ڕەگەز (مرۆڤ)

(لە تۆرەمە (مرۆڤ)ەوە ڕەوانە کراوە)

نەژاد (لە فارسییەوە: نژاد) بە گەورەترین جۆرەکانی مرۆڤ دەگوترێت. نەژادەکانی مرۆڤ وەکوو کۆمەڵەی حەشیمەتییەکانی گەورە پێناسە دەکرێن کە خەزێنەی ژینییان لە یەکتر جیاوازن. لە سەدەکانی نۆزدەھەم، نەژادەکانی جیھان بەپێی تایبەتمەندییە ڕواڵەتییەکان بە چوار دەستەی گەورە سپی پێست، ڕەش پێست، زەرد پێست و سوور پێست دابەش دەکرد و ھەندێکی نەژادی سوورپێستیان بە بەشێک لە نەژادی زەردپێست ھەژمار کردووە. ھەندێک لە مرۆڤناسان نەژادی ئوسترالیاییش وەکوو چوارەمین دەستە (بە ژماردنی سوورپێستان پێنجەمین دەستە) ناو بردبوو. ئەمڕۆ کە ئیتر تایبەتمەندییە ڕواڵەتییەکان وەکوو ڕەنگی پێست، داڕشتی جەستە، ڕەنگی چاو و پرچ و چییەتی پرچ بەڵگەیەکی بڕواپێکراو بۆ ناسینەوەی نەژادە جۆراوجۆرەکان نییە، بەم ھۆیە کە ھیچکات سنوورانی دابڕاوێک کۆمەڵەکانی نەژادی ناوبراو لێک جیا ناکاتەوە. پتر لەوە، سەرەڕای ھەندێک لە جیاوازییەکان، لێکچوویییەکی زۆر لە نێوان تاکی مرۆڤ بوونی ھەیە، و تاکەکانی ھەریەک لە کۆمەڵە نەژادییە پۆلێنبەندیکراوەکان لە سەدەی نۆزدەھەمیش دەتوانرێت لەگەڵ یەک جیاوازیی زۆریان ھەبێت. بەڵام ھەریەک لە کۆمەڵە نەژادییەکان ناوبراوەکان خاوەنی تایبەتمەندییەکن کە ئەم تایبەتمەندییانە زۆرتر شوێنکەوتووی دۆخگەلێکن کە لە پێوەندی لەگەڵ ژینگەدان. بۆ نموونە، ڕەنگی تۆخی پێستی ھۆزە ئەفریقایییەکان کە لەبەر چڕێتی مێلانینەکان لە پێستیان درووست بووە تا پێست لە بەرامبەری تیشکی بەتینی خۆر برگری ھەبێ. ئەم تایبەتمەندییە گیرھاتووانە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کات و دوای چەندین بەرە، بە تایبەتمەندییە بۆماوەیییەکان دەگۆڕێن و بەم ڕیزبەندییە تاکەکانی کۆمەڵەیەکی نەژادی ئەم تایبەتمەندی بۆماییانە لە ماوەی کاتێکی درێژخایەن لە نێو خۆیان بڵاو دەکەنەوە. سێ دابەشینی نەژادیی بەرچاو لە جیھاندا ھەیە کە بریتییە لە نەژادی سپی (سپی پێستان)، نەژادی ڕەش (ڕەش پێستان) و نەژادی زەرد یان (زەردپێستان).

سەرچاوەکان دەستکاری