ئیلیا چاڤچاڤادزێ

کەسایەتییەکی گورجی

شازادە ئیلیا چاڤچاڤادزێ (بە گورجی: ილია ჭავჭავაძე؛ ٨ی تشرینی دووەمی ١٨٣٧ – ١٢ی ئەیلوولی ١٩٠٧) ڕۆژنامەنووس، نووسەر، شاعیر و کەسایەتییەکی ناسراوی گورجییە، بە پێشڕەوی زیندووکردنەوەی ناسیۆنالیزمی گورجی دادەنرێت، زمان، ئەدەب و کولتووری گورجستانی دووبارە پەرە پێدایەوە و خستیەوە نێو فەرھەنگی گورجستان، کە لە لێواری داڕمان و نەماندا بوو.[١][٢] لە گورجستان بە «باوکی نەتەوە» دادەنرێت.

ئیلیا چاڤچاڤادزێ
ناوی خۆماڵی
ილია ჭავჭავაძე
لەدایکبوون (١٨٣٧-١١-0٨) ٨ی تشرینی دووەمی ١٨٣٧
قڤارلی، پارێزگای گورجستان، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی (کاخێتی، گورجستان)
مردن١٢ی ئەیلوولی ١٩٠٧(١٩٠٧-٠٩-١٢) (٦٩ ساڵ ژیاوە)
تسیتساموری، پارێزگای تیفلیس، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
گۆڕ (گڵکۆ)پانتیۆنی متاتسمیندا، تبلیس
پیشەیاسادانەر، شاعیر، ڕۆماننووس، فەیلەسووف
نەتەوەگورجی
واژوو

سەرکردەی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری گەنجان بوو لە گورجستان، کە ئەرکی بزووتنەوەکە بڵاوکردنەوەی ئایدیای لیبڕاڵی ھاوچەرخ و ئەورووپیی بوو لە گورجستان. ئیلیا، دوو ڕۆژنامەی سەردەمییانەی بە ناوەکانی ساکارتڤێلۆوس مامبێ و ئیڤریا دامەزراند. ڕۆڵێکی گرنگی لە دروستکردنی یەکەم پێکھاتەی دارایی لە گورجستان ھەبوو.[٣]

ژیان دەستکاری

ژیانی سیاسی دەستکاری

ئیلیا چاڤچاڤادزێ، نووسەر و بیرمەندێکی بەرھەمدار بوو و بەرھەمەکانی ڕۆڵێکی گرینگیان لە داڕشتنی شوناس و ھۆشیاریی نەتەوەییی گورجستاندا ھەبوو. ھەروەھا داکۆکیکارێکی سەرسەختی حوکمڕانیی دیموکراسی و دەستووری بووە، و بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم بەھایانە لە گورجستان کاری کردووە. لە ١٨٦١ ڕۆژنامەی ساکارتڤێلۆوس مامبێی دامەزراندووە، کە بنکەکەی لە شاری تبلیسی پایتەختی گورجستانی ئێستایە،[٤] کە بوو بە یەکێک لە دەنگە پێشەنگییەکانی سیاسەت و کولتووری لە گورجستان. دواتر لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتیی نیشتمانیی گورجستان بەشدار بوو کە بانگەشەی بۆ سەربەخۆیی و چارەی خۆنووسینی گورجستان دەکرد.[٥]

ژیانی سیاسیی ئیلیا بە چەندین دەستگیرکردن، زیندانیکردن و دەربەدەربوون بەسەر چووە، بەڵام تا مردنی لە کارکردن بۆ دۆزی سەربەخۆییی خەڵکی گورجستان دژی ئیمپڕاتۆریەتیی ڕووسی بەردەوام بووە، لە ١٩٠٧ لەلایەن بەکرێگیراوێکی ڕووسییەوە تیرۆر کرا.[٦][٧]

میراتییەکەی دەستکاری

لە ئەنجامی مردنی چاڤچاڤادزێ، سۆشیاڵدیموکراتەکانی جۆرجیا و بەتایبەتی مەنشەفیکەکان دەستیان کرد بە خۆ زاڵکردن و دەسەڵات بەسەر خەڵکی جۆرجیادا. لە کۆتاییدا، دوای جیابوونەوەی کاتیی ڕووسیا، مەنشەفیکەکانی جۆرجیا بڕیاریاندا بە دەوڵەتبوونی جۆرجیا زیندوو بکەنەوە و لە ٢٦ی ئایاری ١٩١٨ سەربەخۆیییان ڕاگەیاند. دوای شەڕی نێوخۆیی ڕووسیا و درووستبوونی یەکێتیی سۆڤیەت و لکاندنی جۆرجیا بە یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٢١، چاڤچاڤادزێ بوو بە یەکێک لە ناسیۆنالیزمە جۆرجییەکان و ھێمای ئازادی و ڕزگاری نەتەوەیی جۆرجیا، بە سەرکردەی ڕووحیی جۆرجییەکانیش دادەنرا.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kinzer, Stephen (1998-05-07). "Saguramo Journal; On the Tallest Pedestal, a Man for All Georgians". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-03-09.
  2. ^ "Martyr Ilia Chavchavadze of Georgia". www.oca.org. Retrieved 2023-03-09.
  3. ^ "Ilia Chavchavadze". National Archives of Georgia. Retrieved 2023-03-09.
  4. ^ "Ilia Chavchavadze". www.allgeo.org. Retrieved 2023-03-09.
  5. ^ Rapporteur 3, E. G. I. (2020-11-12). "8.) Ilia Chavchavadze in politics". Europe-Georgia Institute (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-09.
  6. ^ "Joseph Jughashvili (Stalin) and Murder of Ilia Chavchavadze". www.allgeo.org. Retrieved 2023-03-09.
  7. ^ Today, Georgia (2022-09-12). "Georgia Marks 115th Anniversary of One of Most Tragic Events in History of Georgia, Assassination of Ilia Chavchavadze". Georgia Today (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-09.
  8. ^ "THE YEAR OF ILIA CHAVCHAVADZE – PANEL DISCUSSION ON "ILIA'S LEGACY"". ILIA STATE UNIVERSITY. Retrieved 2023-03-13.