دەروازەی ئەنیمێ

بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەنیمێ و مانگا!
ھەنووکە ٣١٨ وتار لە دەروازەی ئەنیمێ و مانگا ھەیە.

ئەنیمێ (アニメ) بریتییە لەو وێنە جووڵاوانەی کە لە ژاپۆن دروست دەکرێت. ئەنیمێ کە بە دەست یاخود بە کۆمپیوتەر دروست دەکرێت بە تایبەتمەندی کەسایەتی و پێشینەکانییەوە دەناسرێتەوە، کە لە ڕووی سۆمایی و بابەتی لەگەڵ وێنە جووڵاوەکانی تر جیایان دەکاتەوە. چیرۆکەکانی جۆرەھا کەسایەتی خەیاڵی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ڕووداوگەلێکی خەیاڵی و مێژوویی لە سات و کاتێکی دیاریکراو لە خۆ دەگرێت. ئەنیمێ بینەر لە جێندەری جیاواز بە ئامانج دەگرێت. ئەنیمێ بە شێوەیەکی سەرەکی لەتەلەڤیزیۆنەکانەوە پەخش دەکرێت، یاخود بە شێوەی دی ڤی دی یان بلوڕەییەوە دەفرۆشرێت، ھەروەھا لە دوای پەخشکردنی یاخود لە کاتی پەخشکردنی بە شێوەی ئۆڤا بڵاودەکرێتەوە. ھەندێک جار ھەندێک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان چەند دیمەنێک لە وێنەی جووڵاو لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش ھەرە بە ئەنیمێ دادەنرێن.

مانگا (漫画) کۆمێکی ژاپۆنییە. مانگا لە تێکەڵەی ئۆکیو و شێوازی ڕۆژاوایی لە وێنەکێشان گەشەی کردووە، فۆرمەکە ئێستای لە دوای جەنگی جیھانی دووەم وەرگرتووە، بە شێوەیەکی گشتی بە ڕەش و سپی چاپ دەکرێن بەڵام بەشە پێشەکییەکانی بۆ ناساندان بە ڕەنگا و ڕەنگی بڵاو دەکرێتەوە، و لە سەرەوە بۆ خۆرارەوە و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێندرێتەوە بە ھاوشێوەی خوێندنەوەی ژاپۆنی. لە ڕووی ئابوورییەوە، مانگا بە تۆمارکردنی ٢٤ بلیۆن یەن لە بازاڕی یابان و بە ١٨٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی ئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات. نووسەری مانگا پێی دەوترێت مانگاکا (Mangaka).

ئەنیمێ و مانگا زۆرێک دیمۆگرافیای ھەیە کە ھەر یەکێکی تایبەتە بە تەمەنێک، چونکە ھەندێک لە ئەنیمێکان باس لە ڕەوشت دەکات یان ھەندێ شت کە گوونجاو نییە بۆ منداڵ یان ھەرزەکاران؛ و چەندەھا جۆری ھەیە بۆ نموونە وەرزشی و کۆمیدی و شۆجۆ و قوتابخانەیی و چەندەھا جۆری تر.

پێشەکی

وتاری ھەڵبژێردراو

یەکەم بەرگی تانکۆبۆنی دەفتەری مەرگ، لەسەر بەرگەکە ریۆک و لایت یاگامی دەردەکەوێت

دەفتەری مەرگ (بە ئینگلیزی: DEATH NOTE) (بە ژاپۆنی: デスノート) بریتییە لە ناوی زنجیرەیەک مانگای ژاپۆنی نووسراوە لەلایەن تسوگۆمی ئۆبا و وێنەی کێشراوە لە لایەن تاکیشی ئۆباتا. مانگاکە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ بڵاو دەکرایەوە.

چیڕۆکەکەی باسی قوتابییەکی دوا ناوەندی دەکات بە ناوی لایت یاگەمی، کە دەفتەرێکی تایبەتی خاوەن هێزێکی نا سروشتی دەدۆزێتەوە کە لە جیھانی ڕۆح کێشانەوە لەلایەن شینیگامی ریۆک فڕێدراوەتە سەر زەوی، بە ھۆی ئەو دەفتەرە لایت دەتوانێ ناوی تاوانبارارانی جیهانی تێدا بنووسێت و بیانکوژێ. ئامانجی لایت دروست کردنی جیھانێکی خاڵی لە تاوانە وە هەر لەمەوە شەڕێکی گەورە دەست پێ دەکات لە گەڵ ...

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کەسایەتی ھەڵبژێردراو

ئێڵ (L) (ناوی تەواوی ئێڵ لولایتە (L Lawliet)) بریتییە لە نازناوی باشترین و بەهێزترین لێکۆڵەری ئینتەرپولی نێودەوڵەتی ناو ئەنیمێ و مانگای دێس نۆت. ئێڵ ئاڵۆزە وە هیچ کەس شوێنەکەی نازانێت، ناوەکەی، شێوە یان هەر زانیارییەک لەسەری. تاکە ناوەند بۆ پەیوەندی کردن پێیەوە بریتییە لە واتاری، وە هەموو کات ئێڵ سەرەتا دەست دەکات بە پەیوەندی، چونکە ئێڵ کار لەسەر دۆسیەی قورس و ئاڵۆز دەکات وە هەمووی شی دەکاتەوە و چارەی دەکات، ئەو زۆر زیرەکە وە هێزی سەرنج دان و بینینی زۆر جیاوازە لەگەڵ کەسێکی ئاسایی وە توانایەکی گەورەی هەیە لە بەستنەوەی بەڵگەکان بەیکەوە تەنانەت ئەگەر زۆریش بچووک بێت وە بازدان بۆ لێکدانەوەی گەورە.

لە زنجیرەی دێس نۆت ئێڵ گرنگی دا بە دۆسیەی ئەو تاوانبارانەی دەمرن بە جەڵدەی دڵ کە بە ژمارەیەکی گەورە دەمردن ڕۆژانە، وە ئەو لە شەڕدا بوو لەگەڵ کیرا تا ناسنامەی بزانێت و بیسەلمێنێت وە هەروەها بۆ زانینی شێوەی کوشتنەکانی.

زیاتر...

دەنگی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان