پۆتانەکان: 28°53′N 64°25′E / 28.883°N 64.417°E / 28.883; 64.417

بەلۆچستان ناوچەیەکی ئاسیایییە کە لە ڕۆژاواوە بە سەر ئێران، لە باکوورەوە بەسەر ئەفغانستان و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە سەر پاکستاندا دابەشکراوە.

نەخشەیەکی مێژوویی لە بەلۆچستان
ئاڵای بەلۆچستان

بەلۆچستان ناوچەیەکی وشک، بیابانی، پڕ لە گڕکانە. لە ڕۆژاواوە تا زنجیرە چیاکانی «بام» درێژەی ھەیە. لە باکووری ڕۆژھەڵات، بەرزایییەکانی سوڵەیمان لە «پەنجاب» ی جیا دەکاتەوە. لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە، زەنجیرە چیای «خرتار» تا بیابانی «خەرتان» کە دەگاتە لای زەریای «عەمان» سنووری بۆ دادەنێ. لە ڕۆژھەڵاتەوە دەگاتە چۆمی ئەندووس و سنوورەکانی «کەراچی».

لە لایەکی دیکەوە گەلی بەلۆچ دەکەونە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێرانەوە (دەکەونە ناو پارێزگای سێستان و بەلۆچستان) و ناوچەکەیان بیابانییە و گەلھەیان نزیک ١٫٥ ملیۆن کەسە. لە دیوی ئەفغانستانیش دەکەونە ئەیالەتی نیمرووی و گەلھەیەکی ١٠٠ تا ٢٠٠ ھەزار کەسی پێک دێنن. ھەر وەھا لە پاکستان بە ١١ تا ١٢ ملیۆن مەزەندە دەکرێن و بە زۆری لە ئەیاڵەتی بەلۆچستاندا بڵاو بوونەتەوە.

لە مێژوودا ناوی بەلۆچستان بە «مەکا» ھاتووە و یۆنانییەکان بە «گدرووزیا» ناویان بردووە.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری