ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)



 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
بەشی جۆراوجۆری دیوەخان بۆ ناردنی ئەو پەیامانەن کە لە ھیچ بەشێکی تردا ناگونجن. بۆ بەشەکانی تر بڕوانن سیاسەت، تەکنیکی، یان پێشنیارەکان، یان - بۆ یارمەتی - لە پرسگا کەڵک وەربگرن. بۆ پرسیارە گشتییە زانستییەکان تکایە مێزی زانیاری بەکاربھێنن.
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧

داڕێژە:Cent


خوولێکی تەکنیکی بۆ ئەندامانی ویکیپیدیای کوردی دەکرێتەوە

دوای ئەوەی پارساڵ یوزەرگرووپێکمان درووستکرد، ئەوا پڕۆژەیەک لە ویکیمیدیا پەیوەندیان پێوەکردین بۆئەوە خولێکی تەکنیکی بۆ ئەندامانی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی و کورمانجی بکەنەوە،

ئەم خوولە/وۆرکشۆپە بە ئۆنلاین دەکرێت و هەرکەسە و لەماڵی خۆی بەشداردەبێت، مانگانە یەک شەو بەنزیکی ١-٢ کاتژمێر کۆدەبینەوە بۆ بابەتێکی دیاریکراو، وە خوولەکە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.

ناوەڕۆکی ئەو خوولە لەسەر ئەم بابەتانە دەبێت

  • Debugging technical problems while copy / pasting templates from one wiki to another, connecting infoboxes to Wikidata (maybe)
  • Writing Wikidata queries
  • Wikidata-powered infoboxes
  • Using and writing bots
  • Writing and using user scripts & gadgets
  • Brainstorming session to gather the technical challenges and solutions to address those

دەرگای بەشداربووان بۆ هەمووان کراوەیە، مەرج نییە لەهەموو بابەتەکان بەشداربن، باشترە پێش بەشداریکردن شتێک لەبابەتەکە بزانیت یان گەڕانی بۆبکەیت. ئەوەی دەیەوێت بەشداربێت ئەوا لێرە وەڵام بداتەوە یانیش لە پەڕەی لێدوان ئاگادارم بکاتەوە. سوپاس :) Kushared (لێدوان) ‏٠٩:١٠، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستخۆش! ئیشەڵڵا من بەشدار دەبم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٣، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش بەشدار دەبم ئیشەڵا. سپاس هرياد وتووێژ ‏١٦:٢٢، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بژین، ئاگادارتان دەکەمەوە Kushared (لێدوان) ‏١٧:٥٩، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستتان خۆش بێت، بەویستی خوا بەشداری دەکەم. --«Muhammed Tahaلێدوان ‏١٨:١٦، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستی هەموولایەک خۆشبی کاتەکەی دیاری بکەن هەوڵ ئەدەم ئامادەی بم. شەهید (لێدوان) — ئەم لێدوانە لەلایەن Shahid tahir واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٠٣، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
زۆر چاکە. سپاس بۆ ئاگادارکردنەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٢، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ ئێوەم، لە ویکی داتاش ناونووسیم کرد. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٣:٠٢، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
هەربژیت، ئێمەش چاوەڕێتین لە ٩ مانگ بەشداری بکەیت. بەس تکایە ئەگەر کۆمپیوتەرت لابێت زۆرباش دەبێت تاکوو بتوانیت باشتر و ئاسانتر فێربیت. ‏Kushared (لێدوان) ‏٠٤:٥٧، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Universal Code of Conduct – 2021 consultations

Universal Code of Conduct Phase 2

Please help translate to your language

The Universal Code of Conduct (UCoC) provides a universal baseline of acceptable behavior for the entire Wikimedia movement and all its projects. The project is currently in Phase 2, outlining clear enforcement pathways. You can read more about the whole project on its project page.

Drafting Committee: Call for applications

The Wikimedia Foundation is recruiting volunteers to join a committee to draft how to make the code enforceable. Volunteers on the committee will commit between 2 and 6 hours per week from late April through July and again in October and November. It is important that the committee be diverse and inclusive, and have a range of experiences, including both experienced users and newcomers, and those who have received or responded to, as well as those who have been falsely accused of harassment.

To apply and learn more about the process, see Universal Code of Conduct/Drafting committee.

2021 community consultations: Notice and call for volunteers / translators

From 5 April – 5 May 2021 there will be conversations on many Wikimedia projects about how to enforce the UCoC. We are looking for volunteers to translate key material, as well as to help host consultations on their own languages or projects using suggested key questions. If you are interested in volunteering for either of these roles, please contact us in whatever language you are most comfortable.

To learn more about this work and other conversations taking place, see Universal Code of Conduct/2021 consultations.

-- Xeno (WMF) (talk) ‏٢١:٥٧، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Global bot policy changes

پڕۆژەیەک لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی

دەمباش @Pirehelokan:، @Serchia:، @Aram:، @Calak:، @Aza:، @Ahrirrr:، @Amine yousefi:، @Sakura emad:، @-Haryad:، @ArkanEN123:، @Aza:، @Kurd2021:، @فەرهاد:، ھەروەھا گشت بەشداربووەکانی دیکە...

چوارشەممەی ڕابردوو لەسەر داوای نووسەرێکی پێشووی ویکیپیدیا (ئاراس نووری) سەردانی ئەکادیمیای کوردیم کرد، لەوێ چاوم بە جێگری سەرۆکی ئەکادیمیا (دکتۆر نەجات عەبدوڵڵا) کەوت. یەکێک لەو پرسانەی وتووێژمان لەسەری کرد نەبوونی یەک نووسی و ناکۆییەکانە لەسەر چۆنییەتی نووسینی وشەیەک ھەروەھا نەبوونی وشەی کوردییە بۆ ھەندێ وشەی بیانی. پێشنیاری ئەوەمکرد کە ئێمە مانگانە بە لیستێک وشەیان بۆ بنێرین و ئەوایش لای خۆیان بە نووسراوێکی فەرمی وشە کوردییەکانمان بۆ بنێرنەوە. لەبەرامبەردا ئەوان پێشوازی خۆیان بۆ ئەو پڕۆژەیە ڕاگەیاند، بەڵام تەنیا داوایان ئەوەیە لەلایەن یەک کەسەوە کۆبکرێتەوە و بۆیان بنێردریت ھەروەھا مانگانە یەک جاربێت.

بۆ کۆکردنەوە و سەرپەرشتیکردن من دەتوانم لەئەستۆی بگرم، لەم حەفتەیە پەڕەیەکی تایبەت بۆ ئەو پڕۆژەیە دەکەمەوە. بڕیارە مانگی یەکەم وەک تاقیکردنەوەیەک ٥٠ وشە بنێرین بۆ ڕۆژی ١ی ئایار، ئینجا ئەگەر ئەکادیمیا توانی بەباشی ئەم پڕۆژەیە بەرەو پێش ببات و بەردەوامی پێبدات ئەوا وشەکان لە مانگی دووەم یان سێیەم زیاد دەکەین بەگوێرەی داخوازی ئێمە و ئەوان.

پلانی من ئەوەیە کە لەو پەڕەیەی درووستی دەکەم بەشێوەی خشتەیەک بێت کە ستوونەکانی ھەریەکە لە وشەکە بە زمانی ئینگلیزی، ئەو وشە باوانەی کە کورد بەکاری دێنێت و لەگووگل، ویکیپیدیا، فەرھەنگ و کتێبەکان بەکارھاتوون + ستوونێکیش دەکەینەوە کە بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بتوانن بۆچوونی خۆیان پێشنیار بکەن و ئەمەش بۆئەوەیە سەرنجی دەستەی ئەکادیمیا ڕابکێشێت بۆ ئەو پێشنیارانە و لەبەرچاوی بگرن. دەبێت ئەوەش بزاین کە پابەندبوونمان بە بڕیاری ئەکادیمیا ئەوا بەشێکی گەورە لە کێشەکانمان چارەسەر دەکات، ھەروەھا لەبەر ئەوەی کە ئەکادیمیا تاکە جێگای فەرمییە بۆ زمانی کوردی ئەوا بێگوومان ئەو وشانە دەکرێت لە جیھانی تەکنەلۆژیا، بواری وەرگێڕان و نووسینی کتێب، ڕاگەیاندن و نووسراوی فەرمی حکوومەتی ھەرێم بەکاربێنەوە بۆیە زۆر چاک دەبێت کە ھەموومان پشتیوانی لەم پڕۆژەیە بکەین و پابەندی ئەو وشانە بین کە ئەکادیمیا بڕیاریان لەسەر دەدات. لەکۆتایی ھەر سەرنج و لێدوانێکتان ھەیە بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەم پڕۆژەیە ئەوا بیکەن. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٤٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەوە کارێکی زۆر گرنگە گەر بکرێت من لەگەڵیم، بۆ دروستکردنی پەڕەکە گەر شتێکم پێکرا بە خۆشحاڵییەوە بەشدار ئەبم. لەگەڵ سپاسی -- ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٧:٥١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ بەڵام ئایا ئەوان لەھەموو بابەتێک شارەزان تا وشەی ھەموو بابەتێک بنێرین؟ سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٠٨، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، بە مەرجێک ئەو وشانەی ئاکادیمیا ئەینێرێتەوە بۆمان تەنیا وەک «پێشنیار» بن بۆ ئێمە، نە وەک قسەیەک کە ئەبێ حەتمەن گوێی بۆ بگیرێت. ھەندێ لە فەرھەنگەکانی چاپکراوی ئاکادیمیام دیوە، بەداخەوە لە ترازێکدا نین دڵت بگرێ. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمە سەرەتا بە شتی سووکەڵە دەست پێ دەکەین نموونە ناوی وڵاتان، ناوی شارەکان، ناوی کەسە بیانییەکان کە بە عەرەبی، ئینگلیزی و فەڕەنسی ھتد... ھەن، وەک محمد و رسول و Jack کە بە چەند جۆرێک دەنووسرێت لەوانە بەتەواوی یەکلایی بکەینەوە، ھەنگاوی دواتر وشە دژوارەکانیش دەست پێدەکەین بەپێی قۆناغ بەڵام سەرەتا ئەو شتە ساکارانە بەتەواوی لەڕێگای ئەکادیمیا یەکلایی بکەینەوە کە زۆرترین بەکارھێنانیان ھەیە لە ویکیپیدیا و ناو کورد. Kushared (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
نا کاک Kushared گیان دەستوچاوت خۆش بێ. ویکیپیدیا سەر بە ھیچ ڕێکخراوەیەک نییە کە ئێمە ببین بە گوێ ڕایەڵی ئەوان. بۆ مەگەر مووچە لەوان وەردەگرین یان ئەوان بوونەتە خاوەنی ویکیپیدیا و ئێمە نازانین؟! ئەمە ناتەبایە لەگەڵ سیاسەتەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا. دەتوانین وشەیان بدەینێ و ئەوانیش پێشنیاری خۆیان بدەن و تەواو. ئەوە فارسی نزیکەی ١٠٠ ساڵە ئاکادیمیای ھەیە کە چی لە ویکی فارسیدا لە زۆر شوێندا پێشنیارەکانی ئاکادیمیایان نەھێناوە یان خستوویانەتە ناو پەراوێزەوە. ویکیپیدیا ڕێکخراوەیەکی حکوومی نییە و ئاغا و کوێخای نییە. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٠٤، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر کارێکی باشە کاک kushared بەڵام بڕیار نییە حوکممان لێ بکەن و ببین بە فەرمانبەری ئەوان. ئەگەر پێشنیارەکەیان باش بێ بە یەکدەنگی کۆمەڵگا دەکرێ بە کاریان بھێنین. بە گشتی لەگەڵ پلانەکەم بەڵام پابەندبوون بە هەر چی ئەوان وتیان نا.Şûşe وتووێژ ‏١١:٢٥، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمەوە لە ٢٠٠٩، خەریکی وتووێژین کە زۆر کاتی لێ بردووین ئەگەر ئەوکاتەمان بۆ بانگەشەی ویکیپیدیا بەکارهێنابووایە یان هیچ نا ئەوا بۆ دەوڵەمەندکردنی ناوەڕۆکی وتارەکان بووایە ئێستا هەنگاوی زۆر زیاترمان بڕی بوو. وتووێژەکانیش بەم جۆرە یەکدەنگییە نەبوون کە تاکوو ویکیپیدیا لەناوخۆیدا شتەکان یەکلایی بکاتەوە. هەر لەم ویکیپیدیایە زۆر ڕەخنەمان لە ئەکادیمیا گرت کە هیچ جووڵەیەکیان نییە، بەڵام ئێستا کە بەدەم داواکارییەکی ئێمە هاتوون ئەوا با لە یەکەم خاڵەوە دەست بە دژایەتی نەکەین. ئەمڕۆ چەرخی تەکنەلۆژیایە ئەبێت یەک شێوە نووسینمان هەبێت بۆ شتەکان، ناکرێت ویکیپیدیا بەجۆرێک بنووسرێت، کتێب بەجۆرێک وە ڕاگەیاندن بەجۆرێکی دی، ئەگەر ئەمساڵ دەست پێ نەکەین ئەوا لەداهاتوو زۆر دوادەکەوین! ئەسڵەن لە داهاتوو کێ دەبێت بڕیاریان لێبدات؟ من شارەزای فارسی نیم، بەڵام بڕواناکەم لەوێ لە دوو شاری دراوسێ وشەی جیاواز بۆ یەک وشە بنووسن. لە هیچ زمانێک ئەوە نادۆزیتەوە کە بە کوێت و کووەیت و کوەیت ناوی وڵاتێک بنووسرێت، بۆ ئەم شتانە یەکلایی نەکەینەوە؟ خۆ ئێمە ١٠٠ هەزار وتارمان نییە تاکوو لە ناکۆکی زۆر گەورە بترسین. Kushared (لێدوان) ‏١١:٤٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ شارەزاری فارسی نی خۆ من لەوێ ئەدمینم دەزانم دوای ئەوھەموو ساڵە کە فارسی زمانی ڕەسمییە و ئاکادیمیایان ھەیە چەندەیان کێشە بۆ دانان و وەرگێڕانی ناوەکان ھەیە. کە وا بوو وا ھاسان بڕیار مەدە. بەڵێ ئێمە زمانەکەمان کێشەی زیاترە لەوان و ئاساییشە. لە زۆر شوێندیشدا وتووێژەکانمان بە ئاکام گەیشتوون و بەرامبەری زۆر جوانیشمان بۆ وشەکان داناوە و لە زۆر شوێنیشدا نەگەیشتووە و ئەمەیش ئاسایییە.
بەڵام ئەوەی کە دەفەرمووی ببین بە بندەستی فڵان ڕێکخراوە وتم ئەم ناتەبایە لەگەڵ سیاسەتەکانی دامەزاروە. ویکیپیدیا بە یەکدەنگیی بەکارھێنەرەکانی بە ڕێوە دەچێ نەک بە فەرمانی حکوومەت. ئەگەر بێت بە فەرزی مەحاڵ شتێکی وا قەبووڵ کەین سبەی ڕۆژێ حکوومەت و ئاسایشیش فەرمان دەدا دا ئەو بابەتە بسڕەوە ھەتا بێ سەر و شوێنم نەکردووی. ئەو شتەی جنابت دەفەرمووی یانی فرۆشتنی سەربەخۆییی ویکیپیدیا و گۆنگەڵی زۆری بە دواوەیە.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٢، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش کاک @Kushared: کە ئەم ماوەیە زۆر خۆت ماندوو کردووە. من پێم باشە ھەماھەنگییەک لەنێوان ئێمە و ئەوان ھەبێت، بەڵام وەک ئەو چەند بەکارھێنەرە وتیان نەبێتە حکوومکردن بەسەر ویکیپیدیا. شتەکان لە قاڵبی پێشنیارناردن بۆ ئەوان و بەبێ لێکۆڵینەوە قبوڵکردن نەبێت یانیش ئەوان ھەرچییان وت، بڵێن دەبێت پابەند بن. بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەو قسانەش کە وتران، من دەڵێم شایەنی تاقیکردنەوەیە. جارێ شێوازی نووسینی ھەرکەس و شوێنێک بە جۆرێکە خۆمان یاسای نووسین بۆ خۆمان دادەنێین و کەسیشمان تەنازول بۆ کەس یان شوێنێکی تر ناکەین و پێمان عەیبەیە کە وا بکەین، بەڵام گەر شێوازێکی ڕێکوپێکمان ھەبوو و ئەکادیمیا، ویکیپیدیا و جیھانە تەکنۆلۆژییەکەش یەکدەنگ بوون، ئەوا خەڵکیش بەناچاری شوێنی دەکەوێت. جارێ ئەم مەسەلەی پیتی ھائە (کە من دەڵێم ئەمەی ویکیپیدیا تەواوە) گێژی کردووینە. گەر لەگەڵ ئەکادیمیا و فەرمانگەی ئایتیی حکوومەت ئەم کێشانە بەفەرمی چارەسەر نەکەین، ئەوا ئیتر چاوەڕێ نەبین باشە. کاک ئاراسیش بەکارھێنەرێکی کۆنی ویکییە و باش دەتوانێت ھاوکارمان بێت. من دەڵێم شتەکە شایەنی تاقیکردنەوەیە، بەڵام چۆن ئێمە وتووێژ دەکەین، ئاواش لەگەڵ ئەوان بە وتووێژ بێت نەک لایەک فەرمان بەسەر لایەکەی تر بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم پڕۆسەیە هەرگیز مانای فرۆشتنی ویکیپیدیا ناگەیەنێت. خۆ ئەوان نایەنە ویکیپیدیا و لێکۆڵینەوە بکەن کە وشەی ئەکادیمیامان بەکارهێناوە یان نا، بەڵکوو ئەم پڕۆسەیە تەنیا لەڕێی ئیمەیلەوە دەبێت و ئەوان تەنیا لەوێوە لە پەیوەندیدا دەبن لەگەڵ ئێمە. لەلایەکی دیکەشەوە خۆمان ئەو وشانە دیاریی دەکەین کە بۆیان دەنێرین، خۆم منیش چاوەڕێ ناکەم ناوی باڵندەیەکی ئەفریقیم بۆ بە کوردی بکەن، ئێمە خۆی ٣٠ هەزار وتاری سادە و ساکارمان هەیە. کۆی پڕۆژەکەش گرنگی ویکیپیدیا دەسەلمێنێت کە وای لە ئەکادیمیا کرد کە شتێکی وا بکات، کە خۆی ئەگەر ئێمە باسی ئەوەمان لەگەڵ نەکردبانەوە ئەوا ڕەنگە تا دەیان ساڵی تر خەمێکیان لێی نەخواردایە. گرتنی حکوومەتیش بابەتێکی تەواو جیاوازە، لەسەر ویکیپیدیا لە فەڕەنساش خەڵک گیراوە، دووبارەشی دەکەمەوە کە پڕۆسەکە تەنیا لەڕێی ئیمەیلەوەیە و ئەوان خۆیان ئەو فشارەمان لێ ناکەن کە وشەکان بەکاربێنین. Kushared (لێدوان) ‏١٢:٢٩، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Kushared: سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ کارەکانت بێگومان ئێمە یەک ناناسین و نازانین کێین و چین بەڵام هەرچیەک بێت دەزانم دڵسۆزیت بۆ ویکیپیدیای کوردی زۆرە و هەوڵ دەدەیت بۆ پێشکەوتنی ، بەشم بەحاڵی خۆم پێشنیارەکەتم پێ چاکە و پشتیوانم .دەکرێت سەرنج و تێبینی هاوڕێیانی ویکیپیدیاش لە بەرچاو بگیرێت بۆ باشتر کردنی ئەم پڕۆژەیە . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٥٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵ، لەلای منەوە بەڕاستی پڕۆژەیەکی باش و گرنگە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٣:١٣، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

من دژی ئەم پێشنیارە نیم کاک Kushared. ھیچ زەرەرێک بە ئێمە ناگەیێنی بەڵام ئەوەی کە بڵێین ئیتر ھەر چی لەسەر دەمی ئەوان ھاتە درێ ئێمە بێ ئەرێ و نەری قەبووڵی بکەین نا؛ ئەمە بێجگە لەوە کە ناتەبایە لەگەڵ سیاسەتەکان، لە ھیچ کوێی دنیایەیشدا تەواوی وشەکانی ئاکادیمیای زمان دای دەنێ لە ناو خەڵکدا باو نەبووە ھەتا ئێمەی کورد بڵێین ھەر چی چوار کەس لە ئاکادیمیا وتی دەبێ گشت کەس رە چاوی کات. ھەر لە فارسیدا ئەگەرچی ئاکادیمیا وشەی زۆر جوانیشی داناوە بەڵام ھی زۆر سەقەتیشی داناوە خەڵک گەمەی پێ دەکەن و جۆکی پێ ساز دەکەن.-- چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٣، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kushared:کارێکی زۆرباش و پێویستە،بەهیوای سەرکەوتن من لەگەڵتانمفەرهاد (لێدوان) ‏١٤:١٤، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ ئەم بیرۆکەیە. ئەگەر وشە پێشنیار بکەن خراپ نیە. بەڵام ویکیپیدیا پێویستە سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت، بەتایبەت لە بنکەگەلێک کە بە نانی خوێ بە حکوومەتێک بشین (ئەویش حکوومەتە ئیشجوانەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست). ئێمە دەتوانین پێشنیارەکانیان ببینین و وتووێژی لەسەر بکەین، بەڵام ناکرێت گوێڕایەڵی ھیچ لایەنێک بین، ئەگەرنا ئیتر ویکیپیدیا نین. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشەی بنەڕەتی لێرە ئەوەیە نازانین ستافەکەیان کێن و چەندە شارەزای زمانن. لە کارەکانی پێشتریان شتێکی وایان نەکردووە زۆر پێیان سەرسام بین. دەکرێت لیستێک بنێرین، گەر بینیمان بەوردی و زیرەکانە کاریان لەسەر کردووە پێشنیارەکانیان سەرچاوان، گەر دەریشکەوت کە کاریان زۆر ڕێکوپێک نییە ئەو کات دەکرێ ئەوانەی کە دروست نین وەلابنرێن. سەرچیا‏١٨:٥٧، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆرباشە، هەرچەند بۆچوونی کەسی خۆم لەسەری نەگۆڕاوە بەڵام منیش دژایەتی سیستمی ویکی ناکەم لەو خاڵەی کە هەمووان کۆکن لەوەی پێشنیار بێت، با هیچ نەبێت بگەین بە فارسەکان کە ئەکادیمیا وشە دەربکات و مانگی یەکەم و دووەم وەک تێستێک بەردەوامیی پێدەدەین بزانین چالاکی ئەوان چۆنە و چەندە جیددین لەسەر پڕۆژەکە. سوپاس بۆ سەرنجەکاننتان. Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٥٣، ١١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو ڕێزم بۆ هەموو. کاک Kushared بژیت. ئومێدەوارم سەرەتایەکی باش بێ کە بتوانین لە داهاتوودا لەسەر متمانەی تەواو هەموو کارێکی زمان و زمانەوانی بەوان بسپێرین. سەربەخۆیی ویکیپیدیا بەند نیە بە ڕێزمانی تەواو و زاڕاوەی دروست، لێرە ناوەڕۆک نابێ لەسەر ڕێنووسی چەوت بهۆنرێتەوە، ئەوەش خاڵێکی گرنگە کە ئەکادیمیای کوردی بتوانێ پشتیوانی بکا. وەکوو تر هاوڕام لەگەڵ ئێوەی بەڕێز. ئاراس نوری (لێدوان) ‏١٧:٠٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Line numbering coming soon to all wikis

-- Johanna Strodt (WMDE) ‏١٥:٠٧، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

Suggested Values

Timur Vorkul (WMDE) ‏١٤:٠٨، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشەی سەر جوگرافیای کوردستان

بانگێشتنامە

@Hamagelarai: @Danial2703kurdistan: @Aram: @Amine yousefi: @Sakura emad: @Kurd2021: @Kushared: @Pirehelokan: @Serchia: @Calak: @Aza: @Paraw: @Keenîî: @ساکاتا گینتۆکی: @Calak: @ئیلامی: @فەرهاد: @مامۆستا: و سەرجەم بەشداریکەرانی تری سەر جوگرافیای کوردستان

ڕوونکردنەوە

سڵاو بۆ ھەموو لایەک، ئەمرۆ ویستم شتێکی زۆر گرنگ بۆ ویکیپیدیای کوردی باس بکەم، بە نەزەرتان باشترە بۆ شار، پارێزگا و ناوچەکانی کوردستان ئاڵا و نەخشەی کوردستان دانێین یان ئەو وڵاتانەی کوردستان بە سەریدا دابەشکراوە؟ ئەم چەند ڕۆژە لێدوانکم لە ویکیپیدیای فارسی لەگەڵ @ShewanKara: ھەبوو (کە سێ مامگ لەمەوبەر لەلایەن کاک ئارام لەبەر شەڕە دەستکاری لە وتاری کرماشان بۆ ماوەی سێ مانگ، بەربەست کرا، تاکوو ٧ی ئایاری ٢٠٢١) ئەو گوتی لێدوانێکیشم لە دژی ویکیپیدیا کوردییەکان لەبەر ھۆکاری لایەنگری بۆ ویکیمیدیا ناردووە، بۆیە ئەمەم گوت چۆن لە ویکیپیدیای کوردی دوو لایەن ھەن، لایەک دەڵێن کوردستان ھەر تاکوو پارێزگای ئیلامە و ھەندێکی تریش دەڵێن کوردستان تاکوو کەنداوی فارس دەبێت، بۆیە ئەمە بووەتە ھۆکارێک تاکوو لەلایەن ھەندێک بەکارھێنەر شەڕە دەستکاری لەسەر ئەم بابەت ئەنجام بدرێت. ئێستا ھەر ئەوەندە نییە کە ئاڵای کوردستان لەسەر ئەم ناوچانە دانێین یان نا، لەوەی ناخۆشتر ئەم ناوچە لوڕانەیە (پارێزگاکانی کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، چوارمەحاڵ و بەختیاری، خووزستان، بووشێھر و لوڕستان) کە بەڕاستی دیار نییە کوردستانن یان نا، ئەم ھۆکارە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و دانانی شوێنی شارەکان لەسەر ئەم نەخشەیە بە ڕوونی دیارە. تکایە ڕای خۆتان لەم بوارەدا بدەن.

پێشنیار

من چەند پێشنیارێکم لەم بوارەدا ھەیە، یەکەم بە نموونە لە جیاتی دانانی ئاڵای کوردستان یان تورکیا لەسەر ئامەد ھەر وەکوو ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی لەسەرێ بنووسین «وڵات: تورکیا» و لە خوارەوەش بنووسن «پارچە: باکووری کوردستان»، دووەم تاگی شوێنی شارەکان لەسەر نەخشەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵەیەکی زۆری تێدایە و ئێمە دەبێت یان نەخشەیەک لە ھەموو کوردستانی گەورە دانێین یان نەخشەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (گەر خۆشەویستان بە ڕای خۆیان ئاوەیان پێ باشترە کە ھیچ، دەنا گەر ڕای لەسەر گۆڕینی نەخشە دەدەن) دەیگۆڕین. تکایە ھەموو ڕای خۆیان بڵێن. زۆر سپاس کە تاکوو کۆتایی بەشدار بوون. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏٢٣:٤٢، ٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەنگدان

  پشتگیری

  بێلایەن

بێ لایەن: لە ئیستادا بێ لایەن دەمێنمەوە چونکە شارەزاییەکی تەواوم لە دابەشکارییەکانی کوردستان نییە بەڵام ئەم بیرورایەم پێ باش بوو

نموونە لە جیاتی دانانی ئاڵای کوردستان یان تورکیا لەسەر ئامەد ھەر وەکوو ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی لەسەرێ بنووسین «وڵات: تورکیا» و لە خوارەوەش بنووسن «پارچە: باکووری کوردستان»

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥٢، ٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  دژایەتی

  •   دژ بە بۆچوونی من نەخشەی کوردستان باشە ، درێژبوونەوە بۆ کەنداوی فارس . تا ئێستا هەموو نەخشەیەکی کوردستان بۆ کەنداوی فارس کێشراوە . نابێت خۆمان پلانەکە بگۆڕین.

زۆر لە نووسەرانی لوڕ، کورد بوونی خۆیان قبوڵە. ئیلامی (لێدوان) ‏٠٩:٢٣، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  •   دژ سڵاو لەزۆرینەی نەخشەکان، کوردستان بۆ کەنداوی فارس بەردەوامە.[١]

[٢] [٣] [٤] لوڕەکان خۆیان یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کوردن کە زۆرینەیان ڕازین. [٥] نووسەرانی عەرەب و کورد و ئینگلیزی هەموویانیان لوڕیان بە کورد زانیگە. DK2 (لێدوان) ‏١١:٠٦، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە


  •   دژ من لە گەڵ گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتا رازینیم. ورووگڕ (لێدوان) ‏١۶:۱۶، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

  لێدوانەکان

شتێکی باشە! گەر بۆ ئەوەی ھەم بۆ خۆمان و خوێنەران ڕوون بێت بکرێت. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٢:٣٥، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ بەڕێزان کە ڕای خۆتان دا و خۆشحاڵ دەبم ئەوانەی تریش ڕای خۆیان بڵێن، من خۆم لەو لیدوانە پێم باشترە وەکوو کەسێکی بێلایەن بم. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏١١:٢٩، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێستا دوو وتووێژ هەیە : یەکێکیان ئەوەیە کە بە نووسینی وڵات کوردستان ڕازین یا نە ، یەکێکی تر نەخشەی کوردستانە. من لە گەڵ ئەوا کە بنووسگێت وڵات: تورکیا، پارچە:باکووری کوردستان رازیم بەڵام لە گەڵ گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتا رازی نیم. DK2 (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس بەڕێز @Kushared: بۆ دەنگدانتان، ئەی ڕای خۆتان لەبارەی گۆڕینی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان چییە؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏١٧:١٦، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ نەخشەکە پێویستیمان بە سەرچاوەی باش هەیە کە یەکلایی بکاتەوە، ناکرێت لە قسەی خۆمانەوە شتەکان درووست بکەین. بەداخەوە هیچ ناوەندێکی فەرمی و دەزگایەکم پێ شک نایەت کە کارێکی لەسەر ئەم بابەتە کردبێت. بزانین بەکارهێنەرانی دیکە چی دەڵێن. بەشێک لە نەخشەکان کە من دیومە سنووری ئەرمینیا/ئازەربایجان و جۆرجیاشی تێدابووە، کە دیار نییە کورد ئێستا لەوێ دەژی یان نا. Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ مەسەلەی وڵاتەکە، من خۆم وەڕەز بوومە کە یەکێ دێ دەیکاتە کوردستان و یەکێ تریش دێ و دەیکاتە ئێران (و بۆ پارچەکانی تریش ھەر وا) بۆیە، من تاقەتی ئەم بەزمەم نەماوە. کۆمەڵگە چیی وت، وا دەکەین. بۆ نەخشەکەش من خۆم ھیچ سەر لە بابەتە جوگرافی و پۆتانییەکان دەرناکەم. ئەسڵەن ئەو مۆدیوولی ڕۆژھەڵاتەش لە ویکییەکانی تر نەبوو و خۆمان دروستمان کرد. بەکارھێنەر:Hamagelarai نەخشەکەی پەیدا کرد و ھەر خۆیشی پۆتانەکانی دا نا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٢، ٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئایا کێشەکە تەنیا لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستانە یان لەسەر پارچەکانی کەشە، وەک دەزانین هەموو پارچەکان ئەو کێشەیەیان هەیە کە ئایا ئەو بەشە کوردستانە یان نا مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:١٩، ٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو هاوڕێیان، بەمەبەستی نەخشەکە هەر لەخۆوە دروستمان نەکردووە، ئەتوانم بڵێم ئەمە ئەزموونی چەند ساڵەمە و زۆرێکم لەسەر خوێندووەتەوە و زۆر نەخشەی جیاوازم سەیرکردووە و زورێک لێدوانم لەگەڵ کەسایەتی شارەزادا کردووە و تەنانەت خەڵکی ناوچەکانیش، بەتایبەت ناوچە لوڕ نشینەکان، کەزۆرییان خۆیان بە کورد دەزانن و لەئێستادا خەبات دەکەن لەنێو بزوتنەوە کوردیەکاندا، بەڵام مخابن باری سیاسی و بەتایبەت مەسەلەی مەزهەبی کاری تێکردوون و خۆیان بەکورد نەزانن، لە ئێستادا ئەوەتا ئیش لەسەر جودای ئێزیدیان و زازا و شەبەک و لوڕ و لەک دەکەن و خەریکە بۆ شیان دەچێتە سەر، کێشەی ئێمەی کورد لەوەدایە کە فەرهەنگ و زمانێکی یەکگرتوومان نییە، من لەسەر نوسینی هەر وتارێک لە ناوچەکانی کوردستان پەیوەندی دەکەم بە خەڵکی ناوچەکەوە و بۆئەوەی کەمترین هەڵە بکەم، لە ئێستادا بەپێی هەموو پێوەرێک لوڕ کوردن و بەپێی هەندێ سەرچاوەکان تەنانەت کورد لەوێوە هاتوون و بڵاو بونەتەوە، ئەو نەخشەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە ئێستادا دروستە بەڵام کەم و کوڕی هەرتیادایە، بەهیوای ئەوەی نەخشەیە باشتر دروست بکەم، با ئێمە کوردانە بیر بکەینەوە و نە سۆز و نە سیاسەت و نە ئاین بەسەرمانا زاڵ نەبێت، با شتێک بکەین زانستیانە بێت، با شتگەلێک نەکەین بەدڵی دوژمنانی کوردبێت، ئەم بوارەی ئێمە کاری تیادەکەین دەبێتە سەرچاوە و مێژوو دەبێتە ئەرشیف، سوپاستان دەکەم بۆ وتەکانتان هەربمێنن. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hamagelarai واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٩:١٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

پشکنینی چەند ھەژمارێکی گومانلێکراوی بەکارھێنەر:Danial2703kurdistan

سڵاو، پێشتر لەسەر پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەر:Danial2703kurdistan (بڕوانە ئێرە) وتووێژمان کردووە کە گومانمان ھەیە ئەو بەکارھێنەرە زیاتر لە ھەژمارێکی ھەیە و لە دەنگدانەکان بەشدارییان پێ دەکات. ئێستا چەند کەس لەگەڵ پشکنینی ھەژمارەکانە؟ گەر ئامانجی تر شک دەبەیت، تکایە زیادی بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٩، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئامانجەکان
  لەگەڵ
  دژ
  بێلایەن