ئایەتەلکورسی
ئایەتەلکورسی یان ئایەت کورسی (بە عەرەبی: آيَة الْكُرْسِي) «٢٥٥»ەم ئایەتی سوورەتی بەقەرەیە. ئایەتەکە دەربارەی ئەوەیە کە چۆن ھیچ شتێک ھاوشێوە و بەراورد بە خوا ناکرێت.[١][٢]
ئەم ئایەتە یەکێکە لە ناسراوترین ئایەتەکانی قورئان و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە جیھانی موسڵماناندا لەبەر دەکرێت.[٣] زۆرجار بۆ دوورخستنەوەی شەیتان و جنۆکە دەووترێت.[٤]
دەق و تەفسیری ئایەتەکە
دەستکاری﴿اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ٢٥٥﴾ [بەقەرە:٢٥٥] (کوردی: خوا زاتێکە جگە ئەو ھیچ خوایەکی تر نییە کە شایەنی پەرستن بێت و ئەو ھەمیشە زیندووە و ڕاگر و سەرپەرشتیاری (ھەموو دروستکراوەکانیەتی)، نە ونەوز دەیگرێت و نە خەو (چونکە ڕاگر و سەرپەرشتیاری بوونەوەرە)، ھەرچی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەویدا ھەیە ھەر ئەو زاتە خاوەنیانە، کێیە ئەوی (دەتوانێت) تکا بکات ل لای ئەو، بەبێ مۆڵەتی خۆی، دەشزانێت چی لە ئێستا و داھاتوو و ڕابردوودا ڕووی داوە و ڕوو دەدات، ھیچ کام لە دروستکراوانی زانست و زانیاری تەواویان نییە دەربارەی زانیاری و زانستەکانی ئەو، مەگەر بەوی کە خۆی بیەوێت فێریان بکات (ئەم پێشکەوتن و زانستەی سەردەم بەشێکی کەمن لە بەخششەکانی خوا)، فەرمانڕەوایی و دەسەڵات و زانینی ئەو زاتە ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتووەتەوە و پارێزگاریان بەلای خواوە ھیچ گران نییە و ماندووی ناکات و ھەر ئەو خوایەکی بەرز و بڵند و گەورەیە.)
گەورەییی ئایەتەکە
دەستکاریپێغەمبەر محەممەد دەڵێت: «گەورەی قورئان سوورەتی بەقەرە، گەورەترین ئایەتی سوورەتەکە ئایەتی الکرسییە، بەڕاستی شەیتان دوور دەکەوێتەوە لەماڵێک کە سوورەتی بەقەرە تێدا بخوێنرێت» إبن الحجر ڕیوایەتی کردووە.
« | ئەبی کوڕی کەعب دەڵێ: پێغەمبەری خوا وتوویەتی: (ئەی (ئەبولمەنزەر) دەزانی چ ئایەتێک لە کتێبی خوای باڵادەست لەھەمووان گەورەترە). دەڵێ: وتم: خوا و پێغەمبەری خوا زاناترن، فەرمووی: (ئەی (أبو المنذر) دەزانی چ ئایەتێک کەلە خزمەتیدای، لە کتێبی خوای باڵا دەست لە ھەموان گەورەترە). دەڵێت: وتم (اللە لا الە الا ھو الحی القیوم) بەقەرە ٢٥٥ دەڵێ: دەستی دابەسنگما و فەرمووی: (بەخوا پێکاوتە زانست و زانیاریت لێ پیرۆز بێت ئەی (أبو المنذر)). ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە. | » |
« | «گوتی سەلامی خوای لێ بێت» ئەوەی ئایەتی کورسی لەدوای ھەموو نوێژێک بخوێنێت، ھیچ شتێک لە نێوانی ئەو و چوونە ناو بەھەشتدا نییە جگە لە مردن. واتا کە مرد پاشان، دەچێتە بەھەشتەوە. | » |
« | ئەبوھورەیرە فەرمووی؛ پێغەمبەری خوا کردمی بەسەر کاری سەر فترەیەی ڕەمەزان کە ئاگاداری بم و بیپارێزم، لە ناکاو پیاوێک ھات دەیویست خواردن ببات و بیدزێت، منیش گرتم و وتم دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خوا پیاوەکەش وتی؛ من ھەژار و دەستکورتم، و خێزان و منداڵی زۆرم بەسەرەوەیە، و زۆر پێویستیم بەو خواردنە ھەیە، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی؛ منیش وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، جا کاتێک ڕۆژ بوویییە و پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ ئەی ئەبوھورەیرە شەوی ڕابردوو دیلەکەت چی بەسەر ھات؟ منیش وتم: ئەی پێغەمبەری خوا پاڕایەوە و سکاڵای کرد کە زۆر ھەژار و دەستکورتە، منیش بەزەیم پێیدا ھاتەوە و وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ بەڵام ئەو درۆی لەگەڵ کردی دڵنیابە دەگەڕێتەوە، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی؛ منیش زانیم و دڵنیابووم کە ئەو پیاوە دەگەڕێتەوە لەبەر قسەکەی پێغەمبەری خوا بۆیە چاودێریم کردوو بۆی دانیشتم، کاتێکم زانی پیاوە کە ھاتەوە دووبارە دەیوویست خواردن ببات و بیدزێت، منیش دووبارە گرتمەوە و وتم: دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خوا پیاوەکەش وتی؛ من ھەژار و دەستکورتم، و خێزان و منداڵی زۆرم بەسەرەوەیە، و زۆر پێویستیم بەو خواردنە ھەیە، ئەمجارە ناگەڕێمەوە، منیش بەزەیم پێیداھاتەوە و وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، جا کاتێک ڕۆژ بوویییە و پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ ئەی ئەبوھورەیرە دیلەکەت چی بەسەر ھات؟ منیش وتم: ئەی پێغەمبەری خوا پاڕایە و و سکاڵای کرد کە زۆر ھەژارو دەستکورتە، منیش بەزەیم پێیدا ھاتەوە و وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ بەڵام ئەو درۆی لەگەڵ کردی دڵنیابە کە دەگەڕێتەوە، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: منیش بۆجاری سێیەم چاودێریم کردوو بۆی دانیشتم، کاتێکم زانی پیاوە کە ھاتەوە و دەیوویست خواردن ببات بیدزێت، منیش پیاوەکەم گرتم وتم: دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خوا، چونکە ئەمە جاری سێیەمە و تۆ دەڵێی نایەمەوە و بەڵام دێیتەوە، پیاوەکەش وتی: وازم لێ بھێنە با چەند وشەیەکت فێر بکەم کە بە ھۆیەوە خوای گەورە سوودو کەڵکت پێ ببخشێت، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: ئەو وشانە چییە؟ پیاوە کە وتی: ھەر کات چویتە سەر جێگەی نوستن ئایەتەلکوورسی بخوێنە (اللَّەُ لَا إِلَە إِلَّا ھُوَ الْحَیُّ الْقَیُّومُ) تاکو کۆتای ئایەتەکە، چونکە بەھۆی خوێندنی ئەو ئایەتەوە بەردەوام پارێزراو دەبێت خوای گەورە دەتپارێزێت، و شەیتان ناتوانێت لێت نزیک ببێتە و تاکو بەیانی، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: منیش وازم لێھێناو ئازادم کرد، جا کە بەیانی بوویییە و پێغەمبەری خوا فەرمووی: ئەی ئەبوھورەیرە شەوی ڕابردوو دیلەکەت چی بەسەر ھات؟ منیش وتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەو پیاوە گومانی وابوو کە فێری چەند وشەیەکی کردووم بەھۆی ئەو وشانە و خوای گەورە سوود و کەڵکم پێ دەبەخشێت، لەبەر ئەو منیش وازم لێھێناو ئازادم کرد، پێغەمبەری خوا فەرمووی: ئەو وشانە چییە؟ ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: پیاوەکە وتی؛ ھەر کات چویتە سەر جێگەی نوستن ئایەتەلکوورسی بخوێنە (اللَّەُ لَا إِلَە إِلَّا ھُوَ الْحَیُّ الْقَیُّومُ) تاکو کۆتایی ئایەتەکە، چونکە بەھۆی خوێندنی ئەو ئایەتە بەردەوام
پارێزراو دەبیت و خوای گەورە دەتپارێزێت، و شەیتان ناتوانێت لێت نزیک ببێتە و تاکو بەیانی، ھاوەڵەکان (خوایان لێ ڕازی بێت) لە ھەموو کەس زیاتر سوور بوون لەسەر ئەنجامدانی کاری خێر و چاک ئەمە وتەی یەکێک لەوانەیەکە فەرموودەکەیان گێڕاوەتەوە)- پاشان پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ ڕاستی پێ وتی ئەو درۆزنە – یان ئەم قسەیەی ڕاستە بەڵام خۆی درۆزنە - دەزانی ماوەی سێ شەو کێ لەگەڵدا قسە و گفتوگۆ دەکات ئەی ئەبوھورەیرە؟ فەرمووی: نەخێر، پێغەمبەری خوا فەرمووی: ئەو شەیتان بوو. ئیمامی بوخاری (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەم فەرموودەیەی گێڕاوەتەوە |
» |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Abdullah Yusuf Ali (1983) [First published 1934]. The Holy Qur'ān: Text, Translation and Commentary. Brentwood, Maryland: Amana Corp. pp. 102–103.
- ^ «Surah Al-Baqarah – 2:255». quran.com. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Seyyed Hossein Nasr، ed. (2018). The Study Quran. HarperCollins Publishers. p. 110.
- ^ Afzal, Sagheer. (2011). The Reluctant Mullah. London: Halban. ISBN 978-1-905559-27-5. OCLC 782868200.
- ^ لە کتێبی دار إحیاء عەرەبی، چاپی ١٣٧٤ھ، حەدیسی ژمارەی ٨١٠
- ^ المکتبة الإسلامیة ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «آية الكرسي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایەتەلکورسی تێدایە. |