ئێمیلی ماڕگرێت واتسن (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧) خانمە ئاکتەرێکی بەڕیتانیە. ئەو لە یەکەمین کاری رۆڵگێڕانیدا لە فیلمی Breaking The Waves (١٩٩٦) بۆ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمە ئاکتەر پاڵێورا، دواتر بۆ فیلمی Hilary and Jackie توانی خەڵاتی بیفای تایبەت بە فیلمە سەربەخۆکان بۆ باشترین خانمە ئاکتەر بباتەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠١١ خەڵاتی بافتای باشترین خانمە ئاکتەری بۆ تەلەڤیزیۆن بردەوە بۆ فیلمی Appropriate Adult.

ئێمیلی واتسن

واتسن لە ٢٠١٦
لەدایکبوون
ئێمیلی ماڕگرێت واتسن

(١٩٦٧-٠١-١٤) ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
ئسلینگن، لەندەن، ئینگڵتەڕا
نیشتەجێیگرینویچ، لەندەن
خوێندنگەزانکۆی بڕیستڵ
دراما ستودیۆی لەندەن
پیشەخانمەکتەر
چالاکبوون١٩٩١–تا ئێستا
ھاوسەرجاک واتەرس (ھاوسەرگیری ١٩٩٥)
مناڵ(ەکان)٢

واتسن سەرەتای کارەکانی بە شانۆ دەستپێکردووە و لە ساڵی ١٩٩٢. فیلمەکانی تری واتسن بریتین لە The Boxer (١٩٩٧)، Angela's Ashes (١٩٩٩)، Gosford Park (٢٠٠١)، Punch-Drunk Love (٢٠٠٢)، Red Dragon (٢٠٠٢)، The Life and Death of Peter Sellers (٢٠٠٤)، Corpse Bride (٢٠٠٥)، Miss Potter (٢٠٠٦)، Synecdoche، New York (٢٠٠٨)، Oranges and Sunshine (٢٠١٠)، ئەسپی جەنگی (٢٠١١)، بیردۆزی ھەموو شتێک (٢٠١٤) و Kingsman: The Golden Circle (٢٠١٧). بەدەر لەمانە بۆ ڕۆڵەکەی لە کورتە زنجیرەی چێڕنۆبڵ، واتسن کە رۆڵی ئولێنا خومیوکی بینی، بۆ یەکەمجار بۆ خەڵاتی ئێمی پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین خانمە ئاکتەر.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری