دەروازە:نژیاروانی

(لە دو:نژەوە ڕەوانە کراوە)

نژیاروانی چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی نژیاروانی!

نژیاروانی یان تەلارسازی (بە لاتینی: architectura) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت.

زیاتر لەبارەی نژیاروانی...

ھەنووکە ٢٦٩ وتار لە دەروازەی نژیاروانیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

بورجی شارد (بە ئینگلیزی: The Shard) بە ڕەسمی وەک بەرزترین باڵەخانەی ئەوروپا ناسێنراوە کە بەرزییەکەی ٣٠٩ مەترە و لەلایەن ڕێنزۆ پیانۆ نژیاروانی ئیتاڵییەوە دیزاین کراوە و لە چەندین نھۆم پێکھاتووە کە ئوتێلی پێنج ئەستێرە و ریستۆرانت‌ و ئۆفیس لە خۆدەگرێت پێشبینیشدەکرێت کارکردن لە بەشەکانی ناوەوەی ئەو باڵەخانەیە لە ساڵی ٢٠١٣ تەواوبێت. دروستکردنی ئەو باڵەخانە مۆدێرنە لە ناو شاری لەندەندا مشتۆمرێکی زۆری دروستکردووە بەو پێیەی ئەو شارە چەندین بینای دێرین لە خۆدەگرێت‌ و چەند جارێکیش جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی ئەو باڵەخانەیە بەھۆی قەیرانی دارایی ئەوروپاوە دواخرا دواتر گرووپی سێڵەر پرۆپێریتی و بانکی نیشتمانی قەتەر پرۆژەکەیان جێبەجێکرد.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

نژیاروانیی پلیکانی ھەورامان

ئایا زانیوتە؟

  • لو کۆربوزیێ نژیاروانیی بەناوبانگی سویسی ناوی ڕاستیی خۆی شارل ئێدوارد ژانرێت بوو و بەھۆی ئەوەی کە مرۆڤێکی زۆر بزۆز بوو و کڵاوی لەسەر دەنا و چاویلکەی لەچاو دەکرد و جلی ڕەشی لەبەر دەکرد، نازناوی «کۆربو» بە واتای قەلەڕەشەیان لێنا.
  • چەندیگەر کە ھندێ جار وەکوو «شاری جوان» یش ناوی دێت، ناوەندی چەندین پرۆژەی نژیاروانییە کە بەدەستی نژیاروانە بەناوبانگەکانی وەکوو لو کۆربوزیێ، پیر جانرێت، میتۆ نوویکی، و ئالبێرت مایێر داڕێژراون.

زانای ھەڵبژێردراو

ئەلێکساندەر گوستاڤ ئیفێل (بە ئینگلیزی: Alexandre Gustave Eiffel). لەدایکبووی (١٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٢) فەڕەنسایە. گوستاڤ ئەندازیاریی شارستانی و نژیاروانی فەڕەنسی بوو، دەرچووی زانستگای ناوەندی پاریس بووە، ئەو سەرەتا بەھۆی درووستکردنی ڕێگاخێراکان لە فەڕەنسا ناوی دەرکرد لەوانە پردی (Garabit viaduct) بەڵام باشترین کار بۆ ناسینەوەی گوستاڤ درووستکردنی تاوەری ئیفێل کە لەساڵی ١٨٨٩ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بنیادی نا. لەبەرواری (٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣) لە پاریس، کۆچی دوایی کردووە. لەکاتی ھەڵگیرسانی شۆڕشێ پیشەسازی لە بەشێک لە وڵاتی ڕۆژئاوایی، گوستاڤ ئیفێل ڕێژەی کارکردنی کەمتربوون، بەھۆی ھۆی جۆراوجۆری ئابووری و ھۆی سیاسی، ئەمە بوو بە ھێواشبوونەوەی کاریگەری لە فەرەنسا. بەڵام دواتر و دوای گەشەسەندەوەی پیشەسازی لەو وڵاتە، ئیفێل بەختێکی باشی ھەبوو لەو نێوەندەدا کە توانی دووبارە پەرە بە بواری ئەندازیاری بداتەووە.

زیاتر...

مێژوو

تاقی گەرا، بینایێکی مێژوویی و پێگەیێکی شوێنەواریی کە دروست کردنی دەگەڕێتەوە بۆ کاتی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی یان ئیمپراتۆریەتیی ساسانی، لە سەر رێگەی کرماشان-سەرپێڵ لە ١٥ کیلۆمیتری شاری سەرپێڵ زەھاو لە شارستانی سەرپێڵ زەھاوە. ئەم بینا لاکێشەیی بەرزایی ٨٦٫٤ میتر و پانایی ٧٠٫٧ میترە و ھەروەھا تاقی گەرا لە سەر رێگەیێکی ھەرکۆنی میژوویی ساز کراوە کە فەلاتی ئێرانی بە نێوان روودان (بەینونەھرەین) پەیوەندی داوە.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان