ئاکۆ حەمە غەریب ناسراو بە ئاکۆ غەریب (لەدایکبووی ١٩٦٢ لە سلێمانی، ھەرێمی کوردستان) شێوەکارێکی کوردە.

ژیان دەستکاری

ئاکۆ غەریب ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. ھەر لە منداڵییەوە حەزی لە وێنەکێشان بووە. ساڵەکانی ١٩٨٠–١٩٨١ لەگەڵ کرانەوەی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی لە بەشی شێوەکاری وەرگیراوە و ساڵی ١٩٨٥ تەواو بووە. بڕوانامەی خوێندکارییەکەی تابلۆی شەڕی دەربەندی بازیان بووە.

ژیانی ھونەری دەستکاری

نیگارەکانی ئاکۆ غەریب چەن بەش لەخۆ دەگرن:

مێژوویی دەستکاری

ئاکام لە تابلۆ مێژوویییەکانی گێڕانەوەی دووبارەی مێژووی کوردە، لە قاڵبێکی نوێدا بۆ نەوەکانی داھاتوو.

سروشت دەستکاری

ئەم تابلۆیانە نھێنییەکانی سروشتی کوردستان وەک ناسنامەیەک دەخەنە ڕوو. لەم تابلۆیانەدا ڕەنگی ئاوی زۆر بەکار ھێنراوە.

کاریکاتێر دەستکاری

ئامانج لە کێشانەوەیان پڕکردنەوەی بۆشایی کارێکاتێرە لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا کە لە سیخوورمەدا بڵاو دەبوونەوە.

پۆرترەی کەسایەتییە کوردییەکان بە قەڵەم دەستکاری

کارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ لە مەھاباد بە دڵ گریام، ھاژە، ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩ بڵاو کراوەتەوە.
  2. ^ عەدنان کەریم و ئاکۆ غەریب پێشانگایەکی شێوەکارییان کردەووە، ڕووداو، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
  3. ^ ڕەنگەکان دەنگێکی کوردی کۆ دەکەنەوە، ھەولێر، ٩ی شوباتی ٢٠١٧ بڵاو کراوەتەوە.
  4. ^ ١٠ھەزار کتێب ڕەوانەی ڕۆژاوای کوردستان کرا، MBC، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بڵاو کراوەتەوە.
  5. ^ سیخورمە، کوردیپێدیا

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری