شیفا گەردی (ناوی تەواو: شیفا زکری ئیبراھیم؛ لەدایکبووی ١ی تەمموزی ١٩٨٦ لە زێوە - مردووی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە مووسڵ)[١] پەیامنێر و پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی بوو، لە ٢٠١٧ لە کاتی کار بەھۆی مینێکی چێندراو لە ماوەی شەڕی داعش لە شاری مووسڵ گیانی لەدەست دا.[٢][٣]

شیفا گەردی

لەدایکبوون١ی تەمموزی ١٩٨٦
مەرگ٢٥ی شووباتی ٢٠١٧
ھۆکاری مەرگتەقینەوەی بە بۆمبێکی چێندراو
نەتەوەکورد
پەروەردەدەرچووی ڕاگەیاندن
پیشەپەیامنێر، ڕۆژنامەنووس، پێشکەشکار

خوێندن و کار

دەستکاری

شیفا بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگای تەکنیکی لە ٢٠٠٦ تەواوکردووە. لە ٢٠١٣ بەشی ڕاگەیاندنی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە. لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٧ - ٢٠١٠ کاری مامۆستایەتی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕۆژنامەنووس. لەگەڵ تۆڕی میدیاییی ڕووداو کاری کردووە و بووەتە بەڕێوەبەری ئاوتپووتی کەناڵەکە.[٤] شیفا لە کاتی ڕزگارکردنی شاری مووسڵ بەرنامەیەکی تایبەتی بەناوی (فۆکس موسڵ)ی ھەبوو، و لە قۆناغی کۆتایی ڕزگارکردنی شارەکە وەک پەیامنێر ڕووداوەکانی شەڕی لە بەرەی ڕاستی شارەکە بۆ خەڵک دەگواستەوە.[٥]

شیفا لە ڕۆژی شەممە ٢٥ی شووباتی ٢٠١٧ لەکاتی رووماڵکردنی شەڕەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکی مەئموون لەبەری ڕاستی شاری مووسڵ، لاقی لە تەلی بۆمبێکی چێندراو دەئاڵێت و بۆمبەکە دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات.[٦][٧][٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ شیفا گەردی لە موسڵ شەھید بوو | ڕووداو
  2. ^ بەوێنە؛ ساتی ھێنانەوەی تەرمی رۆژنامەنوسی شەھید شیفا گەردی | خەندان
  3. ^ شیفا گەردی رۆژنامەنوس شەھید بو|ئاوێنە[بەستەری مردوو]
  4. ^ رۆژنامەنووس شیفا گەردی شەھید بوو | AA
  5. ^ «شیفا گەردی شەهید بوو». xelk.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «چیرۆكی ئەو چاڵەی شیفا بەدوایدا دەگەڕا». metroo.org.
  7. ^ «ساڵێكی خوێناویی بۆ پیشەی رۆژنامەگەری لە عیراقدا». rozhnamawany.com.
  8. ^ «شیفا گەردی رۆژنامەنووسی كه‌ناڵی رووداو گیانى له‌ده‌ستدا». speda.net.