مەلا مستەفا بارزانی
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
مستەفا شێخ محەممەدی بارزانی (لەدایکبووی ١٩٠٣–مردووی ١٩٧٩) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی کورد بوو. لە کۆماری مەھاباددا ڕۆڵی ھەبوو و لە ١٩٤٦ەوە ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە ١٩٦١دا شۆڕشی ئەیلوولی دژ بە حکومەتی ناوەندیی ئەو کاتەی عێراق دەستپێکرد. لە ١٩٧٥دا ھێزەکانی تێککشا و لە ١٩٧٩دا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مەلا مستەفا بارزانی | |
---|---|
Mela Mistefa yê Barzanî | |
لەدایکبوون | ١٤ی ئازاری ١٩٠٣ ناحیەی بارزان (ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی) |
مەرگ | ١ی ئازاری ١٩٧٩ (٧٥ ساڵ ژیاوە) واشینگتن دی سی |
گۆڕ | پارێزگای ھەولێر |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی |
حیزب | پارتی دیموکراتی کوردستان |
مناڵ | مەسعوود بارزانی، ئیدریس بارزانی، عوبەیدوڵا مستەفا بارزانی |
خێزان | ئەحمەد بارزانی، عەبدولسەلام بارزانی |
Rank | ژەنەڕاڵ |
ژیانی لاوێتی و یارمەتیدانی براکانی
شێخ عەبدولسەلام باپیری مستەفا بارزانی لە ١٨٧٢ دا مردووە و کوڕەکەی بە ناوی شێخ محەممەد بووە بە سەرۆکی ھۆزی بارزان. مستەفا بارزانی پێنجەمین و دوایین کوڕی شێخ محەممەد لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاری ١٩٠٣دا لە گوندی بارزان لە دایک بووە. ساڵی ١٩٠٤ باوکی مستەفا مردووە و برا گەورەکەی، عەبدولسەلام بووەتە سەرۆکی ھۆز، مەلا سێ ساڵ بووە ھێزەکانی تورک پەلاماری خێلەکانی کوردیان داوە و عەبدولسەلامی برای بەدیل دەگرن و مەلا مستەفا و دایکیشی ڕەوانەدەکەن بۆ بەندیخانە ماوەی نۆ مانگ لەو بەندیخانەیە ژیان دەگوزەرێنن بزوتنەوەشۆڕش گێڕانەکەی لە١٩٤٣وەدەستپێدەکات، دووا بەدووای خۆبەدەستەوەدانی شێخ ئەحمەدی برای، ئەو سەر لەنوێ تێھڵچووە، میری ئێراقی بڕیاری دوور خستنەوەی بۆ ئێران دا. لەشوباتی ساڵی ١٩٤٥دا دێتەبەغدا میری بەداواکارییەکەی ڕازی دەبێت، کەبگەڕێتەوەناوچەکەی خۆی و چەکەکان کۆبکاتەوە. بەڵام کەوتەسەردان و گەڕان لەناو گوندەکان و ھاندانی خەڵک بۆ شۆڕش نانەوە. لەشوباتی ١٩٤٥دا ھێزێکی سوپاییان ناردەسەری، بۆ ناوچەی زێبار و بارزانیان ڕەتاند، ناچاریانکرد لەتشرینی یەکەمی ئەوساڵەدا لەگەڵ شێخ ئەحمەدی برای پەنا بەرنەبەر سنووری ئێران، پاش تێکچوونی کۆمارەکە شێخ ئەحمەد دەگەڕێتەوە ئێراق. بەڵام مستەفا بەخۆی و دوو ھەزار لایەنگرانی بەرەوو مەھاباد دەڕوات.
کۆماری مەھاباد و دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە زستانی ١٩٤٦ لە کۆماری مھاباد دا مەلا مستەفا بارزانی، ھەمزە عەبدوڵڵا، میر حاج احمد، نوری ئەحمەد، مستەفا خوشناو، محەممەد مەحموود قودسی، خەیروڵڵا عەبدولکەریم، عیزەت عەبدولعەزیز، پەیرەو و پرۆگروامی پارتیان دانا، بۆ ھەمان مەبەست ھمزە عبداللە یان ناردە کوردستانی باشوور کە سێ ڕاسپاردەی پێ بوون:
- دەستکاری لە پەیرەو و پرۆگرامی نەکرێت کە لە مھاباد دارێژراوە.
- حزبە کوردستانییەکان بە گژ حکومەتی ناوەندیدا نەچن تا خۆیان جێگر دەکەن.
- شێخ لەتیف و کاکە زیاد بکرێنە جێگری یەکەم و دووەم.
بریاری سێھەم بوو بە ھۆی ناکۆکی و ئەم ناکۆکییەش بوو بە ھۆی ئینشقاق، بۆیە ێالح حیدرو نافع یونس چوونە ناو شۆڕش، ھمزە عبداللەش لەگەڵ حزبی ڕزگاری کۆبووەو بریاریان دا بێنە ناو پارتی، ڕزگاری و شۆڕش سەرەتای ئاب کۆنگرەیان بەست و خۆیان ھەڵوەشاندەوە.
لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە بەغدا بە ئامادەبوونی ٧٠ ئەندام کونگرەی یەکەم بەسترا، مستەفا بارزانی کرا بە سەرۆکی حیزب لەو کۆنگرەیەدا، ھەر لە ساڵی ١٩٤٦ ڕووخانی کۆماری مھاباد کاریگەری سلبی لەسەر کوردستانی عێراق کرد بوو، بارزانی لە ١٣ی ئایاری ١٩٤٧ بەرەو یەکێتیی سۆڤیەت کاروانەکەی بەڕێخست و لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٤٧ گەیشتە سۆڤیەت، دوایش لە ٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٨ واتا دوای ١٢ ساڵ ژیان لە یەکێتیی سۆڤیەت مەلا مستەفا گەڕایەوە باشووری کوردستان، ئینجا دوای ماوەیک بەسەرپەرشتی مستەفا بارزانی کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسترا و دوبارە مەستەفا بارزانی کرایەوە بە سەرۆکی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشوور تا کۆنگرەی پێنجەم دووبار ئەم ھەڵبژێردرایەوە بە سەرۆک حیزب تا کۆنگرەی شەشەم لە ساڵی ١٩٦٤ بەسترا، لە ئازار ١٩٦٣ بارزانی کونگرەیەکی نەتەوەیی لە کۆیە بەست، کە سەرکردایەتی حزب و بەرپرسانی پێشمەرگە و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و عەشائری بەشداریان تێدا کردوو و بارزانی داوای حوکمی ژاتی دەکرد بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی بە سەرۆکایەتی جەلال تالەبانی و ئەندامییەتی ێالح یوسفی محمود محەممەد، حسین خانەقا، حمد محەممەد، حبیب محەممەد کریم، عەگید ێدیق، شاخەوان نامق، بابەکر ڕەسول، مستەفا عزیز، کە بۆ وتوێژ چوونە بەغدا، پاشان حکومەتی لامەرکەزی لە جیاتی حوکمی زاتی ڕاگەیەندرا، وەفدی کوردیش بە ھیلیکوپتەر لە بەغداوە گوازرانەوە کەرکوک لەوێش گیران، دوایی لە ساڵی ١٩٦٤ دوبارە کۆنگرە ئەنجام دراو بۆ جارێکی تریش مەلا مستەفا کرایەوە بەسەرۆک حیزب وە لەکۆنگرەی ساڵی ١٩٦٦یش واتە کۆنگرەی حەوتەم دووبارە مەلا بووەوە سەرۆک حیزب دوایی لە ساڵی ١٩٧٠ کۆنگرەی ھەشتەم بەسترا و بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردراوە لە ٢٩ی ئەلیلولیش لە پلانێکدا بارزانی ڕزگاری بوو لە مەرگ کە بۆ تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی داڕیژرابوو لە جیگای ئەم حەمید ڕێکەوتی بریندار بوو، لە ئازاری ١٩٧٥ شۆڕش تووشی نسکۆ بوو بە ھۆی ڕێکەوتنامەی جزائیرلە نێوان شای ئێران و ڕژێمی بەعسی عێراقی بۆیە پارتی لە ساڵی ١٩٦٧ کۆنگرەیەکی تری بەست کە کۆنگرەی ژمارە نۆیەم بوو لە بەرلین ساز کرا لەم کۆنگرەیە بڕیاری درێژە دان بە شۆڕش، ئینجا لە ساڵی ١٩٧٩ کۆنگرەی نۆیەم بەسترا ئەندامانی پارتی لە ئەنجام دانی کۆنگرە دوودڵ بوون و بەھۆی مردنی مەلا مستەفا وە دوای ئەمەش لەھەمان ساڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و ڕژێمی شایەتی ڕووخێنرا و ئەندامانی پارتی دوودڵ بوونەوە لە پشگیرکردنی ئەم شۆڕشە بەڵام دوای دوودڵ بوون لەم دوو خاڵە ھەر کۆنگرەیان بەستاو مەسعوود بارزانی کوڕی مەلا مستەفا بووە سەرۆکی حیزب
ژیان لە یەکێتیی سۆڤیەت
لەکاتێکدا قازی محەممەد لەپازدەی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥ دا دامەزراندنی فەرمانڕەواێکی نەتەوەیی کوردی بەیارمەتی یەکێتی سۆڤێت ڕاگەیاند، ھاوسنوور بوو لەگەڵ فەرمانڕەوایی ئازربایجان، ئەوەی لەتەورێز پێکھاتبوو. کاتێ دەسەڵاتدارانی ئێران لە ١٩٤٦دا کۆماری مەھابادی لەناوبرد، مەلا مستەفا و جەنگاوەرانی پەنایان بردەبەر یەکێتیی سۆڤیتی، دوازدەساڵیان لێ بەسەربرد. لەسەرەتاوە مەلا مستەفا لەئازربایجان و ئۆزبکستان نیشتەجێ بوو، پاشان بۆ مۆسکۆ گواسترایەوە، زمانی ڕوسی و ھونەرکایەکانی سەربازی و زانیاری ئابووری خوێندووە، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨دا گەڕایەوەئێراق. لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ئێراق سەروەری و ڕێزو نەوازشێکی زۆری لێنرا، بەڵام کەگەڕایەوەناوچەکەی خۆی لەئەیلوولی ١٩٦١ دا شۆڕشی دژی دەسەڵاتدارانی بەغدا ڕاگەیاند، لەبەگژداچوونی دژی دەسەڵاتداران ئێراق ھەتا ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ بەردەوام بوو.
پاش شۆڕش
لە ساڵی ١٩٧٦دا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت و لە ١ی ئازاری ١٩٧٩دا بە ھۆی شێرپەنجە لەوێ کۆتایی بە ژیانی دێت. لە ٥ی ئازاری ١٩٧٩دا تەرمەکەی لەسەر وەسییەتی خۆی لە شاری شنۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەسپەردە کرا. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ پاش ئازادبوونی بەشێکی باشووری کوردستان لەگەڵ تەرمی ئیدریسی کوڕی بە پێشوازی خەڵکەوە لە گوندی بارزان نێژرایەوە.
پێشانگا
-
مستەفا بارزانی و پێشمەرگەکانی
-
بارزانی بە جلوبەرگی سەربازییەوە
-
قازی محەمەد و بارزانی
-
مستەفا بارزانی لە شاری مەھاباد وەک سەرکردەیەکی سەربازی کۆماری مەھاباد لە ساڵی ١٩٤٧
-
مستەفا بارزانی لە سەردەمی پێشمەرگایەتی
-
گۆڕەکانی مەلا مستەفا و ئیدریس بارزانی لە بارزاندا
-
مستەفا بارزانی لەگەڵ جەمال عەبدولناسڕ سەرۆکی وڵاتی میسر
-
مستەفا بارزانی لە ساڵی ١٩٥٨
-
مستەفا بارزانی لە شاری بەغدا لە ساڵی ١٩٥٩