ئەحمەد شەوقی

شاعیرێکی میسری بەڕەچەڵەک کورد بوو

ئەحمەد شەوقی (لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٨ لە قاھیرە – مردووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٢ لە قاھیرە) شاعیر و شانۆنووسێکی عەرەبی میسری بەڕەچەڵەک کورد ی شاری سلێمانی بوو.[١][٢]

ئەحمەد شەوقی
لەدایکبوونأحمد شوقي
٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٨
قاھیرە
مردن١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢
قاھیرە
پیشەشاعیر و شانۆنووس
زمانعەرەبی
نەتەوەعەرەب
چالاکی ساڵانیسەدەی ١٩ و ٢٠

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٨٦٨ لە قاھیرە لە دایکبووە ھەندێ پێیانوایە کە لە باوکێکی بە ڕەچەڵەک کورد و دایکێکی تورک لە دایکبووە، لە تەمەنی چوار ساڵیدا بەشێک لە قورئانی پیرۆزی لەبەر کردووە و فێری بنەماکانی نووسین و خوێندنەوە بووە، پاشان چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی و نیشانەکانی زیرەکی تێدا دەرکەوتووە و بەھۆیەوە لە خەرجییەکانی قوتابخانە چاوپۆشیلێکراوە، لە تەمەنی پانزدە ساڵیشدا دەستی کردووە بە خوێندن لە قوتابخانەی ماف (مدرسة حقوق) لەو ماوەیەدا بەھرەی شیعری تێدا دەرکەوت و بووە ھۆی سەرسامبوونی مامۆستاکەی شێخ محەممەد بسیونی.

گەشتکردن بۆ فەڕەنسا دەستکاری

گەشتی کرد بۆ فەڕەنسا کە خەرجی مانەوەی لە لایەن خدێوی تۆفیق بۆ دابینکرابوو. لە ساڵی ١٩٢٧ لە لایەن شاعیرانی عەرەب نازناوی (امیر الشعراء) ی پێبەخشرا، دوای ماوەیەک شەوقی خۆی یەکلاکردەوە بۆ شیعری شانۆگەری و تا ئیستاش بە پێشەوا دادەنرێت لەم بوارەدا لە ناو ھەموو عەرەبدا، شەوقی پێشەوایەتی سەرھەڵدانی ئەدەبی و ھونەری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و شانۆگەری کردووە کە میسڕ پێیدا ڕۆیشتووە، لە بواری شیعردا خزمەتێکی زۆری کردووە و یەکێکە لە پڕبەرھەمترین شاعیرانی عەرەب، بە جۆرێک کە بەرھەمە شیعرییەکانی زیاترە لە بیست و سێ ھەزار و پێنج سەد دێرە شیعر. لە ساڵی ١٩٣٢ لە قاھیرە مردووە.[٣]

بەرھەمەکان دەستکاری

گرنگترین بەرھەمەکانی بریتیین لەمانە:

  • دیوانی شەوقیات لە سێ بەرگدا
  • وڵاتانی عەرەب
  • دیوانی لەیلێ و مەجنوون
  • عەلی بەگی گەورە
  • قەمبیز
  • مەرگی کلیۆپاترا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://www.tripadvisor.com/Attraction_Review-g294201-d459959-Reviews-Ahmed_Shawki_Museum_Karmat_Ibn_Hani-Cairo.html
  2. ^ Esat Ayyıldız, “Ahmet Şevki’nin Mısır İstiklalinin Müdafaası İçin Sömürge Yöneticisine Hitaben Nazmettiği Lâmiyye’sinin Tahlili”, Arap Edebiyatında Vatan ve Bağımsızlık Mücadelesi, ed. Ahmet Hamdi Can – İhsan Doğru (Ankara: Nobel Bilimsel Eserler, 2021), 1-26.
  3. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «أحمد شوقي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.