ئەسپی جەنگ فیلمێکی چیڕۆکی جەنگییە لە دەرھینانی (ستیڤن سبیلبرگ)، چیڕۆکی فیلمەکە وەرگیراوە لە کتێبێکی چیڕۆکی منداڵانەوە کە ھی نووسەری بریتانی (مایکل موربورگر) ە و لە سالڵی ١٩٨٢ دا بڵاو کراوەتەوە. فیلمێکی زۆر سەرکەتووە، پێشنیار کراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بەڵام بەدەستی نەھێناوە، بێجگە لە ئۆسکار دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گڵوپ ی وەرگرتووە.

ئەسپی جەنگی
دەرھێنەرستیڤان سپیلبێرگ
بەرھەمھێنەرستیڤان سپیلبێرگ
کاسلین کەنەدی
شانۆنامەLee Hall
ڕیچارد کۆرتیس
لەسەر بنەمایئەسپی جەنگی 
لە لایەن Michael Morpurgo
ئەکتەرانEmily Watson
David Thewlis
Peter Mullan
Niels Arestrup
Jeremy Irvine
مۆسیقاجۆن ویلیامس
وێنەگری سینەماییJanusz Kamiński
مۆنتاژMichael Kahn
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەWalt Disney Studios
Motion Pictures
دەرچوونداڕێژە:Filmdate
ماوەی فیلم١٤٦ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٦٦ ملیۆن دۆلار
داھات١٧٧ ملیۆن دۆلار[٢]

چیڕۆک دەستکاری

کورتەی چیڕۆکی فیلمەکە باس لە ڕۆژانی پێش جەنگی یەکەمی جیھانی دەکات لە گوندێک بە ناوی دیڤۆن لە وڵاتی بەریتانیا کە کوڕیکی گەنج لەگەل دایک و باوکیدا لە کیلگەیەکدا دەژین کە باری ئابوریان زۆر خراپەو نزیکە دەربکرین باوکی کورەکە ئەسپیک بەنرخیکی گران دەکریت کوڕە گەنجەکە ھۆگری دەبیت و ناوی دەنێت (جۆوی) و زۆر شتی نایابی فیردەکات پاشان بەھۆی دەستپێکردنی جەنگی جیھانی یەکەمەوە باوکی لەبەر ھەژارییەکی زۆر ناچار دەبێت ئەسپەکە بفرۆشێت، ھەرچەندە کوڕەک زۆر پێداگیری دەکات لە بردنی ئەسپەکە و دوور کەوتنەوە لێی بەڵام بێ سوودە تەنانەت داوا دەکات کە وەکو سەربازێکی خۆبەخش لە جەنگەکە قبوڵی بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەسپەکەی بمێنێتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی تەمەنی کەمترە لە ١٨ ساڵ ڕەت دەکرێتەوە و ئەسپەکە دەبرێت بۆ بەرەکانی پێشەوەی جەنگ و چەندین سەرباز و ئەفسەر و کەسانی دیکە لە وڵاتەکانی (ھۆڵندا - ئەڵمانیا - بەریتانیا…)عاشقی دەبن لە کۆتایدا دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە مەیدانێکی جەنگی بەریتانیا کە کوڕەکەش بووە بە سەرباز، کۆمەڵێک سەرباز ئەسپەکە لەناو تەلێکی دڕکاویدا دەدۆزنەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر بریندار بووە و ئازاری زۆر پێگەیشتووە بڕیار ئەدەن بیکوژن و ڕزگاری بکەن لە ئازار، بەڵام دوای چەندین ھەوڵ و پاڕانەوەی کوڕەکە و وتنی چەندین نیشانە کە ئەوە ئەسپی خۆیەتی و بە تایبەت ڕایھێناوە وازی لێدەھێنن و تیماری دەکەن. ھەر لە نزیک ئەو ڕۆژانەشدا زەنگی وەستانی جەنگ لێدەدرێت و ئاشتی بەرپا دەبێت، کوڕەکە و جۆوی دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "War Horse (12A)". British Board of Film Classification. Retrieved 3 December 2011.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ئەسپی جەنگی نەدراوە

سەرچاوەکان دەستکاری