خەسرەو جاف

نژیاروان، پەیکەرتاش، نووسەر، ڕۆماننووس، شاعیر، سیاسەتوان، نیگارکێش و توێژەری کوردە


خەسرەو جاف (لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٤٥ لە کەلار) نژیاروان، پەیکەرتاش، نووسەر، ڕۆماننووس، شاعیر، سیاسەتوان، نیگارکێش و توێژەری کوردە.[١]

خەسرەو جاف
لەدایکبوون٢١ی ئازاری ١٩٤٥
نیشتەجێیھەولێر
نەتەوەکورد
پەروەردەتەلارسازی
ھاوسەرخورشیدە جاف
خزمەکانشەھید نەبەرد (برا)

ژیان دەستکاری

خەسرەو جاف شەوی نەورۆزی ساڵی ١٩٤٥ لە بنەماڵەیەکی بەگزادە و نیشتمانپەروەر لە کەلار لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە تەواو کردووە، ناوەندی لە خانەقین خوێندووە و بۆ قۆناغی دواناوەندی ڕووی لە بەغدا کردووە، و لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران ماستەری ئەندازیاریی تەلارسازی وەرگرتووە؛ بە لاوی بەشداری شۆڕشی ئەیلوول بووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە بە پەلەمانتار؛ خوسرە جاف لەگەڵ ئامۆزای خۆی ژیانی ھاوبەشی پێک ھێناوە و ٥٢ ساڵیش بە یەکەوە ژیاون، لێ خورشیدە داود بەگی فەتاح بەگی جافی ھاوسەری، لە ٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ کۆچی دوایی کردووە؛ داھاتی خەسرەو جاف لە ڕێگەی تەلارسازییەوەیە و ھەنووکەیش دانیشتووی شاری ھەولێرە.[٢]

بەرھەمەکان دەستکاری

پەیکەرەکان دەستکاری

ھەندێک لە پەیکەرەکانی خەسرەو جاف، قارەمانی ناو ڕۆمانەکانییەتی.

  • مۆنۆمێنتی شەھیدان[٣]
  • کیمیاباران
  • من ناوم تۆیە
  • باوکی شەھید
  • ئەفسانەی گا
  • غەمی ژنی کورد
  • ڕاپەڕین
  • لەیلا قاسم[٤]
  • کۆڕەو
  • قەقڵ و سێکس
  • کۆڵبەر
  • ئیدی بەسە ژنکوشتن
  • یاحەق من یارسانیم
  • سەمای مەولانا
  • کوردستانی باشوور
  • کوردستانی ڕۆژاوا
  • ھەرای سیاسی
  • ھەرا
  • ئەھریمەن
  • سۆفی
  • مەحموود پاشای جاف
  • دیکتاتۆر
  • من منم
  • بزنی زێڕین
  • ئەو قوفڵە زێڕینە کلیلەکەی لای خەڵکە
  • لەبیری نەکەی جیھان دوو بەشە
  • ئیعدام
  • ئافرەتی بێحەیا
  • شاژنی دەمامکدار
  • لەبیری ناکەین
  • شیفا گەردی
  • ئەژدیھا
  • ئەھورامەزدای ھەزار ڕەنگ

نووسین دەستکاری

یەکەمین ئەزموونی خەسرەو جاف لەم بوارەدا، نووسینی پێنج چیرۆک، لەژێر ناوی «کاکەی جاف» بووە بۆ ڕۆژنامەی «پێشکەوتن» لە بەغدا کە بە کوردی و عەرەبی بڵاو دەبۆوە،[٥] یەکەم بەرھەمیشی وەرگێڕانێک بووە لە ئەندێشەکانی مۆریس متێرلیک فەیلسووفی بلژیکی، دووەم بەرھەمیشی ڕۆمانی «کۆردەرە» بووە؛ بە گشتی زیاتر لە ھەشتا کتێبی لە بوارەکانی جۆراوجۆری شعر، ڕۆمان، فەلسەفە، تەلارسازی، مێژوو، جوگرافیا و ھتد پێشکەش بە کتێبجانەی کوردی کردووە،[٦] کە بەشێک لەوان بریتین لە:

  • زانستنامەیەکی ٢١ بەرگی
  • ڕۆمانی دەربار لە ٨ بەرگدا
  • حەوتەوانە
  • مەولانا و ڕازی نەی
  • شازادە و شاعیر[٧][٨]
  • ڕۆمانی گەماڵ
  • درۆیە، کاوە زۆھاکی نەکوشتووە
  • ڕۆمانی پاشایان کوشت
  • حەرەمسەرا و خەساوەکان
  • بۆ.. ؟ بۆیە.. !
  • وەلی دێوانە
  • وڕێنە
  • من و خۆم
  • لوڕ کوردە یان لوڕە؟
  • ڕاز
  • ڕۆمانی دەغدو
  • مێژووی ھۆزی جاف
  • ھونەری تەلارسازیی جیھان
  • شاکارسازانی جیھان
  • مێژووی ئەفسانەی جیھان
  • کورد و خەیام نەناسین
  • ھەرێمی دۆزەخ
  • دەڵە دێوەکەی سوڵتان
  • مێژووی مزگەوت و منارە و میحراب و مینبەر و مەزار
  • مەحموود دەوڵەت ئابادی و ئەو خەڵکە، خوسرەو جاف و ئەم خەڵکە

مۆزەخانە دەستکاری

خەسرەو جاف ماڵەکەی کردووەتە مۆزەخانەیەکی نیشتیمانی[٩] کە جگە لە کارە ھونەرییەکانی خۆی لەوێدا گەلێک بەڵگەی پاراستووە، ئەو بەڵگانە وێنە، نووسراوە، نیگارەی بنەماڵەی جاف، کەرەستە و کتێبی دەستنووسن کە مێژووی ھەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان و قاجارەکان و بەشێکیشیان ئی وڵاتانی دیکەن کە وەدەستی خستوون؛ جگە لەمەیش خاوەنی چوار کتێبخانەی گەورە و بە کۆی گشتی ٣٠ بۆ ٣٢ ھەزار کتێبیشە.[١٠]

خەڵاتەکان دەستکاری

خەسرەو جاف لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوی وڵاتیش زۆر خەڵات کراوە؛ ھەندێک لەوان بریتین لە:

  • خەڵاتی ملوانکەی زێڕینی یەکیەتیی ئەورووپا لە ئەدەب و ھونەردا بۆ ساڵی ٢٠١٦
  • خەڵاتی دوکتۆرای فەخریی کامبریج
  • خەڵاتی دوکتۆرای ئەکادێمیی ئەمریکی[١١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "خوسرەو جاف". Kurdipedia.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ بەرنامەی پەنجەمۆر، خوسرەو جاف، بەشی یەکەم، ڕووداو، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١
  3. ^ "مۆنۆمێنتی ئەنفال 10 ساڵە پشتگوێخراوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت". www.wishe.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ میدیا, گوڵان. "خوسرەو جاف: من یەک کچم ھەیە زۆر ھاوڕێین و ھیچ شتێکم لێ ناشارێتەوە و ھەر کێشەیەکی ھەبێت بۆم باس دەکات". گوڵان مێدیا (بە سۆمالی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ خەسرەو جاف باسی ژیان و ئەزموونی نووسینی دەکات، ڕووداو، ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
  6. ^ بەرنامەی خۆمانە، ئاوا تیڤی، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
  7. ^ ئەندێشە. "ژمارمە ٥٠ی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا". ئەندێشە.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ شازادە و شاعیر، حەمە سەعید حەسەن، باسنیوز، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
  9. ^ "خوسرەو جاف". www.rudaw.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ خوسرەو جاف ماڵەکەی دەکاتە مۆزەخانە، دەنگی ئەمریکا، ٣١ی ئابی ٢٠٢٠
  11. ^ "زانکۆی کەمبریج دکتوڕای ئیفتخاری بە ژمارەیەک کەسایەتی کورد بەخشی +وتووێژ". kurdistanmedia.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.