ئالی عیمران
ئالی عیمران (بە عەرەبی: آل عمران؛ خێزانی عیمران) [١] سێھەم سوورەتی قورئانە و دوو سەد ئایەتی ھەیە.[٢] سەرەتاییی سوورەتەکە بە الم دەست پێ دەکات. ﴿الم ١﴾ [ئالی عیمران:١] (کوردی: چەند پیتێک لە سەرەتاییی ھەندێ لە سوورەتەکانی قورئاندا ھاتوون ژمارەیان (١٤) پیتە، نیوەیی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کە لە توانای ھیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێ وێنە دابنێت، بەڕادەیەک ھەتا ئەگەر ھەموو ئادەمیزاد و پەری کۆببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن، ھەروەھا چەندەھا نھێنی تریشی تێدایە، زاناکان لە ھەندێکی دواون، ھەندێکیشیان وتوویانە: ھەر خوا خۆی زانایە بە نھێنی ئەو پیتانە.) ئەم سوورەتە پەیوەستە بە سەردەمی جەنگی بەدر و جەنگی ئوحود و شەڕ لەگەڵ نا موسڵمانەکان. ئەم سوورەتە سەبارەت بە چەند کێشەیەکی گشتییە:
- وانەی ئیسلامی وەک یەکتاپەرستی و زیندووبوونەوە و سیفەتەکانی خوا.
- جیھاد و نموونەکانی ھەردوو شەڕی بەدر و ئوحود.
- ھەندێک حوکمی ئیسلامی وەک حەج و فرمان کردن بە چاکە و نەھیکردن لە خراپە.
- مێژووی پێغەمبەران وەک ئادەم، نوح، ئیبراھیم، موسا، و عیسا چیرۆکی مریەم. کوڕەکەی عیمران.
آل عمران ئالی عیمران بنەماڵەی عیمران | |
---|---|
جۆری سوورەت | مەدینەیی |
جوزء | جوزئی ٣–٤ |
ژمارەی ئایەتەکان | ٢٠٠ |
ژمارەی وشەکان | ٣٥٠٣ |
ژمارەی پیتەکان | ١٤٦٠٥ |
پێشانگا
دەستکاریئایەتی ٣١ سوورەتی ئالی عیمران
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Āl ʿImrān». Encyclopaedia of Islam (2nd ed.). Brill. 2012. doi:10.1163/2214-871X_ei1_SIM_0553.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
- ^ «تعریف سورة آل عمران المصحف الإلکترونی». www.e-quran.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئالی عیمران تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |