بێن ١٠: جەنجاڵی بیانی

بێن ١٠: جەنجاڵی بیانی (بە ئینگلیزی: Ben 10: Alien Swarm) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە، لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن ئەلێکس وینتەر دەرھێنراوە. ئەم فیلمە لەسەر بنەمای زنجیرە ئەنیمەیشنی کارتۆن نێتۆرک بەناوی بێن ١٠: هێزی بیانی دروستکراوە[١] فیلمەکە پشتڕاستکراوەتەوە کە دووبارە بەرھەمھێنانی جێبەجێکار و دەرھێنانی ئەلێکس وینتەر دەبێت و لە نووسینی جۆن و جەیمس کرایگ تورمان. کاستی فیلمەکە بە درێژایی ھەفتەی بێن ١٠ لە کۆتایی مانگی ئازاری ٢٠٠٩ لە ڕیکلامێکی تایبەتدا ئاشکرا کرا و تیزەرەکە لە کاتی یەکەم نمایشی فیلمی Star Wars: The Clone Wars نمایشکرا.[٢][٣] دوای شەش ڕۆژ لە یەکەم نمایشی تەلەڤزیۆنی ئەمریکی فیلمەکە بە شێوەی دی ڤی دی و بلو ڕەی دیسک بڵاوکرایەوە. ھەروەھا فیلمەکە لە ئوسترالیا لە شانۆییدا نمایشێکی سنوورداری بەدەستھێنا. لە نێوان بەشی دووەم و سێیەمی فیلمی بێن ١٠: ھێزی بیانی ڕوودەدات. لە جیھانی عەرەبیدا فیلمەکە بە ژێرنووس لە کارتۆن نێتۆرک بە زمانی عەرەبی لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ نمایشکرا.

بێن ١٠: جەنجاڵی بیانی
دەرھێنەرئەلێکس وینتەر
نووسینجۆن تەرمان
دەستکاریسکۆت ڕیچەر
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برۆس.
ڕێکەوتی دەرچوون١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ (لەندەن)
ماوەی فیلم٦٩ خوولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کەنەدا
زمانئینگلیزی
داھات٤٠ ملیۆن دۆلار

سەرچاوەکان دەستکاری