جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩

جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩ـی ئیماڕات، ١٧ھەمین پاڵەوانێتیە لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

جامی نەتەوەکانی ئاسیا ٢٠١٩
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٥ـی کانوونی دووەم - ١ـی شووبات
ژمارەی بەشداربووان٢٤
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان قەتەر (جاری یەکەم)
پلەی دووەم ژاپۆن
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٥١
باشترین گۆڵکەر(ان)قەتەر مۆعیز عەلی ٩ گۆڵ
باشترین یاریکەرقەتەر مۆعیز عەلی
٢٠١٥

یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، لە ٤ شاری ئەو وڵاتە بەڕێوە چوون کە بەسەر ٨ یاریگادا دابەشکرابوو، بۆ یەکەم جار لەمێژووی پاڵەونێتیەکەدا، ئەو ھەڵبژاردانەی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا کەپلەی سێیەمیان بەدەست ھێنا توانیان سەرکەون بۆ قۆناغی ١٦.

لەم پاڵەوانێتیەدا بەبەشداریکردنی ٢٤ ھەڵبژاردە، ٥١ یاری ئەنجام درا، ول ەسەرجەم یاریەکاندا گۆڵ تۆمارکران.

ئامار و ڕیکۆرەکان دەستکاری

یەکەم یاری پاڵەوانێتیەکە لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی (ئیماڕات - بەحرەین) بەڕێوەچوو، کە یاریەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بۆ ھەڵبژاردەی بەحرەین کۆتای پێھات، رمیعي یاریزانی بەحرەین توانی لەخولەکی ٧٨ یەکەم گۆڵی ھەڵبژاردەکەی و یەکەم گۆڵی پاڵەوانێتیەکە تۆماربکات.

بۆیەکەم جار لە مێژووی جامی ئاسیادا، بەھۆێ لێدانەوەی تەکنەلۆژیای (ڤار) گۆڵێکی یاری نێوان ڤێتنام و ژاپۆن ڕەتکرایەوە، محەممەد عەبدوڵای ناوبژیوانی ئیماڕاتی بوە یەکەم ناوبژیوان لە مێژووی جامی ئاسیا لەڕێی تەکنەلۆژیای ڤارەوە گۆڵەکەی ڕەتکردەوە.

لەم پاڵەوانێتیەدا بەبەشداریکردنی ٢٤ ھەڵبژاردە، ٥١ یاری ئەنجام درا، ول ەسەرجەم یاریەکاندا گۆڵ تۆمارکران، یەکەم ھاتریکی پاڵەوانێتییەکە لە لایەن مۆعز عەلی یاریزانی قەتەڕ تۆمارکرا.

لەلایەکی دیکەوە، مۆعیز عەلی توانی ببێت بەگۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە، کە توانی ٩ گۆڵ تۆماربکات.

لەیاریگای (شیخ زاید ریاضیة) یاری کۆتایی جامەکە لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی قەتەڕ و ژاپۆن بەڕێوەچوو، ڕاڤشانی ئۆزباگستانی ناوبژیوانی کردن.

کە بە ئەنجامی ٣–١ ھەڵبژاردەی قەتەڕ توانی ببێتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩.

تیر و پشک و قۆناغی کۆمەڵەکان دەستکاری

ڕاکێشانی تیر و پشکی قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ جامی ئاسیای ٢٠١٩، لە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠١٨ بوو لە ھۆتێل ئارمانی لە بورجی خەلیفە لە شاری دوبەی.

هەڵبژاردەکان بەسەر ٦ کۆمەڵە دابەش کران. پلەی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چوار لە باشترین یانەکانی پلەی سێیەم دەردەکەوتن بۆ قۆناغی ١٦.

کۆمەڵەی A کۆمەڵەی B کۆمەڵەی C کۆمەڵەی D کۆمەڵەی E کۆمەڵەی F
  میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان   ئوردن   کۆریای باشوور   ئێران   قەتەر   ژاپۆن
  تایلەند   ئوسترالیا   چین   عێراق   عەرەبستانی سعوودی   ئۆزبەکستان
  بەحرەین فەڵەستین   قرغیزستان   ڤیێتنام   لوبنان   عومان
  ھیندستان   سووریا   فلیپین   یەمەن   کۆریای باکوور   تورکمانستان

خەڵاتەکان دەستکاری

  • مۆعیز عەلی خەڵاتی باشترین یاریزانی جامەکەی پێ بەخشرا.
  • مۆعیز عەلی بوو بە گۆڵکاری جامەکە.
  • سەعید شەیب خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جامەکەی پێ بەخشرا.
  • ھەڵبژاردەی ژاپۆن خەڵاتی یاری خاوێنیان پێ بەخشرا.

سەرچاوەکان دەستکاری