سەلام عەبدوڵڵا
سەلام عەبدوڵڵا (١٩٨١ لە سوورەدێ، سلێمانی) چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە. سەلام عەبدوڵڵا لە کۆنگرەی سێھەمی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لەگەڵ تارا حوسێن وەکوو ھاوسەرۆک ھەڵبژێردرا.[١]
سەلام عەبدوڵڵا | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨١ |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | بەکەلۆریۆسی مێژوو |
حیزبی سیاسی | تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان |
ژیان
دەستکاریسەلام عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٩٨١دا لە گوندی سوورەدێ لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕینی سەربە پارێزگای سلێمانی لە دایک بوو.[٢] لە زانکۆ لە ڕشتەی مێژوو وانەی خوێند و بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی بەدەست ھێنا. سەلام عەبدوڵڵا لە ئەندامەکانی دامەزرێنەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانە. ئەو لە کۆنگرەی سێھەمی تەڤگەری ئازادی وەکوو ھاوسەرۆک ھەڵبژێردرا.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا ھەڵبژێردران، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھەڵبژاردنی تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا وەکوو ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی (بە فارسی)، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢.