ئیسماعیل سابووری
ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابووری (لەدایکبووی ١٩٥٦ لە کرماشان - مردووی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە سلێمانی) ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوو کە بە شێوەزارەکانی کوردیی باشووری و کوردیی ناوەندی گۆرانیی گۆتووەتەوە.
ئیسماعیل سابووری | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ئیسماعیل محەممەد ساڵح |
لەدایکبووی | ١٩٥٦ کرماشان |
مردووی | ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ سلێمانی | (٦٢–٦٣ ساڵ ژیاوە)
ژیان
دەستکاریئیسماعیل سابووری لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو کرد و بۆ خوێندنی باڵا چوو بۆ شاری تارانی پێتەختی ئێران و لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران دەستی کرد بە خوێندنی ھونەر.[١] براکەیش بە ناوی «فەیروز سابوور» گۆرانیبێژ بوو و لە ڕادیۆ کرماشان چالاکیی دەکرد، و بەم ھۆیە ئیسماعیل سابوور لە ساڵی ١٩٧٠ ڕووی کردبوو بە ڕادیۆ و چڕینی گۆرانی. سابوور خوێندنەکەی لە تاران لە ساڵی ١٩٧٩ ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ئێران تەواو کرد و گەڕاو بۆ کرماشان.[٢] لە ماوەیک کە لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا بوو، ١٠٥ گۆرانیی و ئەڵبوومێکی بە ناوی "سەفەرنامە" تۆمار کرد.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٣ ھاوکات لەگەڵ داکەوتنی حکۆمەتی سەدام لە عێراق و کرانەوەی چاندی و سیاسی لە باشووری کوردستان، ئیسماعیل سابووریش ڕووی کرد بە باشوور و تا کۆتایی تەمەنی بە ماوەی ١٦ ساڵ لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان نیشتەجێ بوو. لە سەردەمە سەرقاڵی کارکردن وەکوو فەرمانبەر لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایتیی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بوو. ھەروەھا ئەڵبوومێکی دیکەی بە ناوی «بیرەوەری» بڵاوکردەوە.[٣]
ئیسماعیل سابوور لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بەھۆی جەڵتەی دڵ خۆی گەیاندەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی و بە دوای چەند سەعات کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی دوایش لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ڕێوڕەسمێک لە گردی سەیوان بە ئاخ سپێردراو.[٢]
ئەلبومەکان
دەستکاری- سەفەرنامە
- بیرەوەری
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «کۆچی دوایی گۆرانیبێژی ناسراوی کرماشانی» (بە فارسی). ڕۆژنامەی دونیای ئابووری. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ باز بدە بەرەو: ئ ا جام کوردی: ئیسماعیل سابووری خاوەنی ھونەرێكی بێ خەوش و خۆرسک بوو، نووسینی جەمالی دەلاک، نووسراو لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٤ی حوەزیرانی ٢٠١٩.
- ^ باز بدە بەرەو: ئ ا ماڵپەڕی ئاسارە: مامۆستا ئسماعیل سابوور کۆچی دوواییکرد، نووسراو لە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٠١٩؛ ٢٥ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٤ی حوەزیرانی ٢٠١٩.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |