ئەلێکس وینتەر

ئەکتەری بەریتانی-ئەمریکی

ئەلێکس وینتەر (بە ئینگلیزی: Alex Winter) (لەدایکبووی ١٧ی تەمموزی ١٩٦٥)[١] ئەکتەر و سینەماکاری بەریتانی-ئەمریکییە. لە ساڵی ١٩٨٩ ڕۆڵی لە فیلمی "سەرگەرمی نایابی بیل و تێد" وەک سلاکەر بینیووە، ھەروەھا لەساڵی ١٩٩١ لە پاشکۆی فیلمی "گەشتی ساختەی بیل و تێد" بینیووە. ھەروەھا بە ڕۆڵی مارکۆ لە فیلمی خوێنمژەکانی ساڵی ١٩٨٧ کوڕە ونبووەکان ناسراوە، بۆ ھاوبەشی نووسین، ھاوبەشی دەرھێنان و ڕۆڵگێڕان لە فیلمی فرێکید بەشدار بووە لە ساڵی ١٩٩٣، و بۆ دەرھێنانی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان لە ساڵانی ٢٠١٠.[٢]

ژیانی زوو دەستکاری

وینتەر لە شاری لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا لەدایک بووە. دایکی ناوی مارگرێت "گرێگ" مایر، ئەمریکییەکی لەدایکبووی نیویۆرکە و سەماکاری پێشووی مارتا گراھامە، لە ناوەڕاستی شەستەکاندا کۆمپانیایەکی سەمای مۆدێرنی لە لەندەن دامەزراندووە. باوکی ڕۆس ئەلبێرت وینتەر خەڵکی ئوسترالییە و لەگەڵ تیپی دایکی وینتەر. وینتەر لە منداڵیدا ڕاھێنانی سەمای وەرگرتووە. برایەکی گەورەی ھەیە بە ناوی ستیڤن. باوکی بە ڕەچەڵەک ئینگلیزییە و دایکی جوولەکە، بە ڕەچەڵەک جوولەکەی ئۆکرانییە. کاتێک وینتەر تەمەنی پێنج ساڵ بوو، خێزانەکەی ڕوویان لە ویلایەتی میزۆری کرد، باوکی کۆمپانیای سەمای ناوەڕاستی ئەمریکای بەڕێوەدەبرد، لە کاتێکدا دایکی لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس وانەی سەمای دەگوتەوە. ئەو دوو ھاوسەرە لە ساڵی ١٩٧٣ جیابوونەوە. لە ساڵی ١٩٧٨ وینتەر ڕووی لە ناوچەی شاری نیویۆرک کرد و لەوێ خۆی و دایکی لە شاری مۆنتکلێر لە ویلایەتی نیوجرسی ژیاون.  لەم ماوەیەدا وینتەر دەستی کرد بە نمایشکردنی وەک ئەکتەرێک لەناو برادۆی و دەرەوەی برادۆی، دەھاتە ناو شاری نیویۆرک. ئەو ئەزموونی خۆی لە نیوجرسی بە ئەرێنی باس دەکات.[٣]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

وینتەر ھاوسەرگیری لەگەڵ سۆنیا داوسن کردووە، کوڕێکی ھەبووە، کە لە ساڵی ١٩٩٨ لەدایک بووە، دواتر ئەو دوو ھاوسەرە جیابوونەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ڕامسی ئان نایتۆ ھاوسەرگیری کردووە. دوو منداڵیان ھەیە. وینتەر دوو ڕەگەزنامەی بەریتانی و ئەمریکی ھەیە. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٨، وینتەر ئاشکرای کرد کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا لەلایەن پیاوێکی گەورەترەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر لەکاتێکدا لە فیلمی برادۆی ڕۆڵی دەگێڕا. وینتەر ڕەتیکردەوە ناوی دەستدرێژیکارەکەی بخاتەڕوو، بەڵام ئاشکرایکرد کە لە دوای ڕووداوەکەوە ڕووبەڕوویPTSD دەبێتەوە و وتی "من ساڵانێکی زۆر و چەندین ساڵە تووشی PTSDی توند بووم و ئەوەش وێرانکاری بەسەرتدا دەگەیەنێت."[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری