خشتەی زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان

خشتەی ئەڵقەکانی ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆنان
لێکۆڵەر کۆنان > خشتەی زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان

لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان[ئ]) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراوە. ئەم مانگایە بۆ زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی گۆڕدراوە.[١٢]

لێکۆڵەر کۆنان

لە سەرەوە: لۆگۆی نا فەرمی کوردی
لە خوارەوە: بەرگی دیڤیدی وەرزی بیست و چوارەمی لێکۆڵەر کۆنان
名探偵コナン
(Mei-tantei Conan
لێکۆڵەری مەزن کۆنان
)
چەشنوێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر[١]
ئەنیمێ
دەرھێنەرکینجی کۆداما[٢]
یاسویچیرۆ یامامۆتۆ[٣]
بەرھەمھێنەرماساھیتۆ یوشیکاوا
میکیھیکۆ سۆوا[٤]
نووسەرگۆشۆ ئۆیاما[٥]
ئاوازدانانکاتسۆ ئۆنۆ[٦]
ستودیۆتۆکیۆ موڤی شینشا[٧]
بڵاوبوونەوە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦[٨] – ئێستا
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

دەرچوونەکانی مانگای لێکۆڵەر کۆنان لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد،[١٣] و پاشان لە کەمتر لە دوو ساڵدا و بەشێوەیەکی ڕێکتر لە ٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٦ زنجیرەکە لە ژاپۆن دەستی بە پەخشکردن کرد.[١٤] لە دەستپێکی پەرتووکەکانی مانگاکەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤دا، زنجیرە ئەنیمێکان لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، و لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن،[١٥] و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی[١٦] و کەناڵی یۆمیوری[١٧][١٨] و ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێن.[١٩]

زجیرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ۹۳۰ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە» ی بەرکەوت.[٢٠] ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لەو کاتەی فیلمەکان نمایش دەکرێت، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت.

بەشێوەیەکی گشتی، ماوەی ھەر زنجیرەیەک نزیکەی ٢٥ خولەکە، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتدا ستودیۆکە ھەندێک زنجیرەی درێژ پەخش دەکات، کە بە (زنجیرەی تایبەت) ناسراون. ئەم زنجیرانە پێکھاتوون لە زنجیرەی تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان، بەڵام درێژیی ماوەی پەخشەکانیان جیاوازە، کە لە نێوان ٤٥ خولەک بۆ دوو کاتژمێر دەبێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان لەسەر تەلەڤیزیۆن لە ساڵی ١٩٩٤وە، تا ئێستا نزیکەی ٣١ زنجیرەی تایبەت پەخش کراوە، یەکەم زنجیرە لەو زنجیرانە پێکھاتبوو لە «زنجیرەی ٤٣ - فڕاندنی کۆنان ئێدۆگاوا» کە لە ڕێکەوتی ٨ی نیسانی ١٩٩٦ پەخشکرا، و کۆتا زنجیرەشی بریتیبوو لە «زنجیرەی ٨٠٥ - کۆنان و ئیبیز و گەشتی کابۆکی لێڵ» کە لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پەخش کرا.

لێکۆڵەر کۆنان لە ژاپۆن لەسەر کەناڵی نیپۆن تیڤی، کەناڵی یۆمیوری، کەناڵی ئەنیماکس و کەناڵی YTVی ژاپۆنی پەخش دەکرێت. لێکۆڵەر کۆنان ناوبانگێکی گەورەی بەدەستھێنا لە ژاپۆن ئەمەش دوای ئەوەی پلەیەکی لە نێوان شەش پلە یەکەمینەکان لە شەش ئاھەنگی جیاوازدا داگیرکرد.[٢١][٢٢] و بەپێی ڕاپرسییەک کە لەلایەن گۆڤاری ئەنیمێجەوە کراوە، ئەنیمێکە لە نێوان باشترین ٢٠ ئەنیمێی دەرچوو لە نێوان ساڵی ١٩٩٦ بۆ ساڵی ٢٠٠١ دادەنرێت.[٢٣][٢٤][٢٥][٢٦][٢٧][٢٨] ھەروەھا لێکۆڵەر کۆنان پلەی بیست و سێیەمینی لە نێوان خشتەی ١٠٠ باشترین ئەنیمێیدا داگیرکرد، کە لەلایەن ھێڵی ئاساھی ژاپۆنی لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا.[٢٩][٣٠][٣١]

لەکاتێکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان بە دۆبلاژ و وەرگێڕدراو بۆ زمانی ئینگلیزی لە ڕێگەی خزمەتەکانی FUNIMATION بۆ پەخشکردن لەسەر ئینتەرنێت پێشکەش دەکرێت، بەڵام دۆبلاژکردنەکەی کاتێک گەیشت بە زنجیرەی ١٣٠ وەستێنرا.[٣٢] دەزگای پەخشی کرانچی ڕۆڵ لە ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا ڕایگەیاند دەربارەی دابینکردنی کۆتا زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان دوای یەک کاتژمێر لە پەخشکردنی لە ژاپۆن بە وەرگێڕدراوی و جۆرییەتییەکی بەرز.[٣٣] و یەکەم زنجیرەی ئەو زنجیرانە بریتیبوو لە زنجیرەی ٧٥٤ (ڕووداوی ژنە سوورەکە) لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا پەخشکرا[٣٤] ھەروەھا لێکۆڵەر کۆنان لەسەر کەناڵەکانی دەرەوەی ژاپۆن پەخش دەکرێت وەک RTL 2ی ئەڵمانی[٣٥] و سپەیستوون و سپەیسپاوەری عەرەبی کە لەلایەن بنکەی گوڵەوە دۆبلاژکراوە بۆ عەرەبی، و یەکەم پەخشی دۆبلاژە عەرەبییەکە لەلایەن کەناڵی قەتەرەوە بوو لە ساڵی ١٩٩٨دا، واتە پەخشکردنی لەسەر کەناڵی سپەیستوون دواکەوت. ئەم زنجیرەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە Case Closed یان دۆسیەکە داخرا ناو دەبرێت ئەمەش لەژێر داوای بەرھەمھێنەری ژاپۆنی بۆ خۆلادان لە شەڕ دەربارەی مافی خاوەندارێتی بیرۆکەیی لەگەڵ دەزگای کۆنان بەربەری لەو کاتەی زنجیرەکە بە زمانی ئینگلیزی پەخشکرا.[٣٦] لە چین، بوو بە خاوەنی ناوبانگێکی گەورە و بوو بە دووەم زۆرترین ئەنیمێی لە ڕووی پەخشکردنەوە لە ساڵی ٢٠٠٤دا.[٣٧]

سەرنجێکی گشتی دەستکاری

وەرز زنجیرەکان ڕێکەوتی پەخش
  ژاپۆن   کوردستان دۆبلاژکردن   ژاپۆنی   کوردستان کوردی
وەرزی یەکەم ١–٢٨ ١٩٩٦
وەرزی دووەم ٢٩–٥٤ ١٩٩٦ – ١٩٩٧
وەرزی سێیەم ٥٥–٨٢ ١٩٩٧
وەرزی چوارەم ٨٣–١٠٦ ١٩٩٧ – ١٩٩٨
وەرزی پێنجەم ١٠٧–١٣٤ ١٩٩٨ – ١٩٩٩
وەرزی شەشەم ١٣٥–١٦٢ ١٩٩٩
وەرزی حەوتەم ١٦٣–١٩٣ ١٩٩٩ – ٢٠٠٠
وەرزی ھەشتەم ١٩٤–٢١٦
٢٠٠٠
وەرزی نۆیەم ٢١٧–٢٥٤ دۆبلاژ نەکراوە ٢٠٠٠ – ٢٠٠١ دۆبلاژ نەکراوە
وەرزی دەیەم ٢٥٥–٢٨٥ ٢٠٠١ – ٢٠٠٢
وەرزی یازدە ٢٨٦–٣١٥ ٢٠٠٢ – ٢٠٠٣
وەرزی دوازدە ٣١٦–٣٥٣ ٢٠٠٣ – ٢٠٠٤
وەرزی سیازدە ٣٥٤–٣٨٩ ٢٠٠٤ – ٢٠٠٥
وەرزی چواردە ٣٩٠–٤٢٦ ٢٠٠٥ – ٢٠٠٦
وەرزی پازدە ٤٢٧–٤٦٥ ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧
وەرزی شازدە ٤٦٦–٤٩٠ ٢٠٠٧
وەرزی حەڤدە ٤٩١–٥٢٧ ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩
وەرزی ھەژدە ٥٢٨–٥٦٥ ٢٠٠٩ – ٢٠١٠
وەرزی نۆزدە ٥٦٦–٦٠٥ ٢٠١٠ – ٢٠١١
وەرزی بیستەم ٦٠٦–٦٤٥ ٢٠١١ – ٢٠١٢
وەرزی بیست و یەکەم ٦٤٦–٦٨٠ ٢٠١٢
وەرزی بیست و دووەم ٦٨١–٧١٥ ٢٠١٣
وەرزی بیست و سێیەم ٧١٦–٧٣٩ ٢٠١٣ – ٢٠١٤
وەرزی بیست و چوارەم ٧٤٠–٧٧٨ ٢٠١٤ – ٢٠١٥
وەرزی بیست و پێنجەم ٧٧٩–٨١٦ ٢٠١٥ – ٢٠١٦
وەرزی بیست و شەشەم ٨١٧–٨٥٦ ٢٠١٦ – ٢٠١٧
وەرزی بیست و حەوتەم ٨٥٧–ئێستا ٢٠١٧


وەرزی یەکەم: ١٩٩٦ دەستکاری

# ناونیشانی زنجیرە ناوەڕۆکی زنجیرەکان
    بە ژاپۆنی بە عەرەبی لە مانگاکەدا ڕێکەوتی پەخش
٠١ ٠١ تاوانی کوشتنی ڕێگای مەرگ بەناوبانگترین لێکۆڵەری ئەم سەدەیە ژمارەی ١ ٨ کانوونی دووەمی ١٩٩٦[٣٨]
٠٢ ٠٢ دۆسیەی فڕاندنی کچی سەرۆکی کۆمپانیا ئەو لێکۆڵەرە بەناوبانگەی کە بچووک بووەتەوە ژمارەی ٢–٥ ١٥ کانوونی دووەمی ١٩٩٦[٣٩]
٠٣ ٠٣ تاوانی کوشتن لە ژوورێکی داخراوی کچە ئەکتەرێک تاوانێک لە ماڵی کچە ئەکتەرێک ژمارەی ٦–٩ ٢٢ کانوونی دووەمی ١٩٩٦[٤٠]
٠٤ ٠٤ نەخشەی شارۆچکە نھێنییەکە وشەی نھێنی ماسییە ڕووناکدارەکە ژمارەی ٣٦–٣٩ ٢٩ کانوونی دووەمی ١٩٩٦[٤١]
٠٥ ٠٥ بۆمبێک لەناو شەمەندەفەری خێرا بۆمبێک لەناو شەمەندەفەری ئاسایشی خیرا ژمارەی ٣٣–٣٥ ٥ شوباتی ١٩٩٦[٤٢]
٠٦ ٠٦ تاوانی کوشتن لە جەژنی خۆشەویستیدا ئاھەنگ لە جەژنی بەھاردا تایبەت ١٢ شوباتی ١٩٩٦[٤٣]
٠٧ ٠٧ ھەڕەشەی دیارییە مانگانەیییەکان دیارییەکان بۆ تۆڵەکردنەوە ژمارەی ٢٦–٢٩ ١٩ شوباتی ١٩٩٦[٤٤]
٠٨ ٠٨ تاوانی کوشتن لە مۆزەخانەی ھونەرەکان تاوان لە مۆزەخانەی گشتی ژمارەی ٣٠–٣٢ ٢٦ شوباتی ١٩٩٦[٤٥]
٠٩ ٠٩ تاوانی کوشتن لە ڤیستیڤاڵی شەویی "تینکاچی" تاوانی کوشتن لە ڤیستیڤاڵ ژمارەی ٥٩–٦١ ٤ ئازاری ١٩٩٦[٤٦]
١٠ ١٠ ھەڕەشەکردن لە یاریزانێکی پڕۆفیشناڵی تۆپی پێ دۆسیەی ھەڕەشەکردن لە یاریزانی تۆپی پێ ژمارەی ٦٨–٧١ ١١ ئازاری ١٩٩٦[٤٧]
١١ ١١ تاوانی کوشتنی سیمفونی ڕۆشنایی مانگ
(زنجیرەیەکی تایبەت بۆ ماوەی کاتژمێرێک)
سیمفونی ڕۆشنایی مانگ (بەشی یەکەم) ژمارەی ٦٢–٦٧ ٨ نیسانی ١٩٩٦[٤٨]
١٢ سیمفونی ڕۆشنایی مانگ (بەشی دووەم)
١٢ ١٣ فڕاندنی ئایۆمی فڕاندنی ئایۆمی ژمارەی ٨١–٨٣ ١٥ نیسانی ١٩٩٦[٤٩]
١٣ ١٤ بەدواکەوتنی کەسێکی سەیر تاوانە بەدواکەوتووەکانی کوشتن ژمارەی ١٣–١٦
کۆتایییەکی جیاواز لە مانگاکە
٢٢ نیسانی ١٩٩٦[٥٠]
١٤ ١٥ نامەی تەقاندنی فیشەکە لێڵەکە نھێنی نامە لێڵەکە تایبەت ٢٩ نیسانی ١٩٩٦[٥١]
١٥ ١٦ ئەو لاشەیەی کە دیارنەما نھێنی ئەو لاشەیەی کە دیارنەما ژمارەی ٥٦–٥٨ ١٣ ئایاری ١٩٩٦[٥٢]
١٦ ١٧ تاوانی کوشتنی کۆکەرەوەی کەلوپەلە ھونەرییەکان مەرگی کۆکەرەوەی کەلوپەلە ھونەرییەکان ژمارەی ٥٢–٥٥ ٢٠ ئایاری ١٩٩٦[٥٣]
١٧ ١٨ دزینی بنکە بازرگانییەکە تاوان لە بنکە بازرگانییەکە تایبەت ٢٧ ئایاری ١٩٩٦[٥٤]
١٨ ١٩ تاوانی کوشتنی زاوای مانگی حوزەیران ئاھەنگەکەی کە دەگۆڕێت بۆ پرسە ژمارەی ٧٨–٨٠ ٣ حوزەیرانی ١٩٩٦[٥٥]
١٩ ٢٠ تاوانی کوشتن لە ئەسانسۆردا تاوانی ئەسانسۆرە لێڵەکە تایبەت ١٠ حوزەیرانی ١٩٩٦[٥٦]
٢٠ ٢١ تاوانی کوشتن لە ماڵە چۆڵکراوەکە تاوان لە ماڵە ترسناکەکە ژمارەی ١٧–١٩ ١٧ حوزەیرانی ١٩٩٦[٥٧]
٢١ ٢٢ تاوانی کوشتن لە ستۆدیۆی بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکە تاوان لە شوێنی تۆمارکردنی فیلمەکە تایبەت ٢٤ حوزەیرانی ١٩٩٦[٥٨]
٢٢ ٢٣ زنجیرە تاوانە کوشتەکانی سەر کەشتییە گەورەکە (بەشی یەکەم) زنجیرە تاوانەکانی کەشتییە گەورەکە ژمارەی ٢٠–٢٥ ١ تەممووزی ١٩٩٦[٥٩]
٢٣ ٢٤ زنجیرە تاوانە کوشتەکانی سەر کەشتییە گەورەکە (بەشی دووەم) زنجیرە تاوانەکانی کەشتییە گەورەکە ژمارەی ٢٠–٢٥ ٨ تەممووزی ١٩٩٦[٦٠]
٢٤ ٢٥ ئەو جوانەی کە ناسنامەکەی لەیاد کردووە نھێنی ئەو جوانەی کە یادەوەری لەدەستداوە تایبەت ١٥ تەممووزی ١٩٩٦[٦١]
٢٥ ٢٦ فڕاندنەکە و پارەدانە ساختەکە تاوانی فڕاندنە پیلان بۆ کێشراوەکە تایبەت ٢٢ تەممووزی ١٩٩٦[٦٢]
٢٦ ٢٧ تاوانی کوشتن لە ڕێگەی جۆنی سەگ جۆن و تاوانی کوشتنەکە تایبەت ٢٩ تەممووزی ١٩٩٦[٦٣]
٢٧ ٢٨ تاوانی کوشتن لەگەڵ ھاوڕێ کۆنەکانی کۆگۆرۆ (بەشی یەکەم) تاوان لە قوتابخانە کۆنەکە ژمارەی ٨٤–٨٦ ٥ ئابی ١٩٩٦[٦٤]
٢٨ ٢٩ تاوانی کوشتن لەگەڵ ھاوڕێ کۆنەکانی کۆگۆرۆ (بەشی دووەم) تاوان لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ھاوڕێ کۆنەکاندا ژمارەی ٨٤–٨٦ ١٢ ئابی ١٩٩٦[٦٥]

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ My Anmie List: Detective Conan, Synopsis
  2. ^ دەرھێنەر کینجی
  3. ^ دەرھێنەر یامامۆتۆ
  4. ^ Anime News Network: Masahito YOSHIOKA
  5. ^ نووسەر گۆشۆ ئۆیاما
  6. ^ Internet Movie Database: Katsuo Ôno
  7. ^ ستۆدیۆی تی ئێم ئێس
  8. ^ "یەکەم زنجیرە". Archived from the original on 27ی Decemberی 2018. Retrieved 15ی Marchی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  9. ^ NTV
  10. ^ "تەلەڤیزیۆنی وای (ژاپۆن) (YTV)". Archived from the original on 14ی Octoberی 2017. Retrieved 15ی Marchی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  11. ^ Animax
  12. ^ لێکۆڵەر کۆنان لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  13. ^ Detective Conan Volume 1(ژاپۆنی). شۆگاکوکان. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  14. ^ Case Closed- Profiles. ڤیز میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  15. ^ ماڵپەڕی myanimelist بۆ ئەنیمێ. ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ Anime News Network: Nippon Television Network
  17. ^ "Detective Conan". Archived from the original on 14ی Octoberی 2017. Retrieved 15ی Marchی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  18. ^ Anime News Network: YTV (-)
  19. ^ Animax (-) – Anime News Network. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  20. ^ ئەرشیفی زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان(ژاپۆنی). کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  21. ^ Japanese Anime TV Ranking, April 23–29. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی ٨ مایو ٢٠٠٧). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  22. ^ Japanese Anime TV Ranking, November 22–28. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی ٥ دیسمبر ٢٠١٠). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  23. ^ 第١٩回アニメグランプリ(ژاپۆنی). ئەنیمێج (لە ڕێکەوتی June 1997). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  24. ^ 第٢٠回アニメグランプリ(ژاپۆنی). Animage (لە ڕێکەوتی June 1998). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  25. ^ 第٢١回アニメグランプリ(ژاپۆنی). Animage (لە ڕێکەوتی June 1999). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  26. ^ 第٢٢回アニメグランプリ(ژاپۆنی). Animage (لە ڕێکەوتی June 2000). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  27. ^ 第٢٣回アニメグランプリ(ژاپۆنی). Animage (لە ڕێکەوتی June 2001). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  28. ^ 第٢٤回アニメグランプリ(ژاپۆنی). Animage (لە ڕێکەوتی June 2002). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  29. ^ TV Asahi Top 100 anime 2005(ژاپۆنی). TV Asahi. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  30. ^ TV Asahi Top 100 Anime (Part 2). ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی ٢٣ سبتمبر ٢٠٠٥). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  31. ^ TV Asahi Top 100 anime 2006(ژاپۆنی). TV Asahi. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  32. ^ Case Closed: Season Five by Funimation Prod, DVD, Barnes & Noble. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  33. ^ Crunchyroll – Crunchyroll Adds "Case Closed" to Anime Simulcasts. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  34. ^ Episode 754 is now available on Crunchyroll [DCTP Detective Conan Translation Project]. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  35. ^ Detective Conan de. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە/21591.htm
  36. ^ FUNimation renames Conan
  37. ^ Keane, Michael (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧). Created in China: the great new leap forward. Routledge. ISBN 978-0-415-41614-6. {{cite book}}: Check date values in: |date= (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  38. ^ Detective Conan episode 1. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  39. ^ Detective Conan episode 2. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  40. ^ Detective Conan episode 3. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١ی نیسانی ٢٠١٨.
  41. ^ Detective Conan episode 4. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١ی نیسانی ٢٠١٨.
  42. ^ Detective Conan episode 5. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١ی نیسانی ٢٠١٨.
  43. ^ Detective Conan episode 6. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ١ی نیسانی ٢٠١٨.
  44. ^ Detective Conan episode 7. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۱ی نیسانی ۲۰۱٨.
  45. ^ Detective Conan episode 8. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۱ی نیسانی ۲۰۱٨.
  46. ^ Detective Conan episode 9. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۱ی نیسانی ۲۰۱٨.
  47. ^ Detective Conan episode 10. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۱ی نیسانی ۲۰۱٨.
  48. ^ Detective Conan episode 11. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  49. ^ Detective Conan episode 12. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  50. ^ Detective Conan episode 13. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  51. ^ Detective Conan episode 14. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  52. ^ Detective Conan episode 15. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  53. ^ Detective Conan episode 16. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  54. ^ Detective Conan episode 17. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  55. ^ Detective Conan episode 18. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  56. ^ Detective Conan episode 19. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  57. ^ Detective Conan episode 20. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  58. ^ Detective Conan episode 21. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  59. ^ Detective Conan episode 22. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  60. ^ Detective Conan episode 23. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  61. ^ Detective Conan episode 24. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  62. ^ Detective Conan episode 25. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  63. ^ Detective Conan episode 26. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  64. ^ Detective Conan episode 27. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.
  65. ^ Detective Conan episode 28. کەناڵی یۆمیوری. سەردان لە ڕێکەوتی ۲ی نیسانی ۲۰۱٨.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found