ئاڵا ھۆشیار (لەدایکبووی ١٩٨٢ لە مەریوان - ) نووسەر و دەرھێنەرێکی کوردە.

ئاڵا ھۆشیار
لەدایکبوون١٩٨٢
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، دەرھێنەری فیلم، ڕۆژنامەوان، سیناریۆنووس

ژیان دەستکاری

ئاڵا ھۆشیار لە شاری مەریوان لەدایک بووە. ساڵی ١٩٩٩ چووەتە سلێمانی، تا ساڵی ٢٠٠٧ لەوێ ژیاوە، پاشان ڕووی لە ئەورووپا کردووە و بۆ ماوەی حەوت ساڵ، لە ١٤ وڵاتی ئەو کیشوەرە ژیاوە. ئاڵا ھۆشیار حەوت ساڵ پێشمەرگە بووە و جارێکیش بریندار کراوە، ھەروەھا لە شەڕی دژ بە داعشیش سێ جار بریندار بووە[١]؛ بۆ کەناڵ و ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکانی وەکوو: ئێن ئاڕ تی، خەندان و ھاووڵاتی کاری ڕووماڵ و ڕۆژنامەوانی کردووە[٢]. ساڵی ٢٠١٦ وەکوو نوێنەری کورد بە فیلمی پێشمەرگە بەشداریی فێستیڤاڵی فیلمی کانی کردووە[٣]؛ ھەمان ساڵ چاوی بە سەرۆککۆماری فەرانسە، فرانسوا ئۆلاند کەوتووە[٤]. بە مەبەستی پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ شەڕی داعش لە ڕۆژنامەی لیبراسیۆنی فەرانسی و لە بەشی پۆرترەیتی ئەو ڕۆژنامەیە (کە بۆ کەسانی بەناوبانگ لە دونیادا کە چالاک بوون لە بوارە جۆربەجۆرەکان) وتارێک بە زمانی فەرانسی لەسەری بڵاو کراوەتەوە. ساڵی ٢٠١٧ ھاوکار بووە لە سازکردنی بەڵگەفیلمی شەڕی مۆسڵ، کە بە زمانی ئاڵمانی و فەرانسەوی لە کەناڵی ئارتێ (Arte) بڵاو کراوەتەوە؛ ھەمان ساڵیش بەڵگەفیلمی پڵنگەکانی تامیلی لە سریلانکا دروست کردووە کە باس لە بەورەکانی تامیل دەکات. ساڵی ٢٠١٨ یەکەم ڕۆمانی خۆی بڵاو کردووەتەوە و ھەر ھەمان ساڵیش بۆ تۆڕی میدیاییی ڕووداو بەڵگەفیلمێکی لەسەر ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ساز کردووە[٥]. بەکۆی گشتی خاوەنی ٣ بەرھەمی سینەمایی و دێکۆمێنتارییە و ٥ سیناریۆی بۆ فیلمی درێژی سینەمایی نووسیوە.

بەرھەمەکان دەستکاری

نووسین دەستکاری

سینەما دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاڵا ھۆشیار، شانازیی سینەمای کوردی بەرەو خەڵاتی کان، ئێم بی سی تیڤی، ١١ی نیسانی ٢٠٢١
  2. ^ "ئەو پەیامنێرەی وتی میز دەکەم بە NRT دا ئەمڕۆ چی کرد". www.kdaily.org. Retrieved 2021-11-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "ئاڵا ھۆشیار: بە فیلمی پێشمەرگە نوێنەرایەتیی کورد لە فێستیڤاڵی کان دەکەم". westganews.net. Retrieved 2021-11-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ Staff, Editorial. "French president invites Kurdish cameraman to Elysee Palace". Kurd Net - Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ 16ی ئۆکتۆبەر، ڕووداو

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری