ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)



 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
بەشی جۆراوجۆری دیوەخان بۆ ناردنی ئەو پەیامانەن کە لە ھیچ بەشێکی تردا ناگونجن. بۆ بەشەکانی تر بڕوانن سیاسەت، تەکنیکی، یان پێشنیارەکان، یان - بۆ یارمەتی - لە پرسگا کەڵک وەربگرن. بۆ پرسیارە گشتییە زانستییەکان تکایە مێزی زانیاری بەکاربھێنن.
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧



داواکردنی بۆچوون بەم زوانە لەسەر ھەڵبژاردنی بۆردی ئەمیندارەکان


بۆردی ئەمیندارەکان ئامادەکاری دەکات بۆ داواکردنی بۆ چوون لەسەر ھەڵبژاردنی بۆردەکە بەم زوانە، لە ١٠ی شووبات - ٧ی شووباتی، ٢٠٢٢.

لە کاتێکدا کە زانیارییەکان ھەفتەیەک پێش داواکردنەکە ئامادە دەبێت، ئێمە دڵنیایی ئەوەمان کردۆتەوە کە بەلایەنی کەمەوە دوو پرسیار ئامادەیە بۆ پرسین لەم داواکردنەی ئێستا:

  • * باشترین ڕێگا چییە بۆ دڵنیابوونەوە لە نوێنەرایەتییەکی دادەپەروەرانە بۆ یەکخستنی کۆمەڵگاکان لەنێوان بۆردەکە؟

کاندیدکراوەکان پێویستە چی شتێکیان ھەبێت لە کاتی ھەڵبژاردنەکە؟

لەکاتێکدا لەوانەیە پرسیاری زیاتر دابنرێت، ستراتیژی جوڵانەوەکە و بەڕێوەبەرایەتی تیمەکە دەیانەوێت کات دابین بکەن بۆ ئەندامانی کۆمەڵگاکە و شوێنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی لێکۆلینەوە و بیرۆکەکان ئامادە بکەن لەسەر پرسیارە سەلمێنراوەکان پێش ئەوەی داواکارییەکە بکرێتەوە، ئێمە داوای لێبوردن دەکەین لەسەر ئەوەی لە ئێستادا پێرستێکی تەواوی پرسیارەکانمان ئامادەنەکردووە، پێرستی پرسیارەکان پێویستە تەنھا بە یەک یان دوو پرسیار زیاتر بکرێت، مەبەستەکە ئەوە نییە فشار بخەینە سەر کۆمەڵگاکان بە داواکاری زۆر، بەڵکو بۆ دابینکردنی تێبینی و بۆچوونی پێشوازی لێکراوە لەسەر ئەم پرسیارە گرنگانە.

دەتەوێت یارمەتی رێکخستنەوەی گفتووگۆییە ناوخۆییەکان بدەیت لەم داوالێکردنەوەی ئێستادا؟

پەیوەندی بکە بە ستراتیژی جوڵانەوە و تیمی بەڕێوەبەراییەتی لەسەر مێتا، یان لە تێلێگرامم، یاخوود لە ڕێگەی ئیمەیڵ msg wikimedia.org

پەیوەندی بکە ئەگەر ھەر پرسیارێک یان تێبنییەکت ھەبوو، ستراتیژی جوڵانەوە و بەڕێوەبەراییەتی تیمەکە تا ٣ی کانوونی دووەم بەشێوەیەکی کەم ستافی دەبێت، تکایە لەھەر دواکەوتنی وەڵامێک ببورە لەم کاتەدا، وە ئێمە ئەوەش دەزانین کەوا ھەنێک لە ئەندامانی کۆمەڵگا و شوێنە پەیوەندیدارەکان بەردەست نابن لە کاتی پشووی کانوونی یەکەم، داوای لێبوردن دەکەین ئەگەر نامەکەمان لەو کاتە پێت گەیشتووە کەتۆ لە پشوودا بوویت.

هیوای سەرکەوتن،

ستراتیژی جوڵانەوە و بەڕێوەبەراییەتی

Subscribe to the This Month in Education newsletter - learn from others and share your stories

Dear community members,

Greetings from the EWOC Newsletter team and the education team at Wikimedia Foundation. We are very excited to share that we on tenth years of Education Newsletter (This Month in Education) invite you to join us by subscribing to the newsletter on your talk page or by sharing your activities in the upcoming newsletters. The Wikimedia Education newsletter is a monthly newsletter that collects articles written by community members using Wikimedia projects in education around the world, and it is published by the EWOC Newsletter team in collaboration with the Education team. These stories can bring you new ideas to try, valuable insights about the success and challenges of our community members in running education programs in their context.

If your affiliate/language project is developing its own education initiatives, please remember to take advantage of this newsletter to publish your stories with the wider movement that shares your passion for education. You can submit newsletter articles in your own language or submit bilingual articles for the education newsletter. For the month of January the deadline to submit articles is on the 20th January. We look forward to reading your stories.

Older versions of this newsletter can be found in the complete archive.

More information about the newsletter can be found at Education/Newsletter/About.

For more information, please contact spatnaik wikimedia.org.


About This Month in Education · Subscribe/Unsubscribe · Global message delivery · For the team: ZI Jony (Talk), شەممە ٤:٣٥, ١٨ ئایار ٢٠٢٤ (UTC)

گۆڕینی چەند وشەیەکی ویکیپیدیا

پارامەتر یان پارامیتەر؟

سڵاو، وەک دەزانن لەم پرۆژەیە وشەی Parameter زۆرتر بە «پارامەتر» نووسراوە، بەڵام زۆرتر لە خەڵکی دەرەوە بە «پارامیتەر» بیستوومە. چی دەڵێن؟ بیگۆڕین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٤، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو. ئەگەر دەنووسی پارامیتەر دەبێ مەتر-یش بکەیە میتر. تا ئەو جێگایەی دەزانم مەتر و پارامەتر لە کوردیدا ئینگلیزی نین و فەرەنسین (mètre و paramètre).-- چالاک وتووێژ ‏٢٣:٠٤، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: منیش بیرم لەوە کردەوە و، دەشزانم لە ڕۆژھەڵات دەڵێن میتر نەک مەتر. بزانین ڕای ئەوانی تر چییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٠، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر زاڕاوەمان هەیە قسەی لەسەر کراوە و لە فەرهەنگدا هەیە و نوێ نیە، پێویست بە گۆڕینی ناکا. لە فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد وامان نووسیوە بەبۆچوونی من بابەتێکی لەسەر بنوسرێت، هاوواتاکانی نبنووسرێت باشترە. ئەگەریش سەلیقەی زمان پارامیتەر بێ، ئەوا ڕەوانەکردن دروست بکرێت، تاکو هەردووکیمان هەبێت. سوپاس. ئاراس نوری (لێدوان) ‏١١:٥٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @ئاراس نوری: وەڵا تا ئەو جێگەیەی من بزانم لە باشوور ھەر پارامیتەر دەڵێن و پارامەتر نامۆیە. دەزانم لەگەڵ وشەی مەتر ڕووبەڕوویان بکەینەوە پارامەتر دروستە، بەس وەکتریش زەحمەتە لە باشوور پارامەتر ھەزم بکەن. بەھەرحاڵ، باسەکە لەسەر وتاری Parameter نییە و لەسەر تەواوی پرۆژەکە بوو. بۆ نموونە بڕوانە داڕێژە:ڤەژینبوکس#پارامەترەکان. مەبەستمان لەوەیە کە لە تەواوی پرۆژەکە ئەو وشەیە بگۆڕدرێت، بەس مادام دوای ئەو ماوە زۆرە کەس پشتگیریی وشەی پارامیتەری نەکردووە و گەر ھەر واش مایەوە، ئەوا شکست دەھێنێت و ناگۆڕدرێت. زۆر سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٥، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  نەکرائارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٧، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بیرخستنەوە یان ئاماژە؟

سڵاوی دووبارە، لە ویکییەکەمان بۆ وشەی «cite» وشەی «بیرخستنەوە» دانراوە کە پێم وایە لە «یادکرد»ی فارسییەوە مانا کرابێتەوە، بەڵام من پێم وایە بەرامبەرێکی زۆر نەگونجاوە. لە ٢٠١٥ لە وتووێژی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب برادەرانی ئەو کاتە وتوویانە کە بیرخستنەوە باش نییە و کاک دیاریش وشەی «ئاماژە»ی پێشنیار کردووە کە خۆم بە باشم زانی بیگۆڕین و بیکەینە ئەوە. ئێوە چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

من لەگەڵ ئاماژەم، نموونە: (Cite a source) ئاماژە بە سەرچاوە بدە نەک بیرخستنەوەی سەرچاوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٥٦، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەرخۆشی لە دەستکاری دیداری بەشی (Cite) ی ئینگلیزی کراوە بە (ئاماژە) :) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٥٦، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: وایە و بزانین ڕای ئەوانی تر چییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٠، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاماژە-ش تەواو نییە. یا شتێکی تەواو دابنرێ یا کاری دووکارەکی نەکەین. چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak:، کاک ئاراس، کاک دیار، کاک سەرچیا، کاک پیرەھەڵۆکان و، ئەوە من و ساکووراش دەڵێین ئاماژە وشەیەکی باشترە لەو بیرخستنەوە فارسییە کە لەوێ نووسراوە یادکرد. گەر وشەی ترتان پێ شک نایە، ئەوا تکایە با بیکەینە ئاماژە و نەجاتی بەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٠، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش لەگەڵ ئاماژە نیم. cite لە فارسیدا کردوویانە بە استناد کە واتە پاڵ دان و پشت بەستن، لە عەرەبیدا پێ ئەڵێن استشهاد کە واتە گەواھێنانەوە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٦، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aza: ئەوە نییە یادکردە. بڕوانە fa:الگو:ویکی‌پدیا:الگوهای یادکرد. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٧، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ویکیی فارسی بە تەمایە ھەموو شتێک بکاتە فارسی. ناڵێ استناد چون عەرەبییە. ئێمە فارسی دەزانین لە ویکی بەدەر کەس ناڵێ یادکرد. چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٧، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم ویکیپیدیای فارسی بۆ ئەڵێ یادکرد. ئاکادیمیای زمانی فارسی ئەڵێ بڵێن اسنتاد. — ئەم لێدوانە لەلایەن Aza واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٣٥، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)
کاک @Aza: و کاک @Calak: ئاشکرایە کە ئێوە ئاگاتان لە فارسی ھەیە، بەڵام ئێمە باسی ویکیپیدیا دەکەین. بەھەرحاڵ، حەز ناکەم ئەم بەشە زۆر درێژ بکەینەوە. تەنیا ئەوەندەم دەوێت کە ئێستا ئێوە لەگەڵ بیرخستنەوەن؟ زۆرێک وتوویانە ئاماژە کێشەی نییە. ئێستا ئێوە کە دژی ئاماژەن، دەبێت شتێکی باشتریش پێشنیار بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٤، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەگەڵ بیرخستنەوەش نیم. بەڵام ئاماژەش ھەر شتێکە وەکوو بیرخستنەوە، ئەدی بۆ بیگۆڕین؟ ئەگەر بمانەوێ بیگۆڕین ئەبێ بیکەینە شتێکی باشتر. استناد واتە «پشت بەستن بە بەڵگە». بەڵام ئەمە زۆر دوور و درێژە. گەواھێنانەوە کورتترە. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٦، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش قسەی خۆم کرد کە شتێکی گونجاو دابنرێ سووی چییە ھەڵە بە ھەڵە بگۆڕین. دەبی بیری لێ بکەینەوە. گەواھێنانەوە-ش نازانم گونجاو بێ یان نا. گەوا کە کوردی نییە. چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٤، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: نازانم چۆناوچۆن ئاماژە و بیرخستنەوە وەک یەکن! تۆ کە بە کەسێک بڵێی سەرچاوە بۆ وتارەکەت زیاد بکە، دەڵێی ئاماژەی پێ بدە یان بیری بخەوە؟ ئەوەتا لە ٢٠٠٩ ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە دروست کراوە. دواتر لەبەر کورتییەکەشی ئاماژە شتێکی جوانە. گەواھێنانەوەش شتێکی جوان نییە و وەک بیرخستنەوەکە وایە. دەزانم بەڵگەھێنانەوە ڕەنگە باشتر مانای cite بدات، بەڵام ھێشتا دوورودرێژە و باش نییە. وەختی خۆی کاک Pirehelokan لە شوێنێک ئاماژەی نووسیبوو. بزانین ئەو چی دەڵێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٥، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمانە ئەڵێم با تۆزێ بابەتەکە ڕوون بێتەوە و بەشکەم کەسێ پێشنیارێک بگاتە زەینی. citation جۆرێ reference -ە. refer پیت بە پیت کە سەیری بکەی واتە «بردنەوە»، ھەر fer ھاوڕیشەی وشەی «بردن» -ە. reference واتە «بردنەوە بۆ سەرچاوە». cite -یش ھاوڕیشەی وشەی «چوون»ی کوردی و «شدن»ی فارسییە. مەبەست لە citation «چوون بۆ سەرچاوە» -یە. بۆیە ھەم reference و ھەم citation چەشنێ «ئاماژە»ی تیایە. ھەر دوو ئاماژە بە سەرچاوە دەکەن، ئەمانبەنەوە یا ئەمانگەڕێننەوە بۆ سەرچاوە. بەڵام ئەگەر ئەم ئاماژەدانە لە ناو دڵی دەقەکەدا بێ پێی ئەڵێن citation، ئەگەر لە کۆتاییی دەقەکەدا بێ پێی ئەڵێن reference. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٨، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەم باش

کاتێک دەچیتە سەر پەڕەی وتووێژیش و بەشی نوێ لێ دەدەی، دیفاڵت نووسراوە دەمباش، کە بەپێی ئەوەیکە خۆی ڕستەیەکە دەبێت جودا بکرێتەوە و دەم باش بنووسرێت؛ تا ڕای هاوڕێیانیش چی بێت.. Keenîî (لێدوان) ‏٠٠:٠٣، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاستە. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٦، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا – سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:١٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوبڕ یان قەدبڕ؟

لە ویکیپیدیا بۆ وشەی «Shortcut»، وشەی «ناوبڕ» دانراوە، کە ڕێک فارسییەکەیە و، نە لە کوردی بەو مانایە دێ و نە کەسانێکی زۆریش بەکاری دێنن. لە کوردیدا ئەمە پێی دەوترێت «قەدبڕ». ناوبڕ لە ئێستادا وەک ھاوواتای وچان بەکاردێت کە لە بەرنامە تەلەڤیزیۆنی و ڕادیۆیییەکاندا زۆر بەکارھاتووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٤، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

قەدبڕ تەواوە. -Aza (لێدوان) ‏١١:١٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس کاک ئازا! کاک @Épine: پێم وا بێت جارێک تۆ وتت ناوبڕ تەواوە. گەر قسەت نییە، پێم وا بێت گۆڕینەکە بکەین باشە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٤، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستتان خۆش بۆ دۆزینەوەی وشە تەواوەکە. هیچ لێدوانێکم نییە.—◂  ئێپین  ‏٢١:٣٤، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا – سپاس بۆ ھەردووکتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٧، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Deployment of FLORES Machine Translation to Sorani / Central Kurdish Wikipedia

!Hello Friends

Please help translate to your language Apologies as this message is not in your native language

The WMF Language team plans to introduce a machine translation (MT) support for the Content Translation in Sorani / Central Kurdish Wikipedia called FLORES. This means that you can choose to use FLORES machine translation when translating Wikipedia articles to Sorani/Central Kurdish using the Content Translation tool

The FLORES Machine Translation is provided by an AI research team at Meta through a free for use API key that allows the Content Translation to access the service on the FLORES server for an evaluation trial period. This MT will be set as default in your Wikipedia, but you can choose not to use it by selecting "Start with empty paragraph" from the "Initial Translation" dropdown menu

The Wikimedia Foundation has worked out an agreement that allows the use of FLORES without compromising Wikipedia’s policies about attribution of rights, your privacy as a user, and brand representation. You can find more information about the FLORES Machine translation on this page

Please note that the use of the FLORES MT is not compulsory. However, we would want your community to
  • use it once it is deployed to improve the quality of the Machine Translation service
  • provide feedback about our plans, its quality once deployed and ask any questions you might have about this addition

We trust that introducing this MT is a good support to the Content Translations tool towards having better quality articles in Sorani/ Central Kurdish Wikipedia

Thank you

UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏٢٠:٠٥، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Hi @UOzurumba (WMF):,
I'm so sorry for the late reply! We are so glad to see this message if the FLORES MT feature is comfortable with our language. I have some questions for now:
  1. Does this feature have any prior experience or is it new?
  2. How accurate is this MT and does it guarantee a good translation?
  3. Is it available on any Wikimedia projects, for example test.wikipedia.org, or any other place for us to test the feature before?
  4. Can I see some examples of it's works? If it is available in screenshots, it is better.
We will appreciate your and the AI research team at Meta efforts for this feature. Thanks! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Hello Aram

Thank you for your questions and feedback. I have tried to provide answers to them below

The FLORES provides Machine Translation (MT) support to six languages in Wikipedia (Chinese, Occitan, Luganda, Zulu, Igbo and Icelandic). So, I will say it has experience Regarding accuracy, I would say that we have not received any complaints from any Wikipedia communities they provide MT support. I will add that it is the default MT for Icelandic Wikipedia based on request. I will also add that Initial translations can not be published without modifying them; one can also decide to still use the "blank" option . The Initial translation are more like a guide to efficiently translating articles The test instance is not public; they are mainly for the team engineers. However, I have shared with you (through email) a spreadsheet of FLORES MT samples

Once again, thank you for your questions; I hope I was able to answer them, and we look forward to deploying the FLORES MT soon to your Wikipedia

Best regards

UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@UOzurumba (WMF): Thank you so much for your email and I got it. In my opinion, it is an important point that you cannot publish the translation directly without modifying because (in my opinion) initial translation without modifying often produces a low quality result. Now, I want to get the opinion of the other administrators and users on this feature.
Hi @Calak: @Kushared: @Serchia: @Sakura emad: @Pirehelokan: and other users
This section is about a feature called FLORES MT that automatically translates to Central Kurdish through AI and is going to be added to the Content Translator tool. Click here to see some of the translator's work. I could not make this decision alone because it is not my responsibility alone, so I have mentioned you. Please read above comments and write your opinion. Thanks! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
i believe that it's a great tool which helps our community to improve and grow better, and i reviewed some examples which mr.aram provided through excel sheet, the quality is good and understandable, however i agree with Aram to ensure better quality and accuracy i should say that it's our responsibility to check the quality before publishing the article, needless to say some of our new users use other translation tools to create new articles anyway; so if the Flores Machine is Accurate enough let's have it thanks for the offer. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٥٢، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: Sorry, I forgot to mention that I didn’t prepare these examples, but UOzurumba (WMF) did. Thank you for your comment. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
.those understanding sentences prepared by non Kurdish speaker? commendable 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٠٧، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: Yes, the FLORES MT translated them. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٢، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Thank you, 🌸 Sakura emad 💖 and Aram for your feedback on having FLORES machine translation. I believe from the conversations here we can enable the FLORES MT in your Wikipedia? UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏١٣:٥٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

The machine translation engines are not very good for Central Kurdish yet, but I think this tools helping users If they use them carefully. Last month Google also added Kurdish (Sorani) to Google Translate, I think we also need to add it here and make it as the default one for content translation. سەرچیا‏١٧:١٢، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@سەرچیا
FLORES team is still improving the models, so quality may be better when available in the real wikis. However, I understand your fears of MT not used well. For Google's Sorani Machine Translation, we have to test if the APIs are available first. We will do this soon. UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏٠٦:٤٢، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@UOzurumba (WMF): Honestly, I’m a bit afraid of machine translators whose translation results are not good. If it is activated and we do not have a good experience with it, can we request to deactivate it? Also, there is a new comment above. Do you have any comments for it? ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٩، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام Yes, you can request for it to be deactivated. UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏٠٦:٤٢، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@UOzurumba (WMF): Thank you very much for all your answers and efforts. I (myself) have nothing else to say. Let's do it. Thank you again! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٦، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Thank you, ئارام, سەرچیا, for your feedback, we will go ahead and start the process to enable the FLORES after integrating the new languages from FLORES, we will explore the integration of Google translate. We recommend that your community try both (FLORES and GOOGLE when enabled), compare, and let us know the one preferred as default. Please note that there could be differences in personal preferences, so the Machine translation perceived as more useful is kept as default while the other is optional.

I will recommend testing these in context since the experience may differ slightly. For example, Google Translate has a bug which results in extra spaces when translating HTML content (which may not be expected if you look at the Google Translate website).

I hope the above is clear enough. We will inform you once the MTs are enabled in your Wikipedia.

Best regards, UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏١٦:٣٧، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@UOzurumba (WMF): Good News! We can’t wait to see the results! Thank you so much for your work! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٤، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

FLORES Machine Translation deployed to Sorani / Central Kurdish Wikipedia

!Hello Friends

The WMF Language team is pleased to inform you that we have deployed the FLORES machine translation (MT) support for the Content Translation in Sorani / Central Kurdish Wikipedia. Please remember that the FLORES machine translation is set as default in your Wikipedia. Still, you can choose not to use it by selecting "Start with empty paragraph" from the "Initial Translation" dropdown menu. However, we would want your community to:

  • use it to improve the quality of the Machine Translation service
  • provide feedback about its quality and ask any questions you might have about .this addition

We look forward to your community using the Machine Translation support in Content Translation to create better quality articles in Sorani / Central Kurdish Wikipedia.

!Thank you

UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏١٦:٠٩، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC) On behalf of the WMF Language teamوەڵامدانەوە

Hello @UOzurumba (WMF):,
Sorry, I just realized that the FLORES MT has been added and you have announced the result here.
Thank you very much to the WMF Language team for not forgetting Central Kurdish. We greatly appreciate your work and hope that the MT will further develop our community and language. And we wanted to know if there were any plans to add Google Translate MT.
Special thanks to the team! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
Hello ئارام, سەرچیا,
We have plans to integrate Google MT in your Wikipedia. You can track progress for this here.
Thank you and best regards.
UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
Thank you so much! We are very happy and appreciate your hard work and the team! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٥، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

تاگی وشەی نالەبار

دانانی تاگی وشەی نالەبار شتێکی پێویست بوو بۆ ویکیپیدیا، بەڵام پێموایە لە ئێستادا بەو جۆرە هاوکاری ویکیپیدیای نەکردووە بۆ دۆزینەوە وشە نالەبارەکان. نموونە ئەگەر کەسێک وشەکانی گەیشتن، بازرگانییەکان وە کۆمپانیا بنووسێت ئەوا هەر هەژماری وشەی نالەباری بۆ دەکات. پێشنیار دەکەم لایبدەین یانیش ئەگەر کرا ئەم پەیڤە نالەبارانە بە جیا وەربگرێت نەوەک لە وشە داڕێژراو و لێکدراوەکانیش هەمان هەژماری نالەبارییان بۆ بکات. ئەگەر بەو جۆرەی ئێستاش بمێنێتەوە ئەوا با لانی کەم لەبەرچاوی نووسەر پشان نەدرێت، بەتایبەت بۆ نووسەرێکی نوێ کە هیچ وشەیەکی هەڵەی نەنووسیوە ئەوا ئەم تاگە جۆرێک لە گومان لای درووست دەکات. Kushared (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Kushared: سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت. ئەو تاگە تەنیا ئەگەرە و لە تاگەکەش نووسراوە ئەگەری بەکارھێنانی وشەی نالەبار. لە ئاگادارییەکەش نووسراوە ئەگەر دڵنیایت لەوەی کە ھیچ وشەیەکی خراپت بەکارنەھێناوە یان بەکارت ھێناوە، بەڵام بە نیازێکی پاکەوە بووە، و ئەم پەیامە ھەڵەیە، ئەوا تکایە گوێ بەم پەیامە مەدە. لە ئێستادا تاکە مەرجی ئەو تاگە تەنیا ١٠ دەستکارییە و گەر ١٠ دەستکاریت تێپەڕ دا، ئیتر ئەو تاگە حەقی بە بەکارھێنەرەکەوە نابێت. دروستە کە وشەکان خۆیان بەتەنیا و بە پێشگر و پاشگریشەوە بە خراپ لێک دەداتەوە، بەڵام لە کوردیدا دۆخەکە وا دەخوازێت کە وا بێت. لەو سێ وشەیەی کە ھێناتەوە ھەر سێ وشەی نالەباری «گەی»، «گان» و «کۆم» ھەن. تاگەکەش شتی زۆر باشی گرتووە و زووتریش بینراون و پووچەڵ کراونەتەوە، بەڵام لەگەڵتم کە نابێت ئەو سێ وشەیە بگرێت. لەم ماوەیەدا سەرم دێنم و دەبەم تا بزانم دەتوانم ئەو کێشەیە چارەسەر بکەم یان نا (گەرچی کاتی دەوێت و زەحمەتیشە). گەر نەمتوانی، ئەوا بەپێی قسەی ئێوە یان بەتەنیا و لە حاڵەتی سەربەخۆ دەیانھێڵینەوە یانیش ئاگادارییەکە دەکوژێنینەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٧، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Kushared: وشە نالەبارەکانم نوێ کردەوە، بەڵام لەکۆتاییدا بەوە گەشتم کە لە ئێستادا ئاگادارییەکە بکوژێنینەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستەکانت خۆش بێت و کارێکی باشت کرد. Kushared (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Enabling Content and Section translation tool in Central Kurdish Wikipedia

Hello Friends!

Apologies as this message is not in your native language, Please help translate to your language.

The WMF Language team is pleased to let you know that we will like to enable the Section and Content translation tool in Central Kurdish Wikipedia. For this, our team will love you to read about the tool and test the new Section Translation tool so you can:

  • Give us your feedback
  • Ask us questions
  • Tell us how to improve it

Below is background information about the tools and how you can test the Section translation tool.

Background information

Content Translation has been a successful tool for editors to create content in their language. More than one million articles have been created across all languages since the tool was released in 2015. However, the tool is not out of beta in Central Kurdish Wikipedia, limiting the discoverability of the tool and its use and blocking the enablement of the Section translation in your Wikipedia

Section Translation extends the capabilities of Content Translation to support mobile devices. On mobile, the tool will:

  • Guide you to translate one section at a time in order to expand existing articles or create new ones
  • Make it easy to transfer knowledge across languages anytime from your mobile device

We plan to enable the tools on Central Kurdish Wikipedia in the coming week if there are no objections from your community. After it is enabled, we’ll monitor the content created with the tools and process all the feedback. In any case, feel free to raise any concerns or questions you may already have as a reply to this message or on the project talk page

Try the Section translation tool

Before the enablement, you can try the current implementation of the tool in our testing instance. Once it is enabled on Central Kurdish Wikipedia, you’ll have access to https://ckb.wikipedia.org/wiki/Special:ContentTranslation with your mobile device. You can select an article to translate, and machine translation will be provided as a starting point for editors to improve.

Provide feedback

Please provide feedback about Section translation on the project talk page. We want to hear about your impressions on

  • The section translation tool
  • What do you think about our plans to enable it
  • Your ideas for improving the tool

Thanks and we look forward to your feedback and questions.


.On behalf of the WMF Language team UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Hi @UOzurumba (WMF): In my opinion, it would be a good thing to enable this feature if there are no technical problems so that mobile users can use it. Thank you very much for your efforts and the team! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٤، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Thank you, Aram .for your feedback, the team will go ahead and enable the tools in your Wikipedia UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏١٣:٢٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

  Great! Thanks! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Content and Section Translation tool enabled in Central Kurdish Wikipedia

Hello Friends!

The WMF Language team is pleased to let you know that we have enabled the Section translation and Content translation tools in Central Kurdish Wikipedia.

The Content translation tool can be discovered by users through several entry points. However, users not interested in translation can disable it from their preferences. Also, with the Section translation tool, you can start translating an article on your mobile device right when you notice it is missing in Central Kurdish. From a Wikipedia article in any language, switch languages and search for Central Kurdish. If the article does not exist, an option to translate it will appear, as shown in the image below.

 
Image of the entry point

We know that these tools will help translators in your community to add content using any device with ease. Content created with the Content and Section Translation tool will be marked with the "[١]" and “sectiontranslaiton” tag, respectively, for the community to review. We’ll monitor the content created, but we are very interested in hearing about your experience using the tools and reviewing the content created with it.

So, enjoy the tools and provide feedback on improving it.

Thank you!

UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏٢٠:٣١، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC) On behalf of the WMF Language team.وەڵامدانەوە

Hi @UOzurumba (WMF): Sorry for the late reply. Thank you for adding these good features, but I think Section translation doesn’t work for me. Is there anything wrong? ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
Hello Aram,
Apologies for the late reply. Please can you explain the issue you are having?
Thank you UOzurumba (WMF) (لێدوان) ‏١٨:٢٤، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
Hi @UOzurumba (WMF):, it's OK and I often reply late. :) I tried it now and it worked, but when you announced that the section translation had been added, I tried it and it didn't work. Anyway, it works now and I thank you very much for coming to the problem. However, in Content Translation, we have a problem with Google Translate that translates texts into Northern Kurdish (en:Kurmanci, ku), not Central Kurdish (en:Sorani, ckb). Can you please follow up on that problem? Thanks! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٥، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Propose statements for the 2022 Election Compass

You can find this message translated into additional languages on Meta-wiki.

Hi all,

Community members in the 2022 Board of Trustees election are invited to propose statements to use in the Election Compass.

An Election Compass is a tool to help voters select the candidates that best align with their beliefs and views. The community members will propose statements for the candidates to answer using a Lickert scale (agree/neutral/disagree). The candidates’ answers to the statements will be loaded into the Election Compass tool. Voters will use the tool by entering in their answer to the statements (agree/disagree/neutral). The results will show the candidates that best align with the voter’s beliefs and views.

Here is the timeline for the Election Compass
  • July 8 - 20: Community members propose statements for the Election Compass
  • July 21 - 22: Elections Committee reviews statements for clarity and removes off-topic statements
  • July 23 - August 1: Volunteers vote on the statements
  • August 2 - 4: Elections Committee selects the top 15 statements
  • August 5 - 12: candidates align themselves with the statements
  • August 15: The Election Compass opens for voters to use to help guide their voting decision

The Elections Committee will select the top 15 statements at the beginning of August. The Elections Committee will oversee the process, supported by the Movement Strategy and Governance team. MSG will check that the questions are clear, there are no duplicates, no typos, and so on.

Best,

Movement Strategy and Governance

This message was sent on behalf of the Board Selection Task Force and the Elections Committee

MNadzikiewicz (WMF) (talk) ‏١١:٣٤، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Movement Strategy and Governance News – Issue 7

Movement Strategy and Governance News
Issue 7, July-September 2022Read the full newsletter


Welcome to the 7th issue of Movement Strategy and Governance News! The newsletter distributes relevant news and events about the implementation of Wikimedia's Movement Strategy recommendations, other relevant topics regarding Movement governance, as well as different projects and activities supported by the Movement Strategy and Governance (MSG) team of the Wikimedia Foundation.

The MSG Newsletter is delivered quarterly, while the more frequent Movement Strategy Weekly will be delivered weekly. Please remember to subscribe here if you would like to receive future issues of this newsletter.

  • Movement sustainability: Wikimedia Foundation's annual sustainability report has been published. (continue reading)
  • Improving user experience: recent improvements on the desktop interface for Wikimedia projects. (continue reading)
  • Safety and inclusion: updates on the revision process of the Universal Code of Conduct Enforcement Guidelines. (continue reading)
  • Equity in decisionmaking: reports from Hubs pilots conversations, recent progress from the Movement Charter Drafting Committee, and a new white paper for futures of participation in the Wikimedia movement. (continue reading)
  • Stakeholders coordination: launch of a helpdesk for Affiliates and volunteer communities working on content partnership. (continue reading)
  • Leadership development: updates on leadership projects by Wikimedia movement organizers in Brazil and Cape Verde. (continue reading)
  • Internal knowledge management: launch of a new portal for technical documentation and community resources. (continue reading)
  • Innovate in free knowledge: high-quality audiovisual resources for scientific experiments and a new toolkit to record oral transcripts. (continue reading)
  • Evaluate, iterate, and adapt: results from the Equity Landscape project pilot (continue reading)
  • Other news and updates: a new forum to discuss Movement Strategy implementation, upcoming Wikimedia Foundation Board of Trustees election, a new podcast to discuss Movement Strategy, and change of personnel for the Foundation's Movement Strategy and Governance team. (continue reading)

Thank you for reading! RamzyM (WMF) ‏٠١:٣٧، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Announcing the six candidates for the 2022 Board of Trustees election

You can find this message translated into additional languages on Meta-wiki.

Hi everyone,

The Affiliate voting process has concluded. Representatives from each Affiliate organization learned about the candidates by reading candidates’ statements, reviewing candidates’ answers to questions, and considering the candidates’ ratings provided by the Analysis Committee. The selected 2022 Board of Trustees candidates are:

You may see more information about the Results and Statistics of this Board election.

Please take a moment to appreciate the Affiliate Representatives and Analysis Committee members for taking part in this process and helping to grow the Board of Trustees in capacity and diversity. These hours of volunteer work connect us across understanding and perspective. Thank you for your participation.

Thank you to the community members who put themselves forward as candidates for the Board of Trustees. Considering joining the Board of Trustees is no small decision. The time and dedication candidates have shown to this point speaks to their commitment to this movement. Congratulations to those candidates who have been selected. A great amount of appreciation and gratitude for those candidates not selected. Please continue to share your leadership with Wikimedia.

Thank you to those who followed the Affiliate process for this Board election. You may review the results of the Affiliate selection process.

The next part of the Board election process is the community voting period. You may view the Board election timeline here. To prepare for the community voting period, there are several things community members can engage with in the following ways:

Best,

Movement Strategy and Governance

This message was sent on behalf of the Board Selection Task Force and the Elections Committee

MNadzikiewicz (WMF) ‏١٤:٠٣، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Vote for Election Compass Statements

You can find this message translated into additional languages on Meta-wiki.

Hi all,

Volunteers in the 2022 Board of Trustees election are invited to vote for statements to use in the Election Compass. You can vote for the statements you would like to see included in the Election Compass on Meta-wiki.

An Election Compass is a tool to help voters select the candidates that best align with their beliefs and views. The community members will propose statements for the candidates to answer using a Lickert scale (agree/neutral/disagree). The candidates’ answers to the statements will be loaded into the Election Compass tool. Voters will use the tool by entering in their answer to the statements (agree/disagree/neutral). The results will show the candidates that best align with the voter’s beliefs and views.

Here is the timeline for the Election Compass:

  • July 8 - 20: Volunteers propose statements for the Election Compass
  • July 21 - 22: Elections Committee reviews statements for clarity and removes off-topic statements
  • July 23 - August 1: Volunteers vote on the statements
  • August 2 - 4: Elections Committee selects the top 15 statements
  • August 5 - 12: candidates align themselves with the statements
  • August 15: The Election Compass opens for voters to use to help guide their voting decision

The Elections Committee will select the top 15 statements at the beginning of August

Best,

Movement Strategy and Governance

This message was sent on behalf of the Board Selection Task Force and the Elections Committee

MNadzikiewicz (WMF) ‏٢١:٠١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دامەزراندنی دوو بۆت بۆ ڕاژەی ویکیپیدیای کوردی لە دیسکۆرد

سڵاو لە بەڕێوەبەرانی دیسکۆرد، @Sakura emad:، @Serchia:، @Kushared: و بەکاربەرانی تری ویکیپیدیا! بیرم لەوە کردەوە کە دوو بۆت بۆ ڕاژەی ویکیپیدیای کوردی لە دیسکۆرد دامەزرێنین. ئەمە وا دەکات کە ڕاژەکە شێوازێکی زیندووی ھەبێت. تکایە دەنگ و ڕای خۆت لەژێر ناوی ھەر بەشێک بدە و بنووسە. بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە meta:Discord. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٦، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

WikiBot

بۆتی WikiBot لەلایەن Stjn بە C# دروست کراوە. کاری سەرەکیی ئەم بۆتە دابینکردنی بەستەری ویکیپیدیایە جا چ بەستەر بێت ([[بەستەری ویکی]]) یان داڕێژە ({{داڕێژە}}). کارێکی تری بۆتەکە بریتییە لە پیشاندانی دوایین گۆڕانکارییەکانی پرۆژەکە (کە لێرەدا ویکیپیدیایە). سەرچاوەکۆدی بۆتەکە لە گیتھەب بەردەستە. بۆتەکە دەتواندرێت ڕێک بخرێت و لە کەناڵی خوازراو جێگیر بکرێت. یەک دوو ڕۆژ پێش ئێستا بۆتەکە بە ڕێژەی ٧٠٪ کرایە کوردی، و گەر ڕەزامەندی دەربڕن لە دامەزراندنی، ئەوا بەتەواوی دەیکەینە کوردی و دای دەمەزرێنین. بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم بۆتە، بڕوانە meta:Discord#WikiBot. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٦، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٩، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

WikiAuthBot

بۆتی WikiAuthBot بە پایتۆن دروست کراوە و IVORK ھەڵی دەسووڕێنێت. کاری سەرەکیی ئەم بۆتە سەلماندنی ئەندامەکانی دیسکۆردە لەڕێگەی گرێدانی ھەژماری دیسکۆرد بە ھەژماری ویکیمیدیای ئەو کەسەی دەیەوێت خۆی بسەلمێنێت بەبەکارھێنانی OAuth. ئەمە وا دەکات کە تۆ بەئاسانی بناسرێیتەوە و کەس خۆی لە جێی تۆ دانەنێت. ھەروەھا دەتوانیت کەسێک لەڕێگەی ناوی دیسکۆرد یان ناوی ویکیمیدیایەوە بناسیت و چەند زانیارییەکت لەسەر ئەو کەسەش پێ دەدات. ئەمە وێڕای ڕێکخستن بۆ کەناڵەکانی ڕاژەکە کە بەڕێوەبەرانی ئەوێ دەسەڵاتیان ھەیە. ئەوەندەی بزانم ئەم بۆتە تەنیا بە ئینگلیزی بەردەستە ئەم بۆتە بە ئینگلیزی و چەند زمانێکی تریش بەردەستە، بەڵام ھێشتا پشتگیری لە کوردی ناکات و دیار نییە زیادی دەکەین یان نا، بەڵام گەر ڕێی تێ بچێت، دەشێت لە داھاتوودا زیادی بکەین. بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم بۆتە، بڕوانە meta:Discord#WikiAuthBot. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٦، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٩، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان

  لەگەڵ ئەم بۆتانە تەمەنێکە لە دیسکۆردی ئینگلیزی چالاک کراون، با لێرەش چالاک بکرێن و زۆر بەسوودن سپاس.. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ تایبەتمەندی باشن بۆ پەرەپێدانی گرووپی دیسکۆردەکەمان. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٠١، ٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad:، @Serchia:، @Kushared: ھەردوو بۆتەکەمان دامەزراند و ڕێکخستنێکیشیان بۆ کرا! گەر وتەیەکتان نییە، بەرەو ئەرشیڤ دەچێت. سپاس بۆ ڕەزامەندیتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٩، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ کارە باشەکانت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٠، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە