تارا حسێن (لەدایکبووی ١٩٨٣ لە دەربەندیخان، سلێمانی) چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە. تارا حسێن لە کۆنگرەی سێھەمی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لەگەڵ سەلام عەبدوڵڵا وەکوو ھاوسەرۆک ھەڵبژێردرا.[١]

تارا حسێن
لەدایکبوون١٩٨٣
نەتەوەکورد
حیزبی سیاسیتەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان

ژیان دەستکاری

تارا حسێن لە ساڵی ١٩٨٣دا لە شارۆچکەی دەربەندیخانی سەربە پارێزگای سلێمانی لە دایک بوو.[٢] تارا حسێن لە ئەندامەکانی دامەزرێنەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانە. ئەو لە کۆنگرەی دووەمی تەڤگەری ئازادی وەکوو ڕاوێژکاری ھاوسەرۆکانی ئەو ڕێکخراوە و لە کۆنگرەی سێھەم وەکوو ھاوسەرۆک ھەڵبژێردرا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری