ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆزبەکستان
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆزبەکستان نوێنەرایەتی ئۆزبەکستان دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئۆزبەکستانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت کە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئۆزبەکستانە. ئۆزبەکستان بەرزترین ئەنجامی کێبڕکێی لە نێوان تیمەکانی ئاسیای ناوەڕاستدا ھەیە. ھەرچەندە ھەرگیز نەیانتوانیوە سەرکەون بۆ مۆندیال، بەڵام ھەڵبژاردەکە لە دوای پێکھاتنی دوای سەربەخۆیییەوە سەرکەوتنی بۆ ھەموو جامی ئاسیای یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەدەستھێناوە. لە جامی ئاسیای ٢٠١١، ئۆزبەکستان بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە. لە پێشبڕکێکانی دیکەی وەک یارییەکانی ئاسیادا، ئۆزبەکستان لە ساڵی ١٩٩٤ لە ژاپۆن میدالیای زێڕی بەدەستھێنا، لە ھەمان کاتدا لە ساڵی ١٩٩٥ وەک دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەفرۆ-ئاسیا کۆتایی ھات. ساڵی لەدایکبوونی تۆپی پێ لە ئۆزبەکستان ساڵی ١٩١٢یە، بەو پێیەی ئەو کاتە بوو کە تیپی تۆپی پێ لە خۆقەند دروست کرا. لە ساڵی ١٩٢٤ تا ١٩٩١ ئۆزبەکستان بەشێک بوو لە یەکێتیی سۆڤیەت وەک کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئۆزبەکستان (UzSSR). زۆربەی کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەت بوونە ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (ڕووسیا، ئوکراینا، بێلاڕوس، مۆڵدۆڤا، لاتڤیا، لیتوانیا، ئیستۆنیا، جۆرجیا، ئەرمینیا و ئازەربایجان)، ھەروەھا ئۆزبەکستانیش دەیویست ببێتە ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا؛ بەڵام وەک باقی کۆمارەکانی ئاسیای ناوەڕاست (کازاخستان و قرغیزستان و تاجیکستان و تورکمانستان)، یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا ھەڵبژارد. لە ساڵی ٢٠٠٢ کازاخستان بوو بە ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، بەڵام ئۆزبەکستان مانەوەی لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیای ھەڵبژارد. لە ساڵی ١٩٩٤ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆزبەکستان بە فەرمی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و فیفا پەسەندکرا. لە ھەمان ساڵدا ئۆزبەکستان لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیدا جامی سەربەخۆیی ئۆزبەکستانی بەدەستھێنا.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆزبەکستان | |
---|---|
بە ئوزبەکی: Oʻzbekiston milliy futbol terma jamoasi | |
وڵاتی وەرزش | ئۆزبەکستان |
ناو بە زمانی فەرمی | Oʻzbekiston milliy futbol terma jamoasi |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئۆزبەکستان |
ڕاهێنەر | Srečko Katanec |
کاپتن | Odil Ahmedov |
خاوەن | Uzbekistan Football Association |
وێبگە | http://ufa.uz/ |
کۆدی وڵات لە فیفا | UZB |
ڕکابەرییەکان
دەستکاریڕکابەرە سەرەکییەکانی ھەڵبژاردەی ئۆزبەکستان وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و ھەڵبژاردە نیشتمانییەکانی کازاخستان و تاجیکستان و تورکمانستان و قرغیزستانن. یارییەکانی نێوان وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست ھەمیشە سەرنجی ھاندەرانی لە سەرانسەری ناوچەکەدا ورووژاندووە، سەرەڕای باڵادەستی ئۆزبەکستان لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە. تۆپی پێ یەکێکە لە ئامرازەکانی ڕکابەریی نێوان دەوڵەتانی ئاسیای ناوەڕاست کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆڤیەت.
سپۆنسەری جل
دەستکاریدابینکەر | ماوەی[١][٢] |
---|---|
ئەدیداس | ١٩٩٢–١٩٩٧ |
دەریاوان | ١٩٩٨ |
گراند سپۆرت | ١٩٩٩ |
ئەدیداس | ٢٠٠٠ |
ھومێل | ٢٠٠١–٢٠٠٢ |
ئومبرۆ | ٢٠٠٣ |
پوما | ٢٠٠٤–٢٠١٢ |
جۆما | ٢٠١٣–٢٠١٧ |
ئەدیداس | ٢٠١٨ |
جاکۆ | ٢٠١٩–ئێستا |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Swag. Хипстеры. Adidas. Модный показ сборной Узбекистана - Узбекская кухня - Блоги». Sports.ru. ٧ی ئازاری ٢٠١٦. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Терма жамоаларимизда либос масаласи». stadion.uz. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- ماڵپەڕی فەرمی (بە ئینگلیزی و ئۆزبەکی)
- ماڵپەری فیفا
- ماڵپەڕی AFC
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆزبەکستان تێدایە. |