ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی

گەورەترین و بەھێزترین ئیمپراتۆریەت لە جیھاندا (١٥٨٣–١٩٩٧)
(لە ئیمپراتۆری بریتانیاەوە ڕەوانە کراوە)

ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی (بە ئینگلیزی: British Empire) ئەو دەوڵەتانەی لەخۆگرتبوو کە کەوتبوونە ژێر تاجەکەیەوە، داگیرگەکان، پارێزگارییەکان، دەوڵەتە ژێرفەرمانییەکان و ھی دیکە کە لەلایەن شانشینی یەکگرتوو یان دەوڵەتەکانی پێش خۆیەوە بەڕێوەدەبرا. ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی لەگەڵ سەرھەڵدانی موڵک و وێستگەی بازرگانی کە لەلایەن شانشینی ئینگلتەرا لە نێوان کۆتاییەکانی سەدەی ١٦ و سەرەتای سەدەی ١٨ دامەزران، بە گەورەترین ئیمپراتۆریەت دادەنرێت لە مێژووی جیھاندا تا ئێستا، و بۆ زیاتر لە سەدەیەک یەکەم ھێزی جیھانیی بوو. لە ساڵی ١٩١٣ نزیکەی ٤١٢ ملیۆن کەس لەژێر دەسەڵاتیدا بوون، کە دەکاتە نزیکەی ٢٣٪ی دانیشتوانی جیھان لەو کاتەدا و لە ساڵی ١٩٢٠دا ڕووبەرەکەی ٣٥،٥٠٠،٠٠٠ کم٢ (١٣،٧٠٠،٠٠٠ میل چوارگۆشە) بوو، یان نزیکەی ٢٤٪ی ڕووبەری زەوی. لە ئەنجامدا پاشماوەی سیاسی و یاسایی و زمانەوانی و فەرھەنگیی ئەو لە جیھاندا بەربڵاوە. بەھۆی قەبارەی بەرفراوانەکەی لە لوتکەی دەسەڵاتیدا، زۆرجار دەستەواژەی «ئەو ئیمپراتۆریەتەی کە خۆر تێیدا ئاوا نابێت» بۆ وەسفکردنی ئیمپراتۆریەتەکە بەکاردەھێندرا چونکە درێژبوونەوەی بەسەر جیھاندا بەو واتایەی کە خۆر ھەمیشە لەسەر خاکەکانیدا ڕووناکە، واتە لە خاکێکیدا شەو بێت لە خاکەکەی تریدا ھێشتا ڕۆژە و ڕووناکە.

ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٥٨٣
ناو بە زمانی فەرمیBritish Empire
بەشداربووە لەBattle of the Lys
زمانی فەرمیئینگلیزی
کیشوەرئەفریقا، ئەمەریکاکان، ئاسیا، ئەورووپا، ئۆقیانووسیا
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
پایتەختلەندەن
پۆتانی شوێن٥١°٣٠′٢٦″N ٠°٧′٣٩″W
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتپاشایەتیی دەستووری
دانیشتووان٦٨٠٬٠٠٠٬٠٠٠
دراوپاوەندی ستەرلینگی
ھاوسنوورە لەگەڵئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
جێگەی دەگرێتەوەEnglish overseas possession
زمانەکانئینگلیزی
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧
وەسفی ئاڵاUnion Jack
وەسفی نیشانroyal coat of arms of the United Kingdom
ئابووری بابەتeconomy of the British Empire
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of the British Empire
Map

لە سەردەمی گەڕاندا کە لە کۆتایی سەدەی ١٥ دەستی پێکرد، ئیمپراتۆریەتیی پورتووگال و ئیمپراتۆریەتیی ئیسپانیا پێشەنگ بوون لە گەڕانی ئەورووپی بۆ جیھان، ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی دوو ئیمپراتۆریەتی زەبەلاح. ئینگلتەرا و فەڕەنسا و ھۆڵەندا بەھۆی ئیرەیی بەو سامانە گەورەیەی ئەو دوو ئیمپراتۆریەتە دروستیان کردبوو، دەستیان کرد بە دامەزراندنی داگیرگە و تۆڕی بازرگانی خۆیان لە ئەمریکا و ئاسیادا. بەڵام بەردەوامبوونی شەڕەکانی نێوان ھۆڵەندا و فەڕەنسا لە سەدەی ١٧ و ١٨دا و دواتر یەکێتیی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا لە ساڵی ١٧٠٧دا، کە بەریتانیای مەزنی وەک دەسەڵاتێکی باڵادەستی داگیرکار لە ئەمریکای باکوور دامەزراند، پاشان بوو بە دەسەڵاتی باڵادەست لە کیشوەری ھیندستان دوای داگیرکردنی موغەکانی بەنگال لەلایەن کۆمپانیای ڕۆژھەڵاتی ھیندستانەوە لە شەڕی پلاسی لە ساڵی ١٧٥٧.[١][٢][٣] [٤] [٥][٦]

سەربەخۆیی سێزدە داگیرگەکەی لە ئەمریکای باکوور لە ساڵی ١٧٨٣ دوای جەنگی سەربەخۆیی ئەمریکا بووە ھۆی ئەوەی بەریتانیا بەشێک لە کۆنترین و پڕ دانیشتووترین داگیرگەکانی لەدەست بدات. ھەر زوو بەریتانیا دەستی کرد بە ڕووکردنە ئاسیا و ئەفریقا و زەریای ھێمن. دوای شکستی فەڕەنسا لە جەنگە شۆڕشگێڕ و ناپلیۆنییەکانیدا (١٧٩٢–١٨١٥)، دەسەڵاتی دەریایی و ئیمپراتۆری بەریتانیا لە سەدەی نۆزدەھەمدا زیادی کرد و بوو بە ھێزێکی نەدۆڕاو لە دەریادا. تەنانەت سەدەی نۆزدەھەم (١٨١٥–١٩١٤) بە سەدەی زاڵبوونی بەریتانی (بە ئینگلیزی: Pax Britannica) ناوزەد کرا، کە قۆناغێکی ئاشتی ڕێژەیی بوو لە ئەورووپا و جیھاندا کە لەم ماوەیەدا ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا دەبێتە باڵادەستی نێونەتەوەیی و ڕۆڵی پۆلیسی جیھانیی گرتە ئەستۆ. پاشان شۆڕشی پیشەسازی لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا دەستیکرد بە گۆڕینی بەریتانیا و لە پێشانگای گەورەی ساڵی ١٨٥١دا وڵاتەکە بە «وەرشەی کاری جیھانیی» وەسفکرا. ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا فراوانتر بوو و زۆربەی ھیندستان و ناوچە گەورەکانی ئەفریقا و زۆر ناوچەی جیھانی گرتەوە. جگە لە کۆنتڕۆڵی نەریتی بەسەر داگیرگەکانیدا، کۆنتڕۆڵی بەھێزی بەسەر بازرگانی جیھانیدا بەو واتایەی کە بە شێوەیەکی کاریگەر زاڵە بەسەر ئابووری زۆرێک لە ناوچەکانی جیھان وەک ئاسیا و ئەمریکای لاتین.[٧][٨][٩][١٠][١١][١٢][١٣][١٤]

بەریتانیا ھەمیشە لە پێگە سیاسییەکانیدا ئارەزووی بازرگانی ئازاد و ئازادی ئابووری و فراوانبوونی وردە وردەی فرەنچایز دەکرد. کاتێک لە ماوەی سەدەی نۆزدەھەمدا ژمارەی دانیشتووانی بەریتانیا بە ڕێژەیەکی کتوپڕ زیادی کرد و لەگەڵ شارنشینی خێرادا بوو، ئەمەش فشاری کۆمەڵایەتی و ئابووری گەورەی لێکەوتەوە. بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و سەرچاوەی نوێ بۆ کەرەستەی خاو، پارتی پارێزگارانی بنیامین دیسرالی سەردەمێکی نوێی فراوانبوونی ئیمپراتۆری بەسەر میسر و باشووری ئەفریقا و شوێنەکانی دیکەدا دەستپێکرد. کەنەدا و ئوسترالیا و نیوزلەندا بوون خاوەن دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری.[١٥][١٦]

لەگەڵ ھاتنە ناوەوەی سەدەی بیستەم، ئەڵمانیا و ئەمریکا دەستیان کرد بە کێبڕکێ لەگەڵ بەریتانیا لە سەرکردایەتیکردنی ئابووری جیھانیدا. گرژیی سەربازی و ئابووری لە نێوان بەریتانیا و ئەڵمانیا دەستی پێکرد، کە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم بوون، لەو ماوەیەدا بەریتانیا زۆر پشتی بە ئیمپراتۆریەتەکەی بەستبوو. ئەو شەڕە فشارێکی زۆری خستە سەر سەرچاوە سەربازی و دارایی و ھێزی مرۆیی بەریتانیا. ھەرچەندە ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەمەوە زۆرترین خاکی بەدەستھێنا، بەڵام چیتر بەریتانیا ھێزی پیشەسازی یان سەربازی پێشەنگی جیھان نەبوو. لە جەنگی جیھانیی دووەمدا ژاپۆن داگیرگەکانی بەریتانیای لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا داگیرکرد. ھەرچەندە بەریتانیا و ھاوپەیمانەکانی لەو شەڕەدا سەرکەوتنیان بەدەستھێنا، بەڵام زیانەکانی بەریتانیا بووە ھۆی دابەزینی سام و شکۆی و پووکانەوەی ئیمپراتۆریەتەکەی خێراتر کرد. ھیندستان کە دەوڵەمەندترین و پڕ دانیشتووترین داگیرگەی بەریتانی بوو، لە چوارچێوەی بزووتنەوەیەکی گەورەتر بۆ داماڵینی داگیرکاری سەربەخۆیی خۆی بەدەستھێنا، بەو پێیەی بەریتانیا سەربەخۆیی بە زۆربەی داگیرگەگانی بەخشی. گواستنەوەی ھۆنگ کۆنگ بۆ چین لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن زۆرێک لە مێژوونووسانەوە بە کۆتایی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا دادەنرێت. بەڵام ھێشتا ١٤ ھەرێم لە دەرەوەی وڵات لەژێر سەروەری بەریتانیادان.[١٧][١٨][١٩][٢٠]

زۆر داگیرگەی بەریتانی لە پێشوودا پاش سەربەخۆییان بەشدارییان لە دەوڵەتانی کۆمۆنوێلتدا کرد. و شانشینی یەکگرتوو یەکێکە لەو ١٦ دەوڵەتەی کۆمۆنوێلت، کە کۆمەڵەیەکە بە شێوەیەکی نا فەرمی بە جیھانی کۆمۆنوێلت ناسراوە، و شاژن ئیلیزابێتی دووەم تێیدا بەشدار بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Ferguson 2004b.
  2. ^ Maddison 2001, pp. 97 "The total population of the Empire was 412 million [in 1913]", 241 "[World population in 1913 (in thousands):] 1 791 020".
  3. ^ https://web.archive.org/web/20220323053751/https://archive.org/details/sim_international-studies-quarterly_1997-09_41_3/page/502
  4. ^ https://web.archive.org/web/20190514203916/https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/xx.html
  5. ^ Russo 2012, p. 15 chapter 1 'Great Expectations': "The dramatic rise in Spanish fortunes sparked both envy and fear among northern, mostly Protestant, Europeans.".
  6. ^ Ferguson 2004b، صفحة 3.
  7. ^ Tellier, L.-N. (2009). Urban World History: an Economic and Geographical Perspective. Quebec: PUQ. p. 463. (ردمك 2-7605-1588-5).
  8. ^ Johnston, pp. 508–10.
  9. ^ Porter, p. 332.
  10. ^ Sondhaus, L. (2004). Navies in Modern World History. London: Reaktion Books. p. 9. (ردمك 1-86189-202-0).
  11. ^ https://web.archive.org/web/20200423130402/https://books.google.com/books?id=oo3F2X8IDeEC&hl=en
  12. ^ https://web.archive.org/web/20181015200153/http://www.bbc.co.uk:80/history/british/victorians/workshop_of_the_world_01.shtml
  13. ^ https://web.archive.org/web/20200125080723/https://books.google.com/?id=oo3F2X8IDeEC
  14. ^ https://web.archive.org/web/20200427181639/https://books.google.com/books?id=S2EXN8JTwAEC&hl=en
  15. ^ https://web.archive.org/web/20150908034607/https://books.google.com/books/about/Great_Britain.html?hl=fr&id=H5kcJqmXk2oC#v=onepage&q&f=false
  16. ^ Hosch, William L. (2009). World War I: People, Politics, and Power. America at War. New York: Britannica Educational Publishing. ص. 21. ISBN:978-1-61530-048-8.
  17. ^ الإمبراطورية البريطانية, p. 660.
  18. ^ https://web.archive.org/web/20190401142133/http://news.bbc.co.uk/2/hi/uk_news/4740684.stm
  19. ^ Brown, p. 594.
  20. ^ https://web.archive.org/web/20080922080825/http://www.bbc.co.uk:80/history/british/modern/endofempire_overview_07.shtml

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری