ئەنجێلا دەیڤز (بە ئینگلیزی: Angela Davis؛ لەدایکبووی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤) کەسایەتی چالاکوانی سیاسیی، فەیلەسووف، ئەکادیمی و نووسەری ئەمریکییە.[١] ئەو مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی کالیفۆرنیا، سانتاکروز. ئەو ھەڵگری بیری مارکسییە، ماوەیەکی زۆر ئەندام بوو لە حیزبی کۆمۆنیستی ئەمریکا (CPUSA). ئەو ئەندامی دامەزرێنەرانی کۆمیتەی ھاوبەشی دیموکراسی و سۆسیالیزمە (CCDS). ئەنجێلا تا ئێستا دە کتێبی نووسەر لەسەر چینی کۆمەڵایەتی، فێمێنیزم، نەژاد، ھەروەھا سیستمی زیندانیی ئەمریکا.

ئەنجێلا دەیڤز
بە ئینگلیزی: Angela Davis
لەدایکبوون (١٩٤٤-٠١-٢٦) ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤ (تەمەن ٨٠ ساڵ)
Birmingham، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بەشێکە لەBlack @ Stanford
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی، فەڕەنسی
بواری کارفێمینیزم، بزاڤا ئاشتیخوازی یێ، چالاکوانی
شوێنی کارکردنزانکۆی کالیفۆرنیا (سانتا کروز)
پەروەردەزانکۆی کالیفۆرنیا، سان دیێگۆ، زانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین، Brandeis University، Little Red School House and Elisabeth Irwin High School
پلەی ئەکادیمیدکتۆرا
ڕاوێژکاری دکتۆراHerbert Marcuse
Doctoral studentKamari Maxine Clarke
ئەندامی حیزبیCommunist Party USA
نەژادئەفریقییە ئەمریکییەکان
ئەرشیڤەکان لەStuart A. Rose Manuscript, Archives, and Rare Book Library، Schlesinger Library
ئەندامیPhi Beta Kappa Society، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست

لە ناوەڕاستی ١٩٧٠، دەیڤز ناوبانگی جیھانیی پەیداکرد بەوەی لە ڕووداوێکی کوشتن و ڕفاندن تێوەگلابوو، ئەو بووە یەکێک لە داواکراوترین کەسەکانی ئێف بی ئای، دواتر لە تشرینی یەکەمی ١٩٧٠ لە نیویۆرک سیتی دەستگیرکرا. دوای پڕۆسەی دادگایی کردن، ئەوا ١٨ مانگ زیندانیی کرا.[٢] ئەو لە ساڵی ١٩٨٠ خۆی پاڵاوت بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی ئەمریکا، بەڵام لە ھەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا.[٣]

لە ساڵی ٢٠٢٠، لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی ئەنجێلا دەیڤز بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ساڵ دیاری کرا، ھەروەھا لەلایەن ھەمان گۆڤار بەژنی ساڵ بۆ ساڵی ١٩٧١ ھەڵبژێردرا.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ By (2020-10-19). "Angela Davis Still Believes America Can Change". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-03-11.
  2. ^ Editors, History com. "Angela Davis". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-11. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  3. ^ "Angela Davis | American activist". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-11.
  4. ^ Magazine, Time. "100 Women of the Year". Time Magazine. Retrieved 2 June 2020.
  5. ^ "Angela Davis: The 100 Most Influential People of 2020". Time. Retrieved 2020-09-23.