بێن ١٠ (بە ئینگلیزی: Ben 10) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لەلایەن «مان ئۆف ئەکشن» دروست کراوە و لەلایەن ستۆدیۆکانی کارتۆن نێتۆرکەوە بەرھەم ھێنراوە. چیرۆکەکە لە دەوری بێن تێنیسۆن دەسوڕێتەوە کە کوڕێکی تەمەن ١٠ ساڵە و ئامێرێکی سەیر دەدۆزێتەوە کە لە کاتژمێر دەچێت (کە پێی دەوترێت ئۆمنیتریکس). ئەم کاتژمێرە دی ئێن ئەی بێگانە لەخۆدەگرێت و ڕێگەی پێدەدات بگۆڕێت بۆ دە بێگانە جیاوازەکان. بینەران بەلای کارەکتەرە خەیاڵییەکانیدا ڕادەکێشرێن، و کارتۆنەکە پڕە لە ئەکشن و سەرگەرمی، زنجیرەکە ستایشی زۆری ڕەخنەگرانی بەدەستھێناوە، سێ خەڵاتی ئێمی لە سەرانسەری جیھاندای بەدەستھێناوە و داھاتی زیاتر لە ٤٬٥ ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی تاکەکەسیدا بەدەستھێناوە.[١] زنجیرە فیلمەکە چوار فیلمی ھەیە، کە لە نێوان مانگی ئابی ٢٠٠٧ تا ئازاری ٢٠١٢ لە کارتۆن نێتۆرکەوە پەخشکرا و درێژترین زنجیرەی ڕەسەنی کارتۆن نێتۆرکە تا ئێستا.[٢]

بێن ١٠
خاوەنکارتوون نێتوۆرک
چەشنخەیاڵی زانستی
ئافرێنەرمان ئۆف ئەکشن
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییBen 10 universe
وێبگەhttps://ben10.cartoonnetwork.co.uk

بەشەکانی زنجیرەکە دەستکاری

کەسایەتی دەستکاری

  • بێن تێنیسۆن، کوڕێکی تەمەن دە ساڵان کە زۆر حەزی لە یارییە ڤیدیۆیییەکانە، بەتایبەتی یاری «سومۆ سلامەر سامورای»، ئامێرێکی سەیر و سەمەرەی دەستدەکەوێت کە لە کاتژمێرێکی ئۆمنیتریکس دەچێت کە ڕێگەی پێدەدات بگۆڕێت بۆ دە بوونەوەری نامۆی جیاواز. کەسە خراپەکان بەدوای بێن ١٠دا دەگەڕێن بۆ ئەوەی کاتژمێرەکە وەربگرن، و بێن شەڕیان لەگەڵ دەکات، باپیرەی و گوێنیش یارمەتی دەدەن لەوەدا، ھەندێک جار ھەندێک ھەڵە دەکات، بەڵام بە خێرایی بابەتەکە ڕاست دەکاتەوە، و سەرکەوتوو دەبێت لە چاککردنەوەی شتەکان، بێن ھەمیشە بە ھاوکاری ھاوڕێ زۆرەکانی بە درێژایی ئەڵقەکانی زنجیرەکە سەردەکەوێت، باپیرەی ماکس باپیرەی ھەردوو بێن و گوێنە، و ھەمیشە لە کاتی پشوودا یاوەرییان دەکات، و یارمەتیان دەدات لە پەرەپێدانی تواناکانیان. ئەو بە بوێری و زیرەکی تایبەتمەندە، ھەروەھا ئەزموونێکی گەورەی ھەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بێگانە خراپەکان کە دەیانەوێت کاتژمێرێک «بێن» بێبەش بکەن، باپیرە ماکس ڕووبەڕووی چەندین بێگانەی خراپ بووەوە (ڕۆژانی کارکردنی) کە ئێستا وەک ڤیلگاکس ڕووبەڕووی بێن دەبنەوە. ئۆمنیتریکسی سەرنجراکێش توانای پێبەخشی. زۆرجار یارمەتی «بێن» دەدات و ئەزموونەکانی خۆی پێدەبەخشێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھێزەکانی خراپەکاریدا.
  • گوێن تێنیسن: ئامۆزای پاڵەوانی ئەکشن بێنە. کچێکی تەمەن دە ساڵان بە بوێری و زیرەکی. باوکی دەینێرێت بۆ ئەوەی جەژن لەگەڵ ئامۆزاکەی و ماکسی باپیرەی بەسەر ببات.

سەرچاوەکان دەستکاری