حەسەن خالید حەسەن ھەیدوس (بە عەرەبی: حسن خالد حسن الهيدوس؛ لەدایکبووی ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی قەتەرییە، ھێرشبەر و سەرکردەی یانەی سەدد و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەرە.

کاروانی وەرزشیی یانە

دەستکاری

لە تەمەنی ٨ ساڵیدا ھەیدوس پەیوەندی بە یانەی سەددەوە کرد، بەردەوام بوو تا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا گەیشتە تیمی یەکەمی یانەکە، جەفال ڕاشید پاڵپشتی و ڕێنمایی دەکرد.

لە خولی پاڵەوانەکانی ئاسیای ٢٠١١، یانەی سەدد بەرامبەر بە یانەی چونبوکی کۆری کەوت، یارییەکە گەیشتە لێدانی یەکلاکەرەوە، ھەیدوس لێدانێکی جێبەجێکرد، دوای ئەوەی تۆپەکەی لە ستوونی سەرەوەیدا، چووە نێو گۆڵ و سەدد لە جامی جیھانیی یانەکانی فیفا نوێنەرایەتی ئاسیای کرد. لەو پاڵەوانیەتیەدا یانەی سەدد و کیشوا ریسۆلی ژاپۆنی کێبڕکێی پلەی سێیەمیان دەکرد، یارییەکە گەیشتە لێدانی یەکلاکەرەوە (٠-٠)، ھەیدوس لێدانێکی یەکلاکەرەوەی جێبەجێکرد، لە ئەنجامدا سەدد ٥-٣ پلەی سێیەمی جامی جیھانیی یانەکانی بەدەستھێنا.

لەساڵی ٢٠١٤، گۆڤاری (ئیستادی دەوحە) خەڵاتی باشترین یاریزانی قەتەری بەخشی بە حەسەن ھەیدوس.

کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی

دەستکاری

یەکەم دەرکەوتنی حەسەن ھەیدوس لەگەڵ تیمی ئۆڵۆمپیی ھەڵبژاردەی قەتەر بوو لە ٢٠٠٧، لە پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ وەکو یاریزانی یەدەگ بەرامبەر بە ژاپۆن دەرکەوت و گۆڵێکی تۆمارکرد، قەتەر ٢-١ براوە بوو. لە بەرامبەر بە سعوودیە و ڤێتنام وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداربوو، لە ھەردوو ڕووبەڕووبوونەوەکەدا گۆڵێکی تۆمارکرد.

لە پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢، وەکو سەرکردەی تیمی ھەڵبژاردەی قەتەر دەرکەوت، لە قۆناغی سەرەتایی بەرامبەر بە ھیند گۆڵێکی تۆمارکرد، لە سەرجەم یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکەی بەشداریکردووە، بەرامبەر بە عوممان و سعوودیە گۆڵێکی تۆمارکرد، کە گۆڵەکەی لەبەرامبەر سعوودیە بووە بەھیوای بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە پاڵەوانیەتیەکە، بە پیاوی یارییەکە دیاریکرا.

یەکەم دەرکەوتنی ھەیدوس لەگەڵ تیمی یەکەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر لە پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ بەرامبەر بە بەحرەین بوو لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٨، یەکەم گۆڵی لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بەرامبەر بە یەمەن لە پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠١٥ تۆمارکرد.

ھەیدوس بانگھێشتی ھەڵبژاردەی قەتەر کرا بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢.

ئامارەکان

دەستکاری

گۆڵە نێونەتەوەییەکان

دەستکاری
(ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)
ز. ڕێکەوت یاریگا بەرامبەر گۆڵ ئەنجام پاڵەوانیەتی
١ ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ یاریگای سانی جاسم، ڕەیان، قەتەر   یەمەن ٢–٠ ٦–٠ پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠١٥
٢ ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ یاریگای عەبدوڵڵا خەلیفە، دەوحە، قەتەر   ئۆزبەکستان ٢–٠ ٣–٠ دۆستانە
٣ ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ سعوودیە   عومان ١–١ ٣–١ جامی کەنداوی عەرەب ٢٢
٤ ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئوسترالیا   بەحرەین ١–١ ١–٢ جامی ئاسیای ٢٠١٥
٥ ٢٨ی ئابی ٢٠١٥ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   سینگاپوور ٣–٠ ٤–٠ دۆستانە
٦ ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   بووتان ٤–٠ ١٥–٠ پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
٧ ١٥–٠
٨ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بووتان   بووتان ٢–٠ ٣–٠
٩ ٣–٠
١٠ ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   ھۆنگ کۆنگ ١–٠ ٢–٠
١١ ٢٥ی ئابی ٢٠١٦ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   تایلەند ١–٠ ٣–٠ دۆستانە
١٢ ٣–٠
١٣ ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کۆریای باشوور   کۆریای باشوور ١–١ ٢–٣ پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
١٤ ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   سووریا ١–٠ ١–٠
١٥ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   کۆریای باشوور ١–٠ ٣–٢
١٦ ٣–٢
١٧ ٢٣ی ئابی ٢٠١٧ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   تورکمانستان ١–٠ ٢–١ دۆستانە
١٨ ٢–٠
١٩ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   کوراساو ١–٠ ١–٢
٢٠ ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ کووەیت   بەحرەین ١–٠ ١–١ جامی کەنداوی عەرەب ٢٣
٢١ ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر   فەلەستین ٣–٠ ٣–٠ دۆستانە
٢٢ ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   ئێکوادۆر ٣–٠ ٤–٣
٢٣ ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بەلجیکا   ئایسلەند ١–٠ ٢–٢
٢٤ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر   ئێران ١–١ ١–٢
٢٥ ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئیمارات   میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ٣–٠ ٤–٠ جامی ئاسیای ٢٠١٩
٢٦ ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   ئەفغانستان ٣–٠ ٦–٠ پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٢٣
٢٧ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر   میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ٣–١ ٤–٢ جامی کەنداوی عەرەب ٢٤
٢٨ ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ نەمسا   کۆستاریکا ١–٠ ١–١ دۆستانە
٢٩ ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھەنگاریا   ئازەربایجان ١–١ ٢–١
٣٠ ٢–١
٣١ ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر   عومان ١–٠ ١–٠ پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٢٣
٣٢ ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ویلایەتە یەکگرتووەکان   پەنەما ٣–٢ ٣–٣ جامی ئاڵتونی کۆنکاکافی ٢٠٢١
٣٣ ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ یاریگای ئەلبێت، خور، قەتەر   عێراق ٣–٠ ٣–٠ جامی عەرەبی فیفای ٢٠٢١
٣٤ ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ نەمسا   چیلی ٢–١ ٢–٢ دۆستانە
٣٥ ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئیسپانیا   گواتیمالا ١–٠ ٢–٠ دۆستانە
٣٦ ٢–٠
٣٧ ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ یاریگای ئەلجنوب، وەکرە، قەتەر   کینیا ١–١ ١–٢ دۆستانە
٣٨ ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر   ئەفغانستان ١–٠ ٨–١ پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٦

سەرچاوەکان

دەستکاری