ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی


دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی Ukraine



ئەم لاپەڕەیە بۆ داخوازی بەرامبەری کوردیی وشە بیانییەکان دروست کراوە. ئەگەر نازانن وشەیەک لە زمانەکانی تردا (وەکوو ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و …) بە کوردی چیی پێدەڵێن، دەتوانن لێرەدا باسی بکەن ھەتا بەکارھێنەرانی تر وەڵامتان بدەنەوە. ھۆشیار بن! ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە و وەڵامەکان دەبێ لە زمانی کوردیدا ھەبێ و بەکار گیرابێ.


لەجیاتی دانیشگا و جامعە بڵێ زانکۆ یان زانستگا


Vehicle لە کوردی

سڵاو بێزەحمەت Vehicle لە کوردیدا دەبێت بەچی؟   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠٠، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێڕاگوێز. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤١، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٢٦، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو پێتوانیە ئەوە وشەیەکی زۆر کەم باوە بەڕای من نەفەرهەڵگر باشترە سوپاسDiyary27 (لێدوان) ‏١٣:٤٩، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەی ئەگەر نەفەری ھەڵنەگرت چی؟ وەک ھەندێ جۆری ئەم شتە- — ئەم لێدوانە لەلایەن Aza بەتەواوی واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٤:٠٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

بەڕای من دەتوانین وشەی جوانتری بۆ دابنێین چونکە مەرج نیە هەموویان پێڕاگوێز بن واتە هەموویان شتیان پێ بگوازرێتەوە وەک بلدۆزەر خۆ شت ناگوازرێتەوە بەڵکو کاری پێدەکرێ بۆیە وشەیەکی تر هات بە مێشکمدا کە وشەیەکی گشتیە هەم بۆ ئەوانەی شتیان پێ دەگوازرێتەوە یان ئەوانەی بۆ کارکردن بەکاردەهێنرێن یان ئەوانەی مرۆڤیان پێ دەگوازرێتەوە ئەویش وشەی (گەڕۆکە)یە کە لە وشەی گەڕۆک وەرمگرتووە بە پاشگری (ە) دەبێتە گەڕۆکە چونکە هەموویان دەتوانن بگەڕێن وە بەتەنیا گەڕۆک جوان نیە یان نابێت چونکە لە زمانی کوردی دەکرێ ناوی ئامێرێک لە شتێک وەرگیرابێ بەڵام پاشگری (ە)ی بۆ زیادبکرێ وەک دووچەرخە یان فڕۆکە کە ئەویش لە وشەی فرۆک وەرگیراوە کە فڕۆک هەر شتێکە کە بتوانێ بفڕێ وەک (شلەی فڕۆک) لە کیمیا بەڵام بە زیادکردنی پاشگری (ە) دەبێتە ئامێر ، وە بەهەمان شێوە بۆ گەڕۆکەش کە لە گەڕۆک وەرگیراوە گەڕۆک هەر شتێکە بتوانێ بگەڕێ بەڵام بەزیادکردنی پاشگری (ە) دەبێتە گەڕۆکە کە ئامێرە وەک فڕۆکە بۆیە من پێمباشە مانایەکی جوانتری هەیە و خەڵکیش بە ئاسانی لێیتێدەگەن بۆیە هیوادارم لە پێڕاگوێز بیگوازنەوە بۆ گەڕۆکە ئەگەر بە دڵتانە هیوادارم ڕای خۆتان دەربڕن سوپاس. Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٥٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

label

بە فارسی برچسب، بە عەرەبی لصیقة. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٩، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سەیری فەرھەنگی ئایتیم کرد نووسیبوویان نیشانە. دەزانین نیشانە یانی sign. ھەڵبەت بۆ ھەزار شتی تریش وشەی نیشانە-یان داناوە.
وەک دەزانی لای ئێمە ئێتیکێت-ی پێ دەڵێن. بە کرمانجیش وا دەڵێن. لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا ھەر پێ دەڵێن ئێتیکێت کە لە فەرەنسی étiquette خوازراوەتەوە.
وشەی étiquette خۆی لە فیعلێک کەوتووەتەوە بە مانای “to attach, stick” بۆیە لە عەرەبی و فارسیدا پێی دەڵێن برچسب و ملصق چون ئەمانەش فیعلەکەیان ھەر بەو مانایەیە.
من لە کوردیدا ھیچ شک نابم بۆ ئەمە. ئەگەر لە جیاتی نیشانە وشەی نیشانۆک-یان دانابا گەلێک باشتر بوو چون لە وشەی étiquetteیشدا پاشگری -ette پاشگری بچووککردنەوەیە. دەنا ھەر ئێتیکێت؛ لانی کەم لە بەشێکی زمانی کوردیدا باوە.
-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٣، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ «پینە» نەبێت؟ وا بزانم ھەر بەو واتایە بەکارھاتووە. سەرچیا‏١٩:٠٤، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
چون پینە وشەیەکی باوە و ھەموو کەس دەزانێ مانای پینە چییە و کەس پینە بە مانای label لە کار ناکا.
ئەگەر مەبەستت ئەمەیە ماناکەی بگۆڕین ھەق نییە چون تەنیا دەبێ مانای وشەیەک بگۆڕین کە ناباو بێ. کەچی پینە وا نییە کەس بە وتنی پینە وشەی label بە زەینی ناگات.
ھەڵبەت ئەو شتانەی بۆ مانای کۆنی label نووسراوە وەک torn piece of cloth یان strip of cloth نابنە پینە. بۆ نموونە ڕەنگە وشەیەک وەک ڕیت یان ڕیتک (پارچەی دڕاو) ماناکەی بگۆڕین باشتر بێ. سپاس. -- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
مەبەستم گۆڕینی مانا نییە، پێم وابوو خۆی بە جۆرێک ئەو واتایەش بدات. لە شوێنێکیش «لکێنە»م دیت. سەرچیا‏٢١:١٩، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
«لکێنە»م پێ خراپ نییە.-- چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەگەر لکێنە بێ labeling دەبێ بە چی؟ لکێنەلکاندن؟ یا لکێنە لێدان؟ بە لای منەوە جوان نین. من ئێتیکێتم زۆرتر بەدڵە. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٩، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: ئێتیکێت بێ labeling دەبێتە چی؟ -- چالاک وتووێژ ‏١٦:٠١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: ئێتیکێتلێدان. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٢١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: دەی فەرقی ئێتیکێتلێدان و لکێنەلێدان چییە؟ -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٥، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
فەرقی ئەوەیە ئەو جوانە و ئەم نییە. بۆ من ئەڵبەت. -Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٩، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: وای لێ حاڵیم جنابت دەڵێی ئەگەر لکێنە label بێ، دەبێ لکاندن ببێتە labeling بەڵام وا نییە بۆیە لکێنە و لکێنەلێدان جوان نییە.
لە فارسیدا فیعلێک ھەیە دوسیدن و دوساندن بە مانای لکان و لکاندن. دەزانین ئەمڕۆکە ئەم فیعلە لە فارسیدا فەوتاوە.
بەڵام لە کوردیی کەڵھوڕی و لەکیدا ھەیە و دەڵێن دۊسیاین/دۊسین و دۊسانن. تەنانەت بە نووسەکە دەڵێن دۊسنەک.
من پێم وایە دەتوانین بە سۆرانی بە label بڵێین دووسێنە (یان دووسەکە) و بۆ فیعلەکەشی دووسان/دووسین و دووساندن.
وشەکەیش ھاوڕیشەیە لەگەڵ dōsی پاڵەوی بە مانای gum; plaster.
-- چالاک وتووێژ ‏١٣:١٧، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
لکێنە ئەوەی باشە کە کەسێک دەکرێت بە ڕواڵەتیش بزانێت وشەکە چییە و ئەوەندە نامۆ نییە. «مۆرک»یش ھەیە، من لەبیرم نەبوو. نازانم چۆن لە خاڵ و ھەنبانەبۆرینە بەو مانەیەش تۆمار نەکراوە، بەڵام لێرە نووسراوە. سەرچیا‏١٩:٤٢، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
لە راستیدا مۆرک و مۆر ھیچ فەرقێکیان نییە. لە کوردیدا ھەتا حەز دەکەی پاشگری -ک زیاد دەکەنە دوای وشەوە و ماناش ناگۆڕێ. بۆ نموونە وشەی کچ بە کرمانجی دەبێتە کەچ بەڵام بەشێک دەڵێن کەچک. تەنانەت بە وشەی برا-یش دەڵێن براک. یان ھەر لە سۆرانیدا بە چاک دەڵێن چا. مۆرک و مۆر-یش ھەر ئاوان.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٠، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

entity

بە فارسی دەڵێن موجودیت، لەم بەینە دیم کە ئاکادیمیای فارسی وشەی «هستار» بۆ پێشنیار کردووە. بە عەرەبی وا بزانم دەڵێن کیان. خۆم ھەندێ جار لە وەرگێڕانی وتارەکانا کردوومە بە بوونەوەر کە خراپ نییە بەڵام تەواویش نییە. بوونایەتیشم دیوە لە فەرھەنگەکانا، پێم ڕاست نییە، چونکە وا ئەزانم ئایەتی بە چاوگەوە نالکێ. لەم شەوانە تووشی وشەی «بوو»ش ھاتم. «قەوارە»ش ھەیە. ئێوە چیتان پێ باشە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٠:٤٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: بوونەوەر-یش ھەڵەیە. لە کوردیدا چاوگ ھیچ ڕۆڵێکی لە وشەسازیدا نییە. کوا بینراوە پاشگرێک بە چاوگەوە بلکێ؟ دا پێشانم دەن.
بوونایەتی-ش کە شاکارە. -ئایەتی ناوی چاوگ ساز دەکا. دەی بوون خۆی چاوگە چۆن لە چاوگ ناوی چاوگ چاک دەکرێ؟!
بوون ستێمی ڕانەبردووەکەی دەبێتە ھە- (وەک دەڵێن ھە-م، ھە-یت، ھە-ین، ھە-ن). دەی ناوە چاوگەکەی دەبێتە ھەیەتی (ھە- + -یەتی).
قەوارە-یش نازانم بۆ دەبێتە entity.
-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو!من قەوارەم پێ باشە چونکە بوون کەمێک گشتیە و لەگەڵ existence گونجاوە.Diyary27 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

existence دەبێتە ھەبوون؛ بەڵام لە ھەندێک شێوەزاردا کورت کراوەتەوە بووەتەوە بوون. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٨، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێ ئێمەش هەر مەبەستمان ئەو هەبوونەیەDiyary27 (لێدوان) ‏١٧:٥١، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: ئەی بۆ مەوجوود چی باشە؟ ھەبوو؟ بوو؟ یا چیی تر؟ -Aza (لێدوان) ‏١١:٣٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: کاک چالاک نەتوت بۆ مەوجوود چی باشە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٣:٠١، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ببوورە نەمدیتبوو. مەوجوود بە ئینگلیزی دەبێتە چی؟ being؟ -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٣، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەرێ، being بە bی بچووک. Being زۆرتر بۆ وجوود بە کار دێ. زیاتر مەبەستم ئەوەیە ئەگەر بوونەوەر باش نییە، چی بڵێین باشە؟ مەوجوود ناوی مەفعوولییە لە وجوود. ئەگەر وجوود بوون بێ، ئەی مەوجوود چییە؟ -Aza (لێدوان)
@Aza: پێویست نییە لە کوردیشدا حەتمەن ناوی مەفعوول بێ. مەوجوود یانی شتێک کە وجوودی ھەیە.
من فکرم بۆ «بوومەند» دەچێ (بوو + -مەند). -مەند پاشگری اتصاف-ە [١] (= دارندگی).
ئەگەریش مەبەست وجوود بێ ئەوە دەبێتە «بوومەندی».
ھەڵبەت من -مەند-م پێ کوردی نییە و -وەند بە کوردی دەزانم (وەک بەرژەوەند). شکڵێکی تریشی ھەیە -ون (وەک قێزەون).
بەڵام -مەندی فارسیشان باو کردووە و زمانیان یەکسەر کردووەتە فارسی.
ئەگەریش بەپێی ناوی مەفعوول بێ بە سۆرانی زۆر جالب نابێ. بەڵام ئەردەڵانییەکەی باشە دەتوانین بڵێین «بووگ» یان «ھەبووگ».
-- چالاک وتووێژ ‏١١:٥٧، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ئەمەیش بڵێم بە فارسیش بۆ مەوجوود، ھستمند پێشنیار کراوە.
لە وشەی بوونەوەر-یشدا پاشگری -وەر وەک -مەند پاشگری اتصافە ھەر کێشەکەی ئەمەیە بە چاوگەوە لکاوە دەنا دروستە. یانی ئەگەر بڵێین بوووەر تەواوه بەڵام تۆزێک قورسە. چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: لە کتێبە فەلسەفییەکانا زۆرتر ئەڵێن هستندە. -Aza (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: بوویەوەر چی؟ دروستە؟ ئەو «ی» وەک «ی» لە «برایان»دا، برا + ان = برایان. -Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

District

سڵاو وشەی District لە کوردیدا مانای چییە؟. نموونە en:Inabe_District,_Mie لە ویکی ئینگلیزی بەرامبەری چی دادەنرێت؟   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: وەڵا ئەم وشەیە مانای زۆرە. ناوچە، ھەرێم، ناحیە، قەزا، پارێزگا و مانای تریشی ھەیە. من خۆم لە پێڕستی شارەکانی سووریا وەک قەزا مانام کردووەتەوە. منیش زۆر جار کێشەم لەو وشەیە بۆ دروست دەبێت کە چ بەرامبەرێکی بۆ دانێم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:  Y کراوە، گەڕەکی ئینابێ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٢، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەعات

من بەتەواوەتی کێشەم لەگەڵ وشەی (سەعات)دا هەیە، لای زۆرێک لە مامۆستا و نوسەرەکانیش پرسیارم کردوە زۆریان دەڵێن لەئەسڵدا کاتژمێره، بەڵام لێرە لەزۆر وتاردا سەعات بەکاردەبرێت، وشەی سەعات هیچ مانایەکی کوردی نیە، ئیتر نازانم بۆ زۆری بەکارهێنەران بەکاری دێنن لەجیاتی کاتژمێر، گەر ڕوونکردنەوە بدرێت و ئەو کێشە چارە بکرێت کارێکی زۆرباش دەبێت بۆ زمانەکان. — ئەم لێدوانە لەلایەن Zamand Karim واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٧:٣١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

بۆ ئەمە بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار بە بابەتەکە بانگھێشت دەکەم: @Aram:, @Kushared:, @Pirehelokan: پێشوو تر لێرەدا (لە پەڕەی وتووێژەکەم) قسەیان لەسەر کردووە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٣٨، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Zamand Karim: ھەر ئەو بەستەرەی Sakura emad دای ناوە، بخوێنیتەوە بەسە تا بزانیت بۆچی تا ئێستا لێرە سەعات بەکار براوە. گەر بۆچوونی تریشت لەسەر ئەو بابەتە ھەیە، تکایە باسی بکە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Wikipedia:Service awards/ ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری

سڵاو دەمانەوێت پەڕەی (Service Awards) بھێنینە ویکیپیدیای کوردی، پەڕەکە خەڵات و ستایشکردنە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی بەپێی ئەوەی چەندێکە خۆیان تۆمارکردووە و ژمارەی دەستکارییەکانیان چەندە و چەن خزمەتی ویکیپیدیان کردووە، خەڵاتەکە وەک (ویکی دیاری) وایە، بەڵام خۆت دەیبەخشیتە خۆت، ئەگەر بچن سەیری پەڕەکە بکەن، ھەر بەشێک ناونیشانی تایبەت بەخۆی ھەیە بەپێی تەمەنی ھەژمار و ژمارەی دەستکاری.

ھۆکاری کردنەوەی ئەم باسە لێرە ئەوەیە، ناویشانەکان پێویستیان بە وەرگێران ھەیە، بۆ ئەمەش پێویستمان بەو کەسانەیە شارەزان لە زمانەوانی و زمانی کوردی، وە تێبینی: ناونیشانەکانی ئەوێ وەک ناونیشانی سەربازی وایە، ئێمە نامانەوێت ناونیشانی سەربازی بھێینە ویکی سۆرانی، پێویستە ناونیشانەکان پڕ بە پێستی زانستنامەکە بن و گوونجاو بن، نموونەی گوونجاو: (Experienced editor - بەکارھێنەری شارەزا)

بەستەری پڕۆژە: ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری

وشەکان
° Award Alternative Award Minimum number of edits Length of service
1 Registered Editor Signator 1 1 day
2 Novice Editor Burba 200 1 month
3 Apprentice Editor Novato 1,000 3 months
4 Journeyman Editor Grognard 2,000 6 months
5 Yeoman Editor Grognard Extraordinaire 4,000 1 year
6 Experienced Editor Grognard Mirabilaire 6,000 1.5 years
7 Veteran Editor Tutnum 8,000 2 years
8 Veteran Editor II Grand Tutnum 12,000 2.5 years
9 Veteran Editor III Most Perfect Tutnum 16,000 3 years
10 Veteran Editor IV Tutnum of the Encyclopedia 20,000 3.5 years
11 Senior Editor Labutnum 24,000 4 years
12 Senior Editor II Most Pluperfect Labutnum 28,500 4.5 years
13 Senior Editor III Labutnum of the Encyclopedia 33,000 5 years
14 Master Editor Illustrious Looshpah 42,000 6 years
15 Master Editor II Auspicious Looshpah 51,000 7 years
16 Master Editor III Most Plusquamperfect Looshpah Laureate 60,000 8 years
17 Master Editor IV Looshpah Laureate of the Encyclopedia 78,000 10 years
18 Grandmaster Editor Grand High Togneme Vicarus[ئ] 96,000 12 years
19 Grandmaster Editor First-Class Grand High Togneme Laureate[ئ] 114,000 14 years
20 Vanguard Editor Grand Gom, the Highest Togneme of the Encyclopedia[ئ] 132,000 16 years
21 Senior Vanguard Editor Supreme Gom, the Most Exalted Togneme of the Encyclopedia 150,000 18 years
22 Ultimate Vanguard Editor Cardinal Gom, the August Togneme of the Encyclopedia 175,000 20 years

زۆر سپاس بۆ ھاوکاری کردن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو من ئەو وشانەم بۆیان داناوە واتە پێشنیاریان دەکەم هیوادارم بەکارهێنەرانی تریش ڕای خۆیان دەرببڕن ئەگەر ڕازین یان نا

  • Registered Editor بەکارهێنەری تازەتۆمارکراو یان هەر تەنیا (تۆمارکراو)
  • Novice Editor بەکارهێنەر سەرەتایی
  • Apprentice Editor بەکارهێنەری شاگرد یان (هاوکار)
  • Journeyman editor بەکارهێنەری مەشق کردوو
  • Yeoman edior بەکارهێنەری یاریدەدەر
  • experienced editor بەکارهێنەری شارەزا
  • veteran editor بەکارهێنەری بەئەزموون
  • veteran editor İİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە دوو
  • veteran editor İİİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە سێ
  • veteran editor İV بەکارهێنەری بەئەزموون پلە چوار
  • senior editor بەکارهێنەری باڵا
  • senior editor İİ بەکارهێنەری باڵا پلە دوو
  • senior editor İİİ بەکارهێنەری باڵا پلە سێ
  • master editor بەکارهێنەری پسپۆڕ
  • master editor İİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە دوو
  • master editor İİİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە سێ
  • master editor İV بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە چوار
  • grandmaster editor بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە
  • grandmaster editor first class بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە پۆلی یەکەم
  • vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگ
  • senior vanguard Editor بەکارهێنەری پێشەنگی باڵا
  • Ultimate vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگی پلەبەرز یان (پایەبەرز)

هەرچەندە هەندێکیان وەرگێرانی پیتیە وەک grandmaster first class بەڵام پێموانیە خراپ بن هیوادارم ڕای خۆتان دەربڕن وە ڕەخنەو پێشنیارەکانتان دەربڕن.سوپاس.Diyary27 (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27 زۆر زۆر سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان بە بابەتەکە، یارمەتیدەر دەبێت زۆر. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
چاو لەوێ چۆن ڕێزی بەشداربووان و بەشدارییەکان دەگرن و لێرەش چ سەرلێشێواوییەک ڕوویدا... ◂  ئێپین  ‏٠٠:٢٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine چی بووە مەبەستت چیە یان چ پەیوەندی بەبابەتەکەوە هەیە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27: کێشەیەکی بچووک لە ناوەخۆی ویکیپیدیا دا ڕوویداوە، پێم وایە مەبەستی ئەوە بێت، تکایە بەھەڵە تێمەگەن   زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
پڕۆژەکە کەمێکی ئامادەکراوە (ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری) چاوەڕێی بەشداربووانی ترم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad کێشە نیە بەهەڵە تێناگەین، ئەی لەبارەی پڕۆژەکە هیچ بەرامبەرێکتان بۆ خەڵاتەکان داناوە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

تا ئێستا ھیچ دەنگێک نییە، نە لەڕووی دژاییەتی، نە پشتگیری، نە بەشداری، گەر وابێت، پرۆژەکە جێبەجێ دەکەین و بەپێی زانیارییە پێویستییەکانمان وشەکان وەردەگێرێنە سەر زمانی کوردی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەتا ئەبێ بزانین ئێدیتۆر بە کوردی ئەبێ بە چی. ئێدیتۆر خۆ بەکارھێنەر نییە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:١١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aza: سپاس بەڵام لێرە مانای حەرفی ناکەین و دەمانەوێت شتێک وەک سوپاسگوزاری بگەیەنین بە کۆمەڵگاکە بۆ نموونە بڕوانە خشتەکانی پڕۆژەکە لێرە گەر سەیر بکەی لە ھەمووی نوووسیمانە بەکارھێنەر کە مەبەستمان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیایە بەپێی ئەزموون و دەستکاریان چ ناونیشانێک وەردەگرن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

still lifes

بەرامبەری وشەی still lifes لە کوردیدا چیە؟ Jutyaar (لێدوان) ‏١٨:١١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو تا ئێستا نەمبینیوە هیچ وشەیەکیان بۆ دانابێت بەڵام دەکرێ بڵێین سروشتی کپ یان سروشتی ئارام Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو سوپاس من سروشتی بی گیان م دانا ئیتر نازانم تا چەند گۆنجاوە Jutyaar (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

وشەی کوردی بەرامبەر بە Category:Poster museums

سڵاو بەرێزان پۆل:پۆستەری مۆزەخانەکان بەرامبەر بە Category:Poster museums

ئایا ھیچ کێشەیەک ھەیە؟   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو وابزانم کێشەی نیە با ئەوانی تریش ڕای خۆیان دەربڕن Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:١٩، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ بەرێزت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشەی ھەیە، مۆزەخانەی پۆستر دروستە. -Aza (لێدوان) ‏١١:٢٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Aza: مۆزەخانەی پۆستەر مانای چییە؟ واتا لەرووی شیکردنەوەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٤٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
مۆزەخانەیەکە بۆ ڕانان و نیشاندانی پۆستەرگەلی جۆربەجۆر. پێم وایە کاتێ بەباشی نازانی شتێ چییە، باشتر وایە پۆل و پەڕەشی بۆ دروست نەکەی. -Aza (لێدوان) ‏١١:٥٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aza ھەڵە تێگەیشتی من مەبەستم ئەوە نەبووە تێنەگەیشتووم و نازانم چیم کردووە، مەبەستم ئەوە بوو وشەکەی تۆ مانای چییە و بۆم ڕوون بکەمەوە، تکایە لێکدانەوەتان باش بێت بەرامبەرم سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٧، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر چاکە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٠٦، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

interpretation

لێکدانەوە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: بە لێکدانەوەی خەو دەڵێن dream-interpretation. بۆیە دەتوانێ دروست بێ.
ھەڵبەت لە کوردیدا فیعلی بژاردن-یش یەکێک لە ماناکانی interpretە. سەیری ماناکانی ژمارە ٣ و ٧ی وشەی بژارە [٢] لە ھەنبانەبۆرینەدا بکەن ھەردووکی interpretation دەگەیێنێ. ئەم فیعلە ھاوڕیشەیە لەگەڵ wizārdanی زمانی پاڵەوی و لەو زمانەیشدا یەکێک لە ماناکانی interpretە.
-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٤، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕای من تەواوە کێشەی نیەDiyary27 (لێدوان) ‏١٧:٢٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: دڵم لەسەر لێکدانەوە دانەمەزرێت. «لێکدانەوەی مانا» دەبێت بەڵام لێکدانەوە بەتەنیا ناتەواوە. -Aza (لێدوان) ‏١٤:٤١، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

category

ئەمەوێ وتاری https://en.m.wikipedia.org/wiki/Category_of_being بنووسم. بۆ category چیتان بێ باشە؟ ھەر کاتەگۆری؟ یا مەقوولە؟ یا وەک لە ھەندێ کتێبا ھاتووە «وتەزا»؟ -Aza (لێدوان) ‏١٢:١٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو وتەگەلت پێچۆنە واتە کۆمەڵە وتەیەک کە پەیوەندیدارن بە یەک و باس لە بابەتێکی دیاریکراو دەکەن بەڵام زۆریش لێی دڵنیا نیم بەڵام وابزانم باشە.Diyary27 (لێدوان) ‏١٦:٥٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:وەستێنەرەکانی 5α-Reductase

کاتی خۆی ھیچ شتێکم بەرامبەر ھەنێک لە زاراوە زانستییەکان نەدەدۆزیەوە یەکێک لەوان پۆل:وەستێنەرەکانی 5α-Reductase کە ھەروەک خۆی نووسیوومەتەوە ئایا لە کوردی لەبەرامبەری چی بەکاردێنین؟ سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ Reductase پێم وایە ھەر دەبێ ئینگلیزییەکەی دانێی (ڕیدەکتەیز). وەستێنەر دەبێتە stopper نەک inhibitor. بەڕاستی نازانم inhibit بە کوردی دەبێتە چی ھەر دەزانم ناکاتە وەستاندن.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٠، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەرامبەر پۆلەکان

سڵاو بەڕێزان ئەم پۆلانە دەھێنمە ئێرە کە لەسەرەتای ھاتنم بۆ ئێرە دروستم کردوون و گوومانی ھەڵەیان لێدەکەم ھیوادارم یارمەتیم بدەن لە ڕاستکردنەوەیان و بمبورن کە ئەم داواکارییەم کەمێک دوروودرێژ دەبێت بەڵام نەم ویست بیکەم بە بەش-بەش بەم شێوەیە ئێرەی تێکدەدا و لەیەک داوادا ھەوڵی جێکردنەوەی ھەمووی دەدەم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس

ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس یان ڕۆمانسی؟

@Calak: ئەنیمەیشنی ڕۆمانتیک، پێم باشە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان


پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase

بەستەر: پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase

لێدوان


پۆل:کاردانەوە پزیشکییەکان بۆ کۆڤید-١٩

لێدوان


پۆل:ئاسەتەیت ئێستەرەکان

لێدوان


پۆل:دەرمانە پزیشکییەکانی ئاژەڵان

لێدوان


پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان

بەستەر: پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان

لێدوان


دژەئەندرۆجینی ستیرۆیدی نەک ستیرۆیدی دژە ئەندرۆجینی وابزانم.سوپاسDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:١٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن

بەستەر: پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن

لێدوان


پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا

بەستەر: پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا

لێدوان


پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن

بەستەر: پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن

لێدوان


پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن

بەستەر: پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان

لێدوان


پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات

بەستەر: پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات یان ئاگرەکان بەپێی وڵات؟

لێدوان


ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات جوانترە ،وابزانمDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27 منیش پێم باشە، بەڵام سوتمانیشمان ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە

بەستەر: پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە

لێدوان


پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس

بەستەر: پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس

لێدوان


پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)

بەستەر: پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)

لێدوان


پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩

نوێیە بەڵام ھەر ویستم دڵنیایی لێ بکەمەوە. بەستەر: پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩

لێدوان


پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان

بەستەر: پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان

لێدوان


پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر

بەستەر:پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر

لێدوان


پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن

بەستەر:پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن

لێدوانی گشتی

سپاس (ڕێکخرایەوە) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی

بەستەر:پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی
پەیوەندیدار: پۆل:باشترین ئەنییمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئانی

لێدوان



پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

بەستەر: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

لێدوان


:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک

بەستەر:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک

لێدوان


پۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری

پۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری پەیوەندیدار: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

لێدوان


پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی

بەستەر:پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی

لێدوان


پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن

بەستەر:پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن

لێدوان


پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون

بەستەر:پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون

لێدوان



پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠

بەستەر پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠

لێدوان


پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ

بەستەر: پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ

لێدوان


پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری

بەستەر: پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری

لێدوان


ناکۆنفراس

ئایا ناکۆنفراس بەرامبەر unconference تەواوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە مانای ئەدەبییەتی. دەتوانین ناوەکە بگۆڕین بۆ کۆنفرانسێکی نافەرمی.
«کۆنفرانسی نافەرمی» باشتر نیه؟ Caravaneternity (لێدوان) ‏٠٦:٣٨، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دڵنیا نیم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٣٠، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
جارێ با ھەر ناکۆنفراس بێ لە چەند زمانی تریشدا ھەر ئاوایە. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٤، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Fertilizers ، Pesticides ، Knot tying

ڕۆژ باش دەتوانیت مانای ئەم سێ وشەیە بدۆزیتەوە کە لە ئەندازیاریی کشتوکاڵیدا بەکاردێت: Fertilizers (پەینەکان) Pesticides (ژەهری دژە مێروو) Knot tying (گرێدان) من خۆم سێ مانام بۆ دروست کرد، بەڵام دڵنیا نیم. سپاس Caravaneternity (لێدوان) ‏٠٦:٣٠، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دوو کەسی شارەزای زمانەوانی تاگ دەکەم: @Aza, @Calak سپاس بۆ بەشداریکردن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٠٤، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
Pesticide مێمڵکوژ. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ Pesticide مێمڵکوژ باشە. Fertilizer شتێکی نوێی کیمیایییە و لە کوردیدا بەرامبەری نییە. لای ئێمە ھەر فارسییەکەی دەڵێن ئەگەرچی وشە فارسییەکەیش خۆی وشەیەکی نوێیە. پەین جۆرێک Fertilizerی سروشتییە و تەقریبەن بەرامبەری Manure. بۆ Knot tying گرێدان دروستە بەڵام نازانم لە وەرزێریدا دەبێتە چی و داخۆم گونجاوە یان نا. -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
fertilizerیش ئەمەیە: کووت. -Aza (لێدوان) ‏١١:٢١، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: کووت ھەر ئەو کود-ەی فارسییە. ئەگەر بە Manure بڵێین پەین ڕەنگە بتوانینن بە Fertilizer بڵێین پەینی کیمیایی. ئەگەرچی باشترە وشەیەکی بۆ ڕۆبنرێ. -- چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٥، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو من پەینی کیمیاییم پێباشەDiyary27 (لێدوان) ‏١٢:٢٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

من ھیچ پێم باش نییە. وەختێ وشەمان ھەیە و لە کۆنەوە بە کار ھاتووە بۆ وشەی تازە دروست بکەین؟ ئەڵێن فارسییە (کە من پێم وا نییە فارسی بێ) با فارسی بێ. وشەی باو و کۆن زۆر باشترە لە وشەی نوێ. فارسیی «کوود»ە نە کووت. کووتیش ھاوڕیشەی وشەی کوردیی «گوو»ە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: فارس دەڵێ «زود» کورد «زوو». دیارە ئەگەر «کود» کوردی بوایە دەبوو بە «کوو» نەک «کووت». نموونەی تریش یەکجار زۆرە. فارسی «دود» کوردی «دووکەڵ» (دوو + کەڵ). فارسی «سود» کوردی «سوو» ئەوەی کە ئێستا دەڵێن سوود یان سووت ئەمە فارسییەکەیەتی. فارسی «توت» (یان «تود») کوردی «توو».
گوندێک ھەیە ناوی بە فارسی «جعفرآباد»ە کورد پێی دەڵێ «جەعفەرابات». دەی ئەمە «ئابات» دەکاتە کوردی؟ بێشک نا و کوردییەکەی «ئاوا»یە.
«کود»ی فارسیش لە کۆنەوە بە Manure وتراوە دوایە بە Fertilizerیان وتووە کود شیمیایی. ئیتر ئەمڕۆکە کورت بووەتەوە ھەر دەڵێن کود. منیش پێم باشە لە کوردیدا وشەیەکی بۆ دابنرێ بەڵام ئەرکی من نییە. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٠، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: من دڵنیا نیم لەودیو وشەی «کووت» باو بێ. فەرھەنگێکم ھەیە بە ناوی «ئەندێک» (کە ھێندەیشم بەدڵ نییە) سەیری Fertilizerم کرد دیتم نووسراوە «پەینی کیمیاوی»! یانی ھەر ئەو پێشنیارەی من (بەبێ ئەوەی چاوم لەو فەرھەنگە کردبێ). ھەڵبەت کیمیاوی عەرەبییە و کوردییەکەی دەبێتە کیمیایی.
بۆ Pesticideیش نووسراوە قڕکەر کە ئەمە باش نییە قڕکەر دەتوانێ مرۆڤیش قڕ کا!
-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٦، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
با فارسی بێ، ھیچ قەی ناکا. مەدخەلەکەی فەرھەنگی خاڵیش نیشان ئەدا لە باشووریشدا بە کار ئەبرێ. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ھەر چی فارس بیڵێ بیڵێینەوە دە بۆ خۆمان ماندوو بکەین با فارسی قسە بکەین. وەک مامۆستا ھێمن دەڵێ بە آموزش-یش بڵێین ئامووزشت ئەوە بوو بە کوردی.
@بەکارھێنەر:‏Aram و بەکارھێنەر:Serchia: کاکە لای ئێوە دەڵێن کووت؟ وشەیەکی باوە؟ -- چالاک وتووێژ ‏١١:١٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
من کەی وتوومە ھەر چی فارس ئەڵێ بیڵێینەوە؟! ئەم قسەتە پێ ئەڵێن سەفسەتە. من ئەڵێم ئەوە کە ڕەنگە ڕەگ و ڕیشەی کووت بگەڕێتەوە بۆ فارسی بیانوویەکی گونجاو نییە بۆ ئەوە وشەکە فڕێ دەین، ئەگەر لە لای خۆمان بە کار دێ و لە فەرھەنگی خاڵیشدا کە ھیی باشوورە بەوردی باسی کراوە، ئیتر بۆ وشەی نوێ دروست بکەین؟ قسەی من ئەمەیە. -Aza (لێدوان) ‏١١:٣٢، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: من وشەی کووتم ھەر بۆ بانگکردنی تووتکەسەگ بیستووە. تا ئێستاش نەمبیستووە کووت بە مانای پەین بەکاربرابێ. بۆ پەین ھەر وەک خۆی پەین، پەینی ئاژەڵ یان پەینی کیمیایی دەڵێین. واتە من ئاوا بیستوومە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥١، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێوارە باش .. Fertilizers به مانای «پەینی کیمیایی» وەک لێرە و لێرە هاتووه .. Pesticides به مانای «ماددە کیمیاییەکان» وەک لێرە هاتووه .. ئەوە خۆی لە چەند بەش پێک هاتووە وەک «مێرووکوژ» و چەند بەشی دیکە .. Khabat4545 (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

sea و river

تا ئێستا بۆ river و sea ھەر دەریام بەکارھێناوە و بۆ Lake دەریاچە، ئایا لە کوردیدا وشەی بەرامبەر بۆ:

sea
river

چییە؟ زۆر سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٧، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەم باش، بەرامبەر sea هەر دەریایە، بەرامبەر river ڕووبارە، بۆ Lake ھەر دەریاچەیە. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٩:٠٧، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:١٠، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: دەریا و زەریا یانی sea (زەریا کوردییەکی ڕەسەنترە). بۆ بەرامبەری river چەم و ڕووبار باشن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٠٠، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
هەندێ زمانزان پێشنیاریان کردووە بە lake بڵێین زرێوار، بە ھینەکەی مەریوانیش بڵێین زرێواری مەریوان. منیش پێم باشە. -Aza (لێدوان) ‏٠٥:٣٧، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
sea دەبێتە زەریا. بە فارسی دەبێتە دەریا.
ئەوەی کە دەڵێن زەریا دەبێتە ocean لە خۆیان دەرھێناوە. کورد قەت نەیزانیوە ocean چییە. لە ھیچ فەرھەنگێکی کۆنیشدا زەریا بە مانای ocean نەھاتووە ئەوەتا.
river دەبێتە ڕووبار.
بۆ Lake زرێبار [٣] باشە. زرێچە-ش [٤] تەواوە. بە فارسی دەبێتە دەریاچە. چالاک وتووێژ ‏١١:٢٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Ukraine

لەسەر ناوێک ڕێک ناکەون؟ ھەر بەکارھێنەرێک بە جۆرێک ناوەکەی دەنووسێ! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لە میدیای کوردی ئۆکرانیا بەکاردەهێندرێ و هەر ئەویش ناوە باوەکەیە، من لەگەڵ بەکارهێنانی ئۆکرانیا م .مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@مامۆستا: وا بزانم «ئۆکرانیا» کاریگەریی عەرەبییە ئەگینا خۆی پێم وا بێت بە «ئۆکراینا (گۆکردن [ʊkrɐˈjinɐ] (  گوێگرتن))» گۆ دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found