ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەحرەین


هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەحرەین ( بە عەرەبی: منتخب الْبَحرَيْن لِكُرَّةُ الْقَدَم ) ھەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی بەحرەینە و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەحرەینەوە بەڕێوەدەبرێت. کە لە ساڵی ١٩٥١ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە فیفا کردووە.[١] هەرگیز نەگەیشتوونەتە جامی جیھانیی فیفا, لە جامی ئاسیای ٢٠٠٤ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لە ئۆزبەکستانی بردەوە بەڵام لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ٤-٣ بە ژاپۆن دۆڕا.[٢] دواتر بەحرەین لە یاری پلەی سێیەمدا بە ئێران دۆڕا و بەم شێوەیە پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٩ ساڵێکی زێڕینی بەسەربرد، بۆ یەکەمجار هەردوو پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا [٤]و جامی کەنداوی عەرەبی بەدەستهێنا.[٥]

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەحرەین
وڵاتی وەرزشبەحرەین
ناسناوالشياطين الحمر
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتبەحرەین
ڕاهێنەرJuan Antonio Pizzi، Dragan Talajić
یاریگاBahrain National Stadium
خاوەنBahrain Football Association
Statistical leaderMohamed Husain
وێبگەhttp://www.bfa.bh/bfa.bh/en/club/national-team/senior-team
کۆدی وڵات لە فیفاBHR

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Bahrain - Bahrain - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway». int.soccerway.com. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Bahrain - Japan 3:4 (Asian Cup 2004 China, Halbfinale)». weltfussball.de (بە ئەڵمانی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Iran - Bahrain 4:2 (Asian Cup 2004 China, 3. Platz)». weltfussball.de (بە ئەڵمانی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Match Report of Iraq vs Bahrain - 2019-08-14 - AsiaCell WAFF Championship - Global Sports Archive». globalsportsarchive.com. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Bahrain vs. Saudi Arabia - 8 December 2019 - Soccerway». int.soccerway.com. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەری دەرەکی

دەستکاری