ئیسحاق ئاسیمۆڤ (بە ئینگلیزی: Isaac Asimov)[٢] (لەدایکبووی ٢ی کانونی دووەمی ١٩٢٠ – مردووی ٦ی نیسانی ١٩٩٢). نووسەری ئەمریکی و مامۆستای زیندەکیمیا بووە لە زانکۆی بۆستن. لە ماوەی ژیانیدا ئاسیمۆڤ لەگەڵ ڕۆبەرت ئەی ھاینلاین و ئارسەر سی کلارک بە یەکێک لە سێ گەورەترین نووسەرنی خەیاڵی زانستی دادەنران.[٣]

ئیسحاق ئاسیمۆڤ
ناوی خۆماڵی
لەدایکبوون٢ی کانونی دووەمی ١٩٢٠
مردن٦ی نیسانی ١٩٩٢ لە تەمەنی ٧٢ ساڵی
نیویۆرک، ئەمریکا.
پیشەنووسەر، مامۆستای بایۆکیمیا
نەتەوەئەمریکی
پەروەردەزانکۆی کۆڵۆمبیا بەکالۆریۆس لە زانست|بەکالۆریۆس، ماستەر لە ھونەر، دکتۆرا لە فەلسەفە
چەشنخەیاڵی زانستی، نھێنی
بابەتزانستی باو، پەرتووکی وانەی زانست، وتار، مێژوو، ڕەخنەی وێژەیی
جووڵانەوەی ئەدەبىسەردەمی زێڕینی خەیاڵی زانستی
ساڵانی چالاکی١٩٣٩-١٩٩٢
مناڵەکاندوو منداڵ
خزم(ەکان)ستانلی ئاسیمۆڤ (برا) ئێریک ئاسیمۆڤ (برازا)
واژوو
Scientific career
بوارەکانزیندەکیمیا
دامەزراوەکانزانکۆی بۆستن
تێزەکانThe kinetics of the reaction inactivation of tyrosinase during its catalysis of the aerobic oxidation of catechol (1948)
ڕاوێژکاری دکتۆراچارڵز ڕێجیناڵد داوسن
Other academic advisorsڕۆبێرت ئێلدەرفیڵد (توێژەری پۆست دکتۆرا)

نووسەرێکی بەتوانایە، زیاتر لە ٥٠٠ کتێبی نووسیوە یان دەستکاری کردووە.  ھەروەھا مەزەندە دەکرێت ٩٠ ھەزار نامە و پۆستکارتی نووسیبێت. ئاسیمۆڤ بە چیرۆکی زانستی خەیاڵی ناسراوە، ھەروەھا لە چەشنی نھێنی و خەیاڵی چیرۆکی نووسیوە، زۆرێک لە چیرۆکە ناخەیاڵیەکانیش نووسیوە.

بەناوبانگترین بەرھەمی ئاسیمۆڤ زنجیرەی فاوندەیشنە.[٤] سێ پەرتووکی یەکەمیان خەڵاتی ھوگۆی بەدەستھێنا بۆ باشترین زنجیرەی ھەموو کاتەکان"لە ساڵی ١٩٦٦.[٥]

ھەروەھا زیاتر لە ٣٨٠ کورتە چیرۆکی نووسیوە، لەنێویاندا ڕۆمانی زانستی خەیاڵی کۆمەڵایەتی «Nightfall» کە لە ساڵی ١٩٦٤ لەلایەن نووسەرانی زانستی خەیاڵی ئەمریکاوە وەک باشترین کورتە چیرۆکی زانستی خەیاڵی لە ھەموو کاتێکدا ھەڵبژێردرا.[٦]

ھەروەھا سەرۆکی کۆمەڵەی مرۆڤدۆستانی ئەمریکی بووە.[٧]

ژیان دەستکاری

ژیانێکی باشم ھەبووە و ھەموو ئەو شتانەم بە ئەنجام گەیاندووە کە ویستمە، زیاتر لەوەی کە چاوەڕێم دەکرد.

«ئاسیمۆڤ» ١٩٩٠[٨]

سەرەتای ژیانی دەستکاری

ئاسیمۆڤ لە شاری پترۆڤیچی، ڕووسیا لەدایکبووە،[٩] لە بەروارێکی نادیار لە نێوان ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩ و ٢ی کانونی دووەمی ١٩٢٠. ئاسیمۆڤ لە ٢ی کانونی دووەم یادی لەدایکبوونی خۆی کردەوە.[١٠]


دایک و باوکی ئاسیمۆڤ بریتی بوون لە ئانا ڕەچەڵ و جودا ئاسیمۆڤ کە خێزانێکی جووی ڕووسی بوون. ناوی ئیسحاق بە ناوی ئیسحاق بێرمان باوکی دایکییەوە ناونراوە.[١١] ئاسیمۆڤ لە بارەی باوکییەوە نووسیوویەتی «باوکم سەرەڕای خوێندنی وەک جوولەکەیەکی ئۆرتۆدۆکس، بەڵام لە دڵەوە ئۆرتۆدۆکس نەبووە»، ھەروەھا وتوویەتی کە «ئەو نزا بێشومارانەی نەدەخوێندەوە کە بۆ ھەموو کارێک دیاریکرابوون، ھەرگیز ھیچ ھەوڵی نەدەدا فێری نزاکانم بکات».[١٢]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری azimov نەدراوە
  2. ^ "Isaac Asimov", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-07-27, retrieved 2023-07-27
  3. ^ Freedman, Carl (2000). Critical theory and science fiction. Hanover, NH: University Press of New England. ISBN 978-0-8195-6399-6.
  4. ^ "Author Biographies and Bibliographies From Biblio.com". www.biblio.com. Retrieved 2023-07-27.
  5. ^ "1966 Hugo Awards". The Hugo Awards (بە ئینگلیزی). 2007-07-26. Retrieved 2023-07-27. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help)
  6. ^ "Isaac Asimov", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-07-27, retrieved 2023-07-27
  7. ^ Asimov, Isaac (1994). I. Asimov: a memoir (1. ed ed.). New York: Doubleday. ISBN 978-0-385-41701-3. {{cite book}}: |edition= has extra text (help)
  8. ^ "Isaac Asimov", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-07-27, retrieved 2023-07-27
  9. ^ "Isaac Asimov", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-07-27, retrieved 2023-07-27
  10. ^ "Isaac Asimov", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-07-27, retrieved 2023-07-27
  11. ^ "Isaac Asimov", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-07-27, retrieved 2023-07-27
  12. ^ "Book sources - Wikipedia". en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-27.