حامید ئیسماعیلیوون


حامید ئیسماعیلیوون (بە فارسی: حامد اسماعیلیون‎؛ لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٧٧) ددانپزیشک،[١] چالاکوان و نووسەرێکی ئێرانی-کەنەدییە. ئەو سەرۆک و وتەبێژی پێشووی ئەنجومەنی خێزانەکانی قوربانییانی فڕینی پی ئێس ٧٥٢ بووە.[٢][٣] ھاوسەر و کچەکەی لە فڕینی ٧٥٢ی ھێڵی ئاسمانیی نێونەتەوەییی ئوکراینادا گیانیان لەدەستدا.

حامید ئیسماعیلیوون

حامد اسماعیلیون
ئیسماعیلیوون لە واشینگتن دی سی لە ساڵی ٢٠٢٣
لەدایکبوون (١٩٧٧-٠٣-١٢) ١٢ی ئازاری ١٩٧٧ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
نەتەوەئێرانی
شارۆمەندێتیکەنەدا
پەروەردەزانکۆی تەورێز
پیشەددانپزیشک، چالاکوان و نووسەر
کارسەرۆک و وتەبێژی پێشووی ئەنجومەنی خێزانەکانی قوربانییانی فڕینی پی ئێس ٧٥٢
ھاوسەرپەریسا ئیقبالیان (ھاوسەرگیری ٢٠٢٤؛ ٢٠٢٠)
مناڵ(ەکان)ڕیرا (مردوو)
وێبگەھەژماری تویتەر

ژیاننامە دەستکاری

دایک و باوکی حامید ئیسماعیلیوون لە بنەڕەتدا خەڵکی ئەراک بوون و دواتر کۆچیان کردە کرماشان کە حامید لەوێ لەدایک و گەورە بوو. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٥ ھەتا ٢٠٠٠ لە زانکۆی تەورێز، ددانپزیشکی خوێندووە و دواتر بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران، وەکوو گوڵستان، مازەندەران و تاران کاری کردووە و ژیانی بەسەر بردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردە کەنەدا.[٤][٥][١]

مردنی ھاوسەر و کچەکەی دەستکاری

پەریسا ئیقبالیان (ھاوسەری ئیسماعیلیوون) و ڕیرا ئیسماعیلیوون (کچە تەمەن ٩ ساڵەکەی) لە فڕینی ٧٥٢ی ھێڵی ئاسمانیی نێونەتەوەییی ئوکراینادا بوون و لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، تارانیان بەرەو کیێڤ بێجێھێشت تاوەکوو بگەڕێنەوە کەنەدا. ئەم فڕۆکەیە ماوەیەکی کورت دوای ھەڵفڕینی لەلایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بە دوو مووشەک کرایە ئامانج[٦] و تەواوی ١٧٦ سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا کە ھاوسەر و کچی ئیسماعیلیوونیش لەگەڵ بوون. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویدا کە دەبوو ئاسمانی ئێران بەھۆی ئۆپەراسیۆنی ئەوکاتی ئێران لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان دابخرێت.[٧] ئەم فڕینە کە بڕیار بوو لە کاتژمێر ٥:١٥ (کاتی ناوخۆیی) ھەڵبفڕێت دواکەوت و لە کۆتاییدا لە کاتژمێر ٦:١٢ ھەڵفڕی و دوای چەند خولەکێک کرایە ئامانجی دوو مووشەکی سپای پاسداران و لە نزیک شاری پەرەند کەوتە خوارەوە.[٨]

دژایەتیی حکوومەتی ئێران دەستکاری

 
حامید ئیسماعیلیوون لە کۆبوونەوەی بەرلیندا دەدوێت

لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئیسماعیلیوون خۆپیشاندانێکی جیھانی لە دژی کۆماری ئیسلامی بۆ ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات، لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بۆ پشتیوانیکردنی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران ڕێکخست. ئەم خۆپیشاندانانە لە زیاتر لە ١٥٠ شاری سەرتاسەری جیھان لە دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو. گەورەترین کۆبوونەوەکان لە شارەکانی سیدنی، مێلبۆرن، لەندەن، ئێدینبەرە، ستۆکھۆڵم، بروکسێل، بەرلین، ڕۆما، لۆس ئانجلەس و تۆرۆنتۆ بەڕێوە چوون. مەزەندە دەکرێت کە لە ڕیچمۆند ھیڵ، ئانتاریۆ زیاتر لە ٥٠ ھەزار خۆپیشاندەر بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردبێت.[٩][١٠][١١][١٢] ئیسماعیلیوون لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، خۆپیشاندانێکی لە بەرلین ڕێکخست و بانگھێشتی ئێرانییەکانی ئەورووپای کرد بۆ ئەوەی دەنگی خۆپیشاندەرانی ناوخۆی ئێران بن. ژمارەی خۆپیشاندەران بە ٨٠ ھەزار[١٣] بۆ ١٠٠ ھەزار کەس مەزندە کرا.[١٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Dr. Hamed Esmaeilion - Aurora E&E Dentistry ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ‘Our lives are destroyed’: families take fight for truth of flight 752 to ICC
  3. ^ Families of Flight PS752 victims say RCMP isn't doing enough to help Ukraine's criminal probe
  4. ^ نویسنده جسور، دندانپزشک محافظه‌کار/ گپ‌و گفتی با حامد اسماعیلیون
  5. ^ سرنگونی پرواز ۷۵۲ به روایت یک «نویسندۀ نانجیب»
  6. ^ "Iran Says It Unintentionally Shot Down Ukrainian Airliner". The New York Times. 10 January 2020. Archived from the original on 11 January 2020. Retrieved 10 January 2020.
  7. ^ ‘Recipe for disaster’: Experts say Iran airspace should’ve been closed before attack
  8. ^ Iran under pressure to explain Tehran plane crash after 176 killed in Ukrainian jet disaster
  9. ^ Worldwide Rallies Show Unprecedented Support For Iran Protests
  10. ^ Organizer Of Global Rallies Calls For Expulsion Of Tehran’s Envoys
  11. ^ Global Protests Planned in Solidarity with Iranians
  12. ^ "More than 50K attend Richmond Hill, Ont. protest against Iranian government - Toronto | Globalnews.ca". Global News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-05.
  13. ^ "Iran protests: Huge rally in Berlin in support". BBC News (بە ئینگلیزی). 2022-10-23. Retrieved 2022-10-24.
  14. ^ "Tens of thousands march in Berlin in solidarity with Iran protests". ABC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-24.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری