سوورەتی بەقەرە (بە عەرەبی: سورة البقرة‎) درێژترین سوورەتی قورئانە و دەڵێن: یەکەم سوورەتە کە لە مەدینە دابەزیوە بێجگە لە ئایەتی (واتقوا یوما ترجعون فیە إلی الله ثم توفی کل نفس ما کسبت وھم لا یظلمون) (٢٨١) دوا ئایەتە کە دابەزیوە لەڕۆژی ١٠ی ذي الحجة لە حەجی ماڵاوایی لەمینا، و ئایەتەکانی سوو.

سوورەتی ٢ی قورئان
البقرة
بەقەرە
مانگا (بەسەرھاتی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل لەسەردەمی موسا)
جۆری سوورەتمەدینەیی
جوزءجوزئى ١–٣
ژمارەی ئایەتەکان٢٨٦
ژمارەی وشەکان٦٬١٤٤
ژمارەی پیتەکان٢٥٬٦١٣
ژمارەی ئایەتەکانی بابەتێکی تایبەتبەسەرھاتی دروستکردنی ئادەم (ئایەتی ٣٠–٣٨)

مانگا زەردەکەی بەنی ئیسرائیل (ئایەتی ٦٧–٧٣)
دەرخستنی سیفەتێکی جوولەکەکان (ئایەتی ٩٧–٩٨)
بەرزکردنەوەی کەعبەی پیرۆز لەلایەن ئیبراھیم (ئایەتی ١٢٤–١٣١)
فەرمانی خوا بۆ موسڵمانان کە کەعبە ڕووگەیان دەبێت و ھەموو زەوی مزگەوتە بۆیان (ئایەتی ١٤٢–١٥٠)
فەرزبوونی ڕۆژووی ڕەمەزان و گەورەیی مانگەکە (ئایەتی ١٨٣–١٨٥ و ١٨٧)

باسی حەجکردنی ماڵی خوا (ئایەتی ١٩٦–١٩٨ و ٢٠٣)

گەورەیی سوورەتەکە دەستکاری

  • باوکی ئەمامەی باھیلی دەگێرێتەوە: گوێم لێبوو کە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: «قورئان بخوێنن، چونکە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت و تکا دەکات بۆ خاوەنەکانی ھەردوو گوڵ ڕەنگەکە بخوێنن: (سوورەتی البقرة) و سورەتی آل عمران چونکە ئەم دوانە لە ڕۆژی قیامەتدا وەک دوو پەڵە ھەور، یا وەک دوو سێبەر، یا وەک دوو پۆل لە باڵندە کە باڵیان ڕەپ کردووە لە ئاسمانا دێن بەرگری لەخاوەنەکانیان دەکەن. سوورەتی البقرە بخوێنن چونکە خوێندنی پیت و بەرەکەتەو، وازلێھێنانی مایەی پەشیمانی و خەفەتە، کەسانی بێورەو کەمتەرخەم پێی ناوێرن، معاوییە دەڵێ: پێم گەیشتووە کە کەسانی بێورە مەبەستی جا دووگەرانە».
  • لە باوکی مەسعوودی ئەنصاری دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویییەتی: «ھەر کەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سوورەتی البقرة لە شەودا بخوێنێتە ئەو بەسییەتی».
  • لەسورەتی بەقەرەدا ئایەتەلکورسی کە ئایەتی ٢٥٥ـە زۆربەی موسڵمانان لەبەریانکردووە و گرنگییەکی گەورەیی ھەیە. ابی کوڕی لعب دەڵێ: پێغەمبەری خوا فەرموویییەتی: (ئەی (أبو المنذر) دەزانی چ ئایەتێک لە کتێبی خوای باڵادەست لەھەمووان گەورەترە). دەڵێ: وتم: خوا و پێغەمبەری خوا زاناترن، فەرمووی: (ئەی (أبو المنذر) دەزانی چ ئایەتێک کەلە خزمەتیدای، لە کتێبی خوای باڵا دەست لە ھەموان گەورەترە). دەڵێت: وتم (اللە لا الە الا ھو الحی القیوم) بەقەرە ٢٥٥ دەڵێ: دەستی دابەسنگما و فەرمووی: (بەخوا پێکاوتە زانست و زانیاریت لێ پیرۆز بێت ئەی (أبو المنذر)). ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە.

ھۆکاری ناونانی سوورەتەکە دەستکاری

ھۆکاری ناونانی سوورەتەکە بە بەقەرە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە تێیدا باس لە ڕووداوی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل کراوە کە لەسەردەمی پیێغەمبەر موسا بووە.

لە ٢٨٦ ئایەت پێکدێت بەپێی مەسحەفی نووسراوی (چاپکراوی کۆمەڵەی خزمەتکاری شوێنە پیرۆزەکان شا فەھد بۆ چاپکردنی مەسحەفی پیرۆز) (بە عەرەبی مجمع خادم الحرمین الشریفین الملک الفھد لطباعة المصحف الشریف) حەفسی کوڕی سولەیمانی کوفی.

بەپێی مەسحەفی نووسراوی عوسمانی کوڕی سەعیدی میسری وەریگرتووە لە وەرش لە ٢٨٥ ئایەت پێکدێت.

لە خوێندنەوەی حەفس {الم} ئایەتی یەکەمی سوورەتەکەیە، بەڵام لەخوێندنەوەی وەرش پیتەکانی سەرەتا لەگەڵ ئایەتەکەیدا دوایدایە واتە {الم ذالک الکتاب لاریب فییە ھدیً لِّلمتقین}.

ھۆکاری دابەزینی ھەندێک لەئایەتەکانی دەستکاری

٢٠ ئایەتی سەرەتا دەستکاری

ئەبو عوسمانی زەعفەرانی دەگێڕێتەوە: «چوار ئایەتی سەرەتای ئەم سوورەتە (لە  ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ   (بەقەرە:٢) تا  أُوْلَـئِكَ عَلَى هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ وَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ   (بەقەرە:٥)) بەسەر موسڵماناندا دابەزیووە و دوو ئایەتی دواتر ( إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ   خَتَمَ اللّهُ عَلَى قُلُوبِهمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عظِيمٌ   (بەقەرە:٦–٧)) بەسەر بێباوەڕان دابەزیووە و سیانزە ئایەتی دواتریش (لە  وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ   (بەقەرە:٨) تا  يَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ كُلَّمَا أَضَاء لَهُم مَّشَوْاْ فِيهِ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُواْ وَلَوْ شَاء اللّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ إِنَّ اللَّه عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ   (بەقەرە:٢٠))بەسەر دووڕووەکان دابەزیووە»..

ئایەتەکانی ٩٧ و ٩٨ دەستکاری

ئیبن عەباس دەگێڕێتەوە: «جووەکانی مەدینە ھاتنە خزمەتی پێغەمبەری خوا و پێیان وت چەند پرسیارێکمان ھەیە وەڵاممان بدەرەوە و باوەڕت پێدێنین. لەیەکێک لەپرسیارەکاندا وتیان: کێ سرووش بەتۆ دەگەیەنێت؟ فەرمووی: جبرەییل. وتیان: ئەو جبریلەی کە دەبەزێنەری جەنگ و کوشتارە، و دوژمنمانە. ئەگەر بتوتایە میکائیل کە دەبەزێنەری ڕەحمەتە ئەوا شوێنت دەکەوتین.. دواتر خوای گەورە ئەم ئایەتانەی دابەزاند ( قُلْ مَن كَانَ عَدُوًّا لِّجِبْرِيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَى قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللّهِ مُصَدِّقاً لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًى وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ   مَن كَانَ عَدُوًّا لِّلّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَرُسُلِهِ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَالَ فَإِنَّ اللّهَ عَدُوٌّ لِّلْكَافِرِينَ   (بەقەرە:٩٧–٩٨))»..

ئایەتی ١١٥ دەستکاری

ئیمامی ترمزی لە عامری کوڕی ڕەبیعەوە دەگێڕیتەوە: «ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خوا لەگەشتێکدا بووین کەشەوێکی تاریک بوو، نەماندەزانی ڕووگە لەکوێیە، بۆیە ھەر یەکێکمان ڕوومانکردە جێگایەک. کاتێک ڕۆژ بووەوە ئەمەمان بۆی باسکرد، خوای گەورە ئەمەی دابەزاند: وَلِلّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ فَأَيْنَمَا تُوَلُّواْ فَثَمَّ وَجْهُ اللّهِ إِنَّ اللّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ   (بەقەرە:١١٥)»..

ئایەتی ١٤٢ (گۆڕینی قیبلە) دەستکاری

ئیمامی بوخاری لە عەبدوڵڵای کوڕی ڕەجاوە دەگێڕێتەوە: «پێغەمبەری خوا نزیکەی ١٦ یان ١٧ مانگ لەمەدینەدا ڕووی دەکردە مزگەوتی ئەقسا لەکاتی نوێژدا، بەڵام پێغەمبەری خوا حەزی دەکرد ڕوو بکاتە کەعبە، ھەتا خوای گەورە بڕیاریدا و ویستی ھێنایەدی بەئایەتی  سَيَقُولُ السُّفَهَاء مِنَ النَّاسِ مَا وَلاَّهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُواْ عَلَيْهَا قُل لِّلّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ يَهْدِي مَن يَشَاء إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ   (بەقەرە:١٤٢)»..

ئایەتی ٢١٩ دەستکاری

ئیمامی عومەر ھەندێک لەپشتیوانان چوون بۆ لای پێغەمبەری خوا و وتیان: «دوورمانخەرەوە لە ئارەق، چونکە گاڵتەپێکەری عەقڵ و زیان لێدەری ماڵەمانە. ھەتا خوای گەورە ئەم ئایەتی دابەزاند  يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ كَذَلِكَ يُبيِّنُ اللّهُ لَكُمُ الآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ   (بەقەرە:٢١٩)»..

ئایەتی ٢٢٢ دەستکاری

ئیمامی موسلیم لە زوھەیری کوڕی حەربەوە دەگێڕێتەوە: «جووەکان کاتێک ھاوسەرەکانیان بکەوتایتە سووڕی مانگانەوە ماڵیان جێدەھێشت، سەبارەت بەم کردەوەیە پرسیار لە پێغەمبەری خوا کرا و خوای گەورە وەڵامی دایەوە بە ئایەتی  وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىَ يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ   (بەقەرە:٢٢٢)»..

ئایەتی ٢٥٥ دەستکاری

خوا زاتێکە جگە ئەو ھیچ خوایەکی ترنییە کە شایەنی پەرستن بێت و ئەو ھەمیشە زیندووە و ڕاگرو سەرپەرشتیاری (ھەموو دروست کراوەکانییەتی)، نە وەنەوز دەیگرێت و نە خەو (چونکە ڕاگرو سەرپەرشتیاری بوونەوەرھ)، ھەرچی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەویدا ھەیە ھەر ئەوزاتە خاوەنیانە، کێ یە ئەوەی (دەتوانێت) تکا بکات لە لای ئەو، بەبێ مۆڵەتی خۆی، دەشزانێت چی لە ئێستاو داھاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوەو ڕوودەدات، ھیچ کام لە دروستکراوانی زانست و زانیاری تەواویان نییە دەربارەی زانیاری و زانستەکانی ئەو، مەگەر بەوەی کە خۆی بییەوێت فێریان بکات (ئەم پێشکەوتن و زانستەی سەردەم بەشێکی کەمن لە بەخششەکانی خوا)، فەرمانڕەوایی و دەسەڵات و زانینی ئەوزاتە ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتووەتەوە و پارێزگاریان بەلای خواوە ھیچ گران نییە و ماندووی ناکات و ھەر ئەو خوایەکی بەرزو بڵند و گەورەیە.  اللّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلاَ يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاء وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلاَ يَؤُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ   (بەقەرە:٢٥٥)

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری