بازنەکانی پارێزگای ھەولێر لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١
بازنەکانی پارێزگای ھەولێر لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١ سەرجەم ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سنووری جوگرافیایی پارێزگای ھەولێر. ئەمەش دوای ئەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕانکاری تێداکرا و بازنەکانی ھەڵبژاردنی لە ١٨ بازنە بۆ ٨٣ بازنە دابەشکرد.[١] لەم ھەڵبژاردنە پارێزگای ھەولێر دابەشکراوە بەسەر ٤ بازنەی سەرەکی، ژمارە و ناوی کاندیدەکانیش لە بازنەیەک بۆ بازنەیەکی دیکە جیاوازی ھەیە و دەنگی ھیچ کەسێک لە بازنەیەک بۆ بازنەیەکی دیکە ناچێت. بە شێوەیەکی گشتی بەربژێرەکان بۆ بەدەست ھێنانی ١٥ کورسی پەڕلەمانی عێراق پێشبڕکێ دەکەن. لە پارێزگای ھەولێر ١٬٢٣٨٬٣٧٩ کەس مافی دەنگانی ھەبوو.[٢][٣]
پارێزگای ھەولێر
محافظة أربیل | |
---|---|
پارێزگا | |
وڵات | عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
وێبگە | hawlergov.org |
بازنەکان
دەستکاریبازنەی | ژ. کورسییەکان | ژ. بەربژێرەکان | ناوەندەکانی دەنگدان |
---|---|---|---|
١ | ٤ | ٥١ | چۆمان – ڕواندز – خەلیفان – سۆران – سیدەکان – بالیسان – بلێ و بارزان – سەڵاحەدین – مێرگوسوور – ھەریر - شەقڵاوە |
٢ | ٤ | ٥٠ | بەحرکە – خەبات – کەسنەزان – قوشتەپە – بنەسڵاوە – شاوێس و پیرزین – کۆیە - تەقتەق |
٣ | ٣ | ٥٢ | کوران – نەورۆز – تەیراوە – عەینکاوە - ئازادی |
٤ | ٤ | ٥٩ | حەسارۆک – شۆڕش – باداوە – زانکۆ – سی مەتری – ڕووناکی – سەیداوە – برایەتی – ڕاپەڕین |
ئەنجامەکان
دەستکاریدەنگدانی تایبەت
دەستکاریحسژشۆ
دەنگدانی گشتی
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Kurdi، Kurdiu. «له ههڵبژاردنهكانی داهاتوو، عێراق 83 بازنەی هەڵبژاردن دهبێت». www.kurdiu.org. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 2021 | Kurdistan24». www.kurdistan24.net. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «پەرلەمانی عێراق بازنەکانی هەڵبژاردنی لە 16 پارێزگا یەکلاکردەوە». westganews.net. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. |