جۆن ئێرنێست ستاینبێک (لەدایکبووی ٢٧ی شوباتی ١٩٠٢–مردووی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٨) یەکێک لە ناسراوترین نووسەرەرانی سەدەی بیستەم بوو لە ئەمریکا. ئەم نووسەرە بە کتێبی بوو بە خاوەنی خەڵاتی پۆلیتزێر، ھەروەھا لە دوواییدا بەھۆی ھەندێک کتێبی دیکەوە بە خاوەنی خەڵاتی نۆبێل. بیست و حەوت کتێبی نووسیوە کە بریتییە لە شازدە کتێبی ڕۆمان، شەش کتێبی تر و پێنج کۆی کورتە چیرۆک. یەکێک لە باشترین بەرھەمەکانی بریتییە لە ھێشووەکانی تووڕەیی.

جۆن ستاینبێک

لەدایکبوون٢٧ی شوباتی ١٩٠٢
مەرگ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٨ (٦٦ ساڵ)
ھۆکاری مەرگCHF (نەخۆشینێکی دڵە)
شوێنی گۆڕسالیناس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەڕۆمان نووس، نووسەری کورتە چیرۆک، پەیامنێری جەنگی
حیزبی سیاسیپارتی کۆمۆنیستی ئەمریکا
خەڵاتەکانخەڵاتی نۆبێل لە وێژەدا - ساڵی ١٩٦٢
خەڵاتی پولیتزەر لە چیرۆکدا - ١٩٤٠
واژوو
جۆن ستاینبێک لە ساڵی ١٩٦٤

سەرەتاکانی ژیان دەستکاری

ستێنبێک لە ٢٧ مانگی دووی ساڵی ١٩٢٧ لە سالیناس، کالیفۆرنیا لە دایک بووە. بە ڕەچەڵەک ئەڵمان و ئینگلیز و ئێرلەندی بووە. جۆھان ئەدۆڵف گرۆشتەنبێک (١٩١٣–١٨٢٨) کە دەکاتە باپیرەی لای باوکی، ناوی خێزانەکەیانی کورت کردەوە بۆ ستاینبێک کاتێک کە کۆچیان کرد بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە کێڵگەی خێزانیی لە ھایلیگین ھاوس، مەتمان باکوری ڕین-وێسفالیە، ئەڵمانیا ھێشتان بە گرۆشستاین بێک ناسراون.

باوکی ستێنبێک، جۆن ئێرنەست ستاینبێک (١٨٦٢–١٩٣٢) وەک لێپرسراوی گەنجینەی ناوچەی مۆنتێرای کاری دەکرد. دایکی جۆن، ئۆلیڤیا ھامیلتۆن (١٨٦٧–١٩٣٤) کە پێشتر مامۆستای قوتابخانە بوو، پاڵپشتی لە ئارەزووەکانی ستاینبێک کرد بۆ نووسین و خوێندنەوە. خێزانی ستاینبێک ئەندام بوون لە کڵێسەی ئپیسکۆپال ھەرچەندە ساتیبێک دواتر بوو بە بێ باوەڕ. ستاینبێک لە دۆڵێکی دەرەوەی شاردا دەژیا (کە نیشنگەیەکی دوورە دەست بوو) کە دەکەوێتە یەکێک لە بەپیتترین شوێنەکانی دونیا، بە نزیکەی ٢٥ میل لە کەناری زەریای ھێمنەوە. ھەردوو دۆڵ و کەنار دەریاکانی وەک شوێنی ڕووداوەکانی ھەندێک لە چیرۆکەکانی بەکاریھێناوە.[٢][٣]

ئەو کاتی ھاوینەکانی خۆی بە کارکردن لە کێڵگە نزیکەکان بەسەر دەبرد، پاشانیش لەگەڵ کرێکارە کۆچبەرەکان لە کێلگەی چەوەندەری سپرێکڵس کاریکرد. لەوێ و لەمیانەی ئەوەوە، زانیاری پەیدا کرد دەربارەی ژیانی تاڵی کۆچبەران و لایەنە نەبینراو و تاریکەکەی سروشتی مرۆڤ، کە ھەموو ئەمانەی کردە بابەتی کتێبەکەی (لە مشک و پیاوەکان). ھەروەھا خۆی بە دەوروبەرەکەی ئاشنا دەکرد و بەسەر دارستانە ناوخۆیییەکە، زەوی و زار و کێڵگەکاندا دەگەڕا. کاتێک لە کۆمپانیای چەوەندەری سپرێکیڵس کاریدەکرد، ھەندێک جار لە تاقیگەکەیاندا کاری دەکرد کە ئەوەش کاتی پێدەدا بۆ نووسین. ئەو توانایەکی میکانیکی زۆری ھەبوو و ھەروەھا ھۆگری چاککردنەوەی ئەو شتانە بوو کە خاوەنی بوو.

ستاینبێک قوتابخانەی ئامادەیی سالیناسی لە ساڵی ١٩١٩ تەواو کرد و پاشان چوو بۆ ئەوەی ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی ستانفۆرد لە نزیک پاڵۆ ئاڵتۆ بخوێنێ، بەڵام دواتر بە بێ ئەوەی بڕوانامەکەی وەبگرێ لە ساڵی ١٩٢٥ وازی ھێنا. ئینجا بەرەو نیۆیۆرک گەشتی کرد کە لەوێ لە پیشەی سەیر کاری دەکرد و بەردەوامیش بوو لە ھەوڵدان بۆ نوسین. کاتێک کە لە بڵاوکردنەوەی کارەکانی شکستی ھێنا، گەڕایەوە بۆ کالیفۆڕنیا و لە ساڵی ١٩٢٨وەکو کارگوزار و ڕێپیشاندەری گەشت و گوزار کاری کرد لە دەریاچەی تاھۆی کە بۆ یەکەم جار لەوێ ژنی یەکەمی (کارۆڵ ھێنینگناسی. لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٣٠ ژیانی ھاوسەرگیریان لە لۆس ئەنجلۆس پێکھێنا، کە لەگەڵ ھاورێکانی لەوێ دەستی کرد بە کارکردن بۆ پەیداکردنی پارەی لە ڕێگای دروستکردنی کاری شێوەکاریی بە گەچ.[٤]

دوای ئەوەی پارەیان لێبڕا بەھۆی سستی بازاڕ، ستایبێک و کارۆڵ گەڕانەوە بۆ پاسیفیک گروف لە کالیفۆرنیا بۆ کوخێک کە ھی باوکی بوو لە ناوچەی مۆنتێری پێنینسولا کە چەند کۆڵانێک پێش دواسنووری شاری مۆنتێری بوو. خێزانی باوکی ستاینبێک خانوویەکی بێ بەرامبەر و کاغەزیان دا بە جۆن، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٢٨ەوە قەرزیان پێدا کە ئەمەش وایکرد بتوانێ بنووسێت بە بێ ئەوەی پێویستی بە کارکردن ھەبێت.

لە سەردەمی داتەپینی ئابووری گەورە، ستاینبێک یەختێکی بچوکی کڕی و پاشان دەگێڕایەوە کە دەیتوانی تەنھا لەسەر خواردنی ئەو ماسی و قڕژاڵانە بژی کە لە ڕوبارەکە کۆی دەکردنەوە. ھەروەھا لەڕێی سەوزەی تازەی باخەکەی خۆی و کێڵگەکانی دەوروبەری. کاتێک کە ئەم سەرچاوانە بەردەست نەدەبوون، ستاینبێک و ھاوژینەکەی یارمەتی حکومەتیان وەردەگرت، لە ھەندێ حاڵەتی دەگمەنیشدا گۆشتی بەرازیان لە مارکێتی بەرھەمھێنانی ناوخۆیی دەدزی. ھەر چ خواردنێکیان ھەبوایە لەگەڵ ھاوڕێکانیان بەشیان دەکرد. کارۆڵ بوو بە مۆدێل بۆ ماری تالبۆت لە ڕۆمانیCannery Row ی ستاینبێک.

لە ١٩٣٠ ستاینییک چاوی بە زیندەوەرزانی دەریایی ئێد ڕیکێتز کەوت، کە دواتر بوون بە ھاوڕێی نزیک و ھەروەھا بووە ڕێنیشاندەری ستاینبێک بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داھاتوو، کە زۆری دەربارەی فەلسەفە و زیندەزانی فێری ستاینییک کرد. ڕیکێتز بە سروشتی خۆی کەسێکی بێدەنگ بەڵام خۆشەویست بوو. متمانەی بەخۆ بوو و خاوەن زانیارییەکی شێوە ئینسایکلۆپیدی بوو لە چەندین بواری جیا جیا، بەمەش بووە جێی سەرنجی ستێنبێک.

ڕیکێتز، وانەی کۆلێژی لەلایەن Warder Clyde Allee وەرگرتبووە، زیندەوەرزان و بیردۆزوانی ژینگەیی بوو کە دواتر کتێبێکی کلاسیکی سەرەتایی دەربارەی ژینگە نووسی. ڕیکێتز بووە لایەنگیری بیرکردنەوەی ژینگەیی، کە تێیدا مرۆڤ تەنھا بەشێکە لە زنجیرەیەکی گەورەی ژیان، کە بەشێکە لە تۆڕێکی ژیانی زۆر گەورەتر کە مرۆڤ بتوانێ کۆنتڕۆڵی بکات یان لێی تێبگات. لە ھەمان کاتدا، ڕیکێتز تاقیگەیەکی زیندەوەرزانی لە کەنار دەریای مۆنتێری بەڕێوە دەبرد، کە نمونەی زیندەزانی دەفرۆشت، وەک ئاژەڵی بچوک، ماسی، ماسی ڕای، ئەستێرەی دەریا، کیسەڵ و چەندین نمونەی تریشی لە ئاژەڵی دەریایی دەفرۆشت بە کۆلێژ و قوتابخانەکان.

لە نێوان ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٣٦، ستاینبێک و ڕیکێتز بوون بە ھاوڕێی نزیکی یەکتر. ھاوسەری ستاینبێک دەستی کرد بە کارکردن لە تاقیگەکەی ڕیکێتز وەک سکرتێر و ژمێریار. ستاینبێکیش بەشێوەیەکی خۆبەخشانە جار جار ھاوکاری دەکردن. پەیوەندییەکی ھاوبەش لەنێوانیان لەسەر بنچینەی خۆسەویستیان بۆ مۆسیقا و ھونەر دروستکرد، ھەروەھا جۆن خۆی فێری زیندەزانی و فەلسەفەی ژینگەیی ڕیکێتز کرد. کاتێک ستایبێک باری دەروونی تێکدەچوو، ڕیکێتز ھەندێک جار مۆسیقای بۆ دەژەنی.[٥]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

ستێنبێک لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٤٨ بە گەشتێکی لەناکاو گەڕایەوە بۆ کالیفۆرنیا ئەوەی لەگەڵ ئێد ڕێکیتزی ھاوڕێی بێت، کە بە سەختی بریندار ببوو کاتێک شەمەندەفەر خۆی لە ئۆتۆمبێلەکەی دابوو. ڕیکێتز چەند کاتژمێرێک پێش گەیشتنی ستێنبێک کۆچی دوایی کرد. دوای ئەوەی ستێنبێک گەرایەوە ماڵەوە، ڕووبەڕووی داوای جیابوونەوە بوویەوە لەلایەن جوین، کە لە مانگی ھەشت کۆتایی پێ ھات. ستێنبێک ساڵێکی دوای مردنی ڕێکیتزی لە خەمۆکی بەسەر برد.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٩، ستێنبێک جاوی بە بەرێوبەری شانۆ ئیلیەن سکۆت کەوت لە چێشتخانەیەک لە کارمێل لە کالیفۆرنیا. ستێنبێک و سکۆت دواتر کەوتنە نێو پەیوەندییەکی خۆشەویستی و لە کانونی یەکەمی ١٩٥٠ ھاوسەرگیریان کرد لە دوای ھەفتەیەک لە جیابوونەوەی سکۆت لە ئاکتەر زاکاری سکۆت. ھاوسەرگیری سێیەمی ستێنبێک بەردەوام بوو تا مردنی لە ساڵی ١٩٦٨.

لە ساڵی ١٩٦٢ ستێینبێک وەک ھاوڕێیەک و ڕاوێژکارێک ھاوکاری نووسەری گەنج و سروشتزان جاک ڕودلۆیکرد، کە ھەوڵی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی بایۆلۆژی تایبەت بەخۆی دەدا، کە ئێستا بە تاقیگەی Gulf Specimen Marine ناسراوە لە فڵۆریدا. ھاوبەشیی و پەیوەندیان تا مردنی ستێینەک بەردەوام بوو.

لە ١٩٦٦، ستێنبێک گەشتێکی بۆ تەل ئەبیب کرد بۆ سەردانی کردنی چیای ھیوا، کە کۆمەڵگایەکی کێڵگەیییە کە لە ئیسرائیل دامەزرابوو لەلایان باپیرەی، کە براکەی بە ناوی فرێدریک گرۆشستێنبێک لەلایەن چەند دزێکی عەرەب کوژرابوو لە ساڵی ١٨٥٨ و دواتر بە ناوی ئاژاوە لە جەفا ناسرا[٦]

ژیان دەستکاری

 
ئەو ماڵەی کە جۆن ستاینبێک لەوێ لە دایک بووە

لە ٢٧ی شوباتی ١٩٠٢ لە سالیناسی کالیفۆرنیا لە دایک بوو. ئەو سێیەمین مناڵی بنەماڵەکەیان بوو. تەنیا کوڕی دایک و باوکی خۆی بوو و دوو خۆشک لە خۆی گەورەتر و خۆشکێک لە خۆی چکۆلەتری بوو.[٧] باوکی فەرمانبەری خەزانەداری وە دایکی مامۆستای خولی سەرەکی قوتابخانە بوو. لە مناڵیدا کتێبەکانی زۆریەک لە نووسەرانی بەناوبانگی دونیای دەخوێنێتەوە. دواتر مەدرەکی دیپلۆم ھەر لە سالیناس دەگرێت و بەرەو زانکۆی ئستەنفۆڕد دەڕوات و لەوێ بیۆلۆژی(ژیانەوەرناسی) دەگرێتە پێش، بەڵام قەت تەواوی ناکات، لە دوای ئەوە لە زانکۆ دێتە دەروە و بەرەو نیویۆڕک دەچێت. لە نیویۆرک خەریکی کارگەلێکی زۆر جیاواز دەبێت وەکوو: میوەچنی، پاسەبانی ماڵی خەڵک، دەوافرۆشی و دوای ماوەیێکی زۆر دەبێتە ڕۆژنامەوان. ئەوەی کە دیارە ئەوەیە کە ژیانی ئەم نووسەرە لە گەنجی دا دەبێتە ھۆی ئەوە کە لە دوایی دا بتوانێت سەبارەی بە ژیانی خەڵک زاناییێکی زۆری ھەبێت. لە دوای ماوەیێک دەس بە نووسین دەکات و لە ساڵی ١٩٢٩زایینی یەکەمین کتێبی خۆی بە ناوی جامێک لە زێڕ لە چاپ دەدات. دوای ئەم کتێبە لە ساڵیانی ١٩٣٠–١٩٣٩ زۆربەی ھونراوە بەناوبانگەکانی دەنووسێت وەکوو: تۆرتیلا فلەت(١٩٣٥) و مشکەکان و مرۆڤەکان(١٩٣٧) و ھەندێک کتێبی دیکە.

ھاوسەر دەستکاری

ئستاینبێک بۆ یەکەم جار لەگەڵ کارۆل ھێنینگ ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا، ئەمە لە نێوان ساڵی ١٩٣٠–١٩٤٢ بوو. بۆ جاری دووھاەم لە ساڵی ١٩٤٣ لەگەڵ جینۆلادین کاگنێرھاوسەری کرد وە لەم ژیانە بوو بە خاوەنی کور، تۆماس(١٩٤٤) و جۆن(١٩٤٦)، ئەم ھاوسەرییە لە ساڵی ١٩٤٨ کۆتایی پێ ھات. بۆ جاری سێھەم، ستاین بێک لە گەڵ ئێلەین ئەندرسن ئسکات لە ساڵی ١٩٥٠ ھاوسەری کرد و ئەم ژیانە تا مردنی ستاینبێک لە ساڵی ١٩٦٨ بەردەوام بوو.

مردن دەستکاری

ئەم نووسەرە لە ٢٠ دێسامبری ساڵی ١٩٦٨ لە نیویۆرک بە ھوی ھەڵوێستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. لە ٤ مارچی ١٩٦٩ خۆڵەمێشی لە قەورسانی سالیناس بەشی بنەماڵەی ھەمیلتۆن نێژرا.[٨]

بیر و باوڕ دەستکاری

ئەم نووسەرە تا ساڵانی کۆتایی تەمەنی خۆی کۆمۆنیست بوو بەڵام بۆ ھۆکارێکی نادیار لە کۆتایی عومری دا دەستی لە کۆمۆنیسم کێشایەوە و ڕووی لە کاپیتالیسمی ئامریکایی کرد.

پەرتووکەکان دەستکاری

پەرتووکەکانی ستاینبێک زۆرتر باس لە باروودۆخی ئابووری کرێکارانی بەشی مووچەداری لە ئامریکای سەردەمی خۆی دەکات، زۆر جار گرفتەکان و چارەڕەشی ئەم خەڵکە بوونەتە بنەمایێک بۆ نووسینی کتێبەکانی ئەو، نموونەیێکی زۆر بەرچاو و ناسراو لەم چەشنە نووسراوانەی ئەو کتێبی «بۆڵەکانی تووڕەیی» ە کە باس لە ژیانی بنەماڵەیەکی ئامرییکایی دەکات کە بەھۆی باروودۆخی نائاسایی ئابووری، ناچار دەبن کۆچ بکەن. یەکێکی تر لە ئەو شتانەی کە زۆر لە کتێبەکانی ئەو دا بەرچاوە خۆشەویستی خاکە، ئەم نووسەرە خۆشەویستیێکی زۆری ھەیە بۆ شوێنی لە دایک بوونی خۆی، لە زۆربای کتێبەکانیشیا ئەو شوێنە کە داستانەکەی تیا بەڕێوە دەچیت ھەر سالیناسە واتە نیشتمانی ستاینبێک.[٨]

  • Cup of Gold 1929
  • The Pastures of Heaven 1932
  • The Red Pony 1933
  • To a God Unknown 1933
  • Tortilla Flat 1935
  • In Dubious Battle 1936
  • Of Mice and Men 1937
  • The Long Valley 1938
  • ھێشووەکانی تووڕەیی 193
  • The Forgotten Village 1941
  • Sea of Cortez: A Leisurely Journal of Travel and Research 1941
  • The Moon Is Down 1942
  • Bombs Away: The Story of a Bomber Team 1942
  • Cannery Row 1945
  • The Wayward Bus 1947
  • The Pearl 1947
  • A Russian Journal 1948
  • Burning Bright 1950
  • The Log from the Sea of Cortez 1951
  • East of Eden 1952
  • Sweet Thursday 1954
  • The Short Reign of Pippin IV: A Fabrication 1957
  • Once There Was A War 1958
  • The Winter of Our Discontent 1961
  • Travels with Charley: In Search of America 1962
  • America and Americans 1966
  • Journal of a Novel: The East of Eden Letters 1969
  • Viva Zapata! ١٩٧٥
  • The Acts of King Arthur and His Noble Knights 1976

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ The Swedish Academy cited The Grapes of Wrath and The Winter of Our Discontent most favorably.
    The Nobel Prize in Literature 1962: Presentation Speech by Anders Österling, Permanent Secretary of the Swedish Academy. NobelPrize.org. سەردان لە ڕێکەوتی April 21, 2008.
  2. ^ French, Warren G. (1975). John Steinbeck. Twayne Publishers. p. 20. ISBN 0-8057-0693-3.
  3. ^ St. Pierre, Brian (1983). John Steinbeck, the California years. Chronicle Books. p. 11. ISBN 0-87701-281-4.
  4. ^ "Nobel Prize in Literature 1962". Nobel Foundation. Archived from the original on October 21, 2008. Retrieved October 17, 2008.
  5. ^ "Who, what, why: Why do children study Of Mice and Men?". BBC News. BBC. ئازار 25, 2011. Archived from the original on January 7, 2015. Retrieved December 6, 2014.
  6. ^ "Novel". The Pulitzer Prizes. Archived from the original on August 21, 2008.
  7. ^ http://www.nobelprize.org/nobel_prizes/literature/laureates/1962/steinbeck-bio.html
  8. ^ ئ ا MLA style: "John Steinbeck - Biography". Nobelprize.org. 11 Aug 2012 http://www.nobelprize.org/nobel_prizes/literature/laureates/1962/steinbeck-bio.html

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری