کوردیپێدیا یان کوردیپیدیا (بە ئینگلیزی: Kurdipedia) ماڵپەڕێکی زانستنامەیی کوردیی سەر ئینتەرنێتە کە بە چەند زمانێک بابەت بڵاو دەکاتەوە. پرۆژەکە لەلایەن ھاوڕێ باخەوانەوە دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠١٣دا بەھۆی ھاوکاری ھەڤاڵ نەژادەوە پرۆژەکە لە شاری ھەولێر جێگیر کرا.[١] ئەم ماڵپەڕە سەر بە ویکیپیدیا یان پرۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا نییە و پرۆژەیەکی سەربەخۆیە.

کوردیپێدیا Kurdipedia
چەشنی وێبگە
ئەرشیڤی زانیاریی کورد و کوردستان
بەردەستە بەکوردی (کرمانجی، سۆرانی، زازاکی، ھەورامی، لەکی-کەڵھوڕی)، ئینگلیزی، فڕەنسی، ئەڵمانی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ھوڵنەدی، سوێدی، ئیسپانی، ئیتاڵی، عیبری، ڕووسی، نەروێجی، ژاپۆنی، چینی، ئەرمەنی، یۆنانی
خاوەنویکیمیدیا
وێبگەkurdipedia.org
بازرگانینەخێر
تۆمارکردنئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
خستنەکار٢٠٠٨

بەڕێوەبەرەکانی کوردیپێدیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ماڵپەڕەکە تەنھا ئەو شتانە بڵاو دەکاتەوە کە پەیوەندیدارە بە چاندی کوردییەوە و ھیچ بابەتێکی تر کە ناپەیوەندیدارن تۆمار ناکرێن. ئەوان زانیارییەکان لەسەر ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت دەدۆزنەوە و گوێ بە سەرچاوە باوەڕپێکراو نادەن و شتێکی وا لە سیاسەتەکانی بەکارھێنانی ئەواندا نییە.[٢] بەکارھێنەرانی ماڵپەڕەکە دەتوانن لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە داوای گۆڕانکاری بکەن بۆ پەڕەیەکی دیاری کراو یانیش بابەتێک بنێرن. ماڵپەڕەکە پشت بە دوو بنکەدراوە دەبەستێت بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانیان.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ دەستکەوتوو لە ماڵپەڕی سەرەکییەوە. دەربارەی کوردیپێدیا. وەرگیراوە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧
  2. ^ دەستکەوتوو لە ماڵپەڕی سەرەکییەوە. ستانداردەکانی کوردیپێدیا. وەرگیراوە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧