بنەسڵاوە یەکێکە لە قەزاکانی دەشتی ھەولێر. قەزاکە دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی شاری ھەولێر. ڕێژەی دانیشتوانی قەزاکە لە ساڵی ٢٠١٠دا گەیشتووە بە ٢١٧٬٣٨٠ کەس. زۆرینەی دانیشتوانی قەزاکە بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری کەرکووکن.