ھێشووەکانی تووڕەیی

ھێشووەکانی تووڕەیی (بە ئینگلیزی: The Grapes of Wrath) ڕۆمانێکی نووسەری ئەمریکایی جۆن ستاینبێکە، کە لە ساڵی ١٩٣٩ بڵاو بوویەوە. کتێبەکە خەڵاتی نەتەوەیی کتێب و ھەروەھا خەڵاتی پولیتزەری بردەوە، و کاتێک جۆن ستاینبێک لە ساڵی ١٩٦٢دا خەڵاتی نۆبێلی پێ بەخشرا، بە تایبەت باسی لێ کرا.

ھێشووەکانی تووڕەیی
نووسەرجۆن ستاینبێک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
چەشنڕۆمان
بڵاوکەرەوەوایکینگ پرس-جیمز لۆید
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
‏ ١٤ نیسانی ١٩٣٩
OCLC٢٨٩٩٤٦

ئەم ڕۆمانە لە پۆلی ئامادەیی و کۆلێژەکانی ئەمریکا بە وانە دەوترێتەوە.[١][٢] فیلمێک بە ھەمان ناونیشانی ڕۆمانەکە لە ساڵی ١٩٤٠ دەرچوو دەرھێنەری فیلمەکە جۆن فۆرد بوو و ھێنری فۆندا لەم فیلمەدا ڕۆلی گێڕاوە.

ڕۆمانەکە سەفەرێکی دوور و درێژی خێزانێکی ھەژاری ئەمریکی دەگێرێتەوە کە لە ئۆکلاھۆماوە کۆچ دەکەن بۆ کالیفۆرنیا بە ھیوای ژیانێکی باشتر، بەڵام شتەکان بەو شێوەی کە پێشبینی دەکەن ناچێتە پێشەوە.

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ «AP: English Literature». CollegeBoard. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ «The Big Read | The Grapes of Wrath». National Endowment for the Arts. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری