تەلار جەمال خدر[١] ناسراو بە تەلار ھیرانی (لەدایکبووی ١٩٧٢ لە ڕانیە)[٢] خانمە نواندنکارێکی کوردە لە بواری شانۆ، فیلم و دراما. بە یەکێک لە چالاکترین ژنە شانۆکارەکانی کورد ھەژمار دەکرێت، ھەروەھا چەندین کاری شانۆیی بە تەنیا لە کوردستان و ئەورووپا پێشکەش کردووە.[١] سەرەتای کارکردنی لە شانۆوە دەستی پێ کردووە، لە تەمەنی شەش ساڵی دەستی بە خوێندنەوەی شیعر کردووە، پاشان چەند ساڵێک لە گرووپی موزیکی ڕانیە بووە و ئامێری گیتاری ژەنیوە، دواتر لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا چووەتە بواری شانۆ و بووە بە فێرخواز لەو بوارەدا، پاشانیش وەکو ئەکتەری سینەما بە ھەردوو زمانەکانی کوردی و سوێدی ڕۆڵی بینیوە و تا ئێستاش لە ھونەرەکەی بەردەوامە.[٣] جگە لە کاری ھاوبەش لە ٣٠ کاری شانۆیی، و لە چەندان فیلم و درامادا وەک ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵی بینیووە، ھەروەھا لە یەکێک دراما سویدییەکانیش ڕۆڵی تێدا بینیووە.[٤]

تەلار ھیرانی

لەدایکبوون١٩٧٢
نیشتەجێیسوێد (١٩٩٦ - تا ئێستا)[١]
نەتەوەکورد
پیشەئەکتەری شانۆ، فیلم و دراما
چالاکبوون١٩٨٥ - تا ئێستا

ژیاننامە

دەستکاری

خوێندن

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٤ بەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە،[٥] ھەروەھا بەشی نواندنی لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر تەواو کردووە،[٤] و لە ساڵی ٢٠١٩ کۆتایی بە زانکۆ ھێناوە.[١]

کارکردن

دەستکاری

ساڵی ١٩٨٥ کە لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی بووە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، بە شانۆگەرییەکی منداڵان بەناوی (چۆلەکەکان).

بەرھەمەکان

دەستکاری
ئەو دراما و فیلمانەی ڕۆڵی نێدا بینیوە:
ناو ڕۆڵ ساڵ چەشن
چەرخ و فەلەک خونچە دراما
کارگەی خێزان دراما
ئاکامی نھێنییەکان دراما
باڵەخانە دراما
ئادیابین دراما
ھیوا فیلم
لم کورتەفیلم
ئەو شانۆگەرییانەی ڕۆڵی تێدا بینیوە:
چۆلەکەکان شانۆگەری
دایکە ئازاکە شانۆگەری
مەرگ و کچ شانۆگەری
بەرگی سەبووری شانۆگەری
ژنەکەی ئەو ماڵە شانۆگەری
میدیا شانۆگەری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ «تەلار ھیرانی بۆ گوڵان: ئادیابین ئەزموونێکی نوێیە بۆ من و شانازیی پێوە دەکەم». gulanmedia.com. ١٦ی ئابی ٢٠٢٤.
  2. ^ «کامیان تەلارە و کامیان خەرمانە؟». basnews.com. ١٦ی ئابی ٢٠٢٤.
  3. ^ «تەلار ھیرانی: فۆڕمی دراماکانمان تورکییە و لە ئاست داخوازی کۆمەڵگەکەمان نین». wishe.net. ١٦ی ئابی ٢٠٢٤.
  4. ^ ئ ا «تەلار ھیرانی لە کەرەنتینەدا بیری ھونەر دەکات». wishe.net. ١٦ی ئابی ٢٠٢٤.
  5. ^ «ژنە ھونەرمەندێک گورچیلەى خۆى دەبەخشێت». wishe.net. ١٦ی ئابی ٢٠٢٤.