوو بە مامۆستای زمانی کوردی لە قوتابخانەی ناوەندی سەرچنار لە سلێمانی. لە ناوەڕاستی ھەمان ساڵدا لەگەڵ شیرین کەمال بوونە ھاوسەر و بنەماڵەیان پێکەوە نا.
لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٧٩ دڵشاد ڕووی کردە دەرەوەی نیشتیمان ماوەی چوار مانگ لە سووریا، چێکۆسلۆڤاکیا، ھەنگاریا، ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات و ئەڵمانیای ڕۆژاوای ئەو سەردەمە و سوید مایەوە بە ئومێدی ئەوەی دەربازی ڕووسیا بێت بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا کەچی ھیوای لەم بابەتەوە سەرنەکەوت و گەڕایەوە نیشتیمان و چووەوە سەر کارەکەی پێشووی خۆی. لە ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨ دڵشاد بە تاوانی فێرکردنی ئەلفوبێی لاتینی بە قوتابییەکانی خۆی ئەفسەری ئاسایشی سلێمانی داوای دەکات و پێوەند(کەلەبچە) دەخاتە دەستییەوە.
پلانی کوشتنی
دەستکاریھەندێ ڕۆشنبیری بەناو پێشکەوتنخواز دەکەونە پیلان دانان و سوور دەبن لەسەر ئەوەی نووسینی کوردی بە لاتینی تاوانێکە لە ئیسلام و عەرەب دەکرێ لەبەر ئەوە پێویستە دڵشاد مەریوانی بکوژرێ. کوشتنی دڵشاد مەریوانی بە یاریدەدەری کارگێڕی ئاسایشی سلێمانی سپێردرا بوو، ئەفسەرێکی پۆلیسی عەرەب بوو. لە کاتی بە ئەنجام گەیاندنی فەرمانی کوشتنی دڵشاد بە ئەفسەرەکەی وتبوو: دەمێکە بڕیارتان داوە من بکوژن، زووکەن بڕیارەکەتان بھێننە دی! ئەفسەرەکە وتبووی: سەر دانوێنە. ئەویش بە شانازییەوە سەری بڵند کردبوو.ئیتر گوللەی بەنێوچەوانیەوە نابوو، لە پاشاندا گوللەیەکی دیکەی بە سەرووی گوێچکەیەوە نابوو. ئەم کارە لە کارگێڕی ئاسایشی سلێمانی لە ١٣ی ئازاری ١٩٨٩ ڕوویدا بوو.
بەرھەمەکان
دەستکاری- فرمێسک و زەردەخەنە. شیعر ١٩٦٨
- یەکەم ھەنگاو. پەخشان ١٩٧٣
- دڵدارانی شۆرش. چیرۆک ١٩٧٣
- پێشوازی خاوەن شکۆ. ڕەخنە ١٩٧٣
- ببن بەتیشک. شیعر ١٩٧٦
- بەپەنجەکانم دەتبینم. چیرۆک ١٩٧٧
- دێر یاسین. چیرۆک ١٩٧٨
- سەمفۆنیای وەنەوشە. شیعر ١٩٨٠
لەدوو شانۆنامەدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە:
- لانەوازان. ١٩٧٣
- پردی وڵات. ١٩٧٤
- لە فیلمێکی سینەمایی دوازدە خولەکیدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، فیلمی (ژیانی شوان، ١٩٧٢) بەرھەمی زانکۆی سلێمانی.
ئەو کتێبانەی دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ بۆی چاپکراوە:
- پەلکە زێڕینەش نامۆ مەکەن – شیعر – پڕۆژەی پاراستنی دەستنووسەکان/سلێمانی
- یاداشتی ھاوڕێکەم – ڕۆمان – پڕۆژەی پاراستنی دەستنووسەکان/سلێمانی
- کۆ بەرھەمی شیعریی – دەزگای ئاراس/ھەولێر.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ دڵشاد مەریوانی – کۆ بەرھەم
- مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٦٦٣ تا ٦٧٥، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٦.
- کۆ بەرھەم – دڵشاد مەریوانی.
- دڵشاد مەریوانی. کوردیپێدیا
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی وێژەی کوردی
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی وێژە
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |