ئاژانسی ھەواڵی فرات

ئاژانسی ھەواڵی فرات (بە کوردیی باکووری: Ajansa Nûçeyan a Firatê، بە تورکی: Fırat Haber Ajansı، بە ئینگلیزی: Firat News Agency، بە کورتە: ANF) ھەواڵنێرییەکی کوردییە[٢] کە زۆرتر ھەواڵەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین کۆ و بڵاو دەکاتەوە. ئەم ھەواڵنێرییە لە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی دامەزراوەتەوە. مەزرینگەی ناوەندیی ئاژانسی ھەواڵی فرات لە شاری ئەمستەردام لە وڵاتی ھۆلەند دا کەوتووەتەوە. تابە ئێستاکە چەندین جار ماڵپەڕەکەی ئەم ھەواڵنێری لە تورکیا بە حۆکمی دادگاکانی ئەو حکۆمەتە داخراوەتەوە.[٣] بەرێوەبەر و بەرپرسی ئاژانسی ھەواڵی فرات ماکسیم دەمیرئالپە.[٤]

ئاژانسی ھەواڵی فرات
دامەزراوی٢٠٠٥[١]
زمانکوردی، تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی، ئەڵمانی، ئیسپانی، ڕووسی و فارسی
بنکەی سەرەکیئەمستەردام، ھۆلەند
ماڵپەڕی فەمیhttps://anfenglish.com

زمان دەستکاری

ئاژانسی ھەواڵی فرات ھەواڵەکانی خۆی بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی، کرمانجی و کرمانجکیتورکی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، ئیسپانی، ئەڵمانی و ڕووسی بڵاو دەکاتەوە.[٥]

کوژراوەکانی ئاژانسی فرات دەستکاری

یەکێک لە ھەواڵنووسانی ئاژانسی ھەواڵی فرات بە ناوی ئایفەر سەرچە کە لەدایک بووی وێرانشار لە پارێزگای ڕحا لە باکووری کوردستان بوو، لە سەرەتای تەممووزی ٢٠٠٦ لە ئۆپەراسییۆنێکی سەربازی لە ئێران کوژراو. ئەم ھەواڵنووسە کە بە نازناوی «شیلان ئاراس» بۆ ئاژانسی فرات کوری دەکرد، خەریکی بەرھەمھێنانی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە خۆکۆژیی ژنانی کورد بووە و لەم پێناوە چووبووەتەوە بۆ ناوچەکانی کوردنشینی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە سنۆری ئێران و تورکیا.[٦][٧]

ھەڵمەتی سایبێری بە ئاژانسی فرات دەستکاری

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فیلم و وێنەکانێک لە دانپێدانانی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ڕێکخراوەی میتی تورکیا کە لە لایەن ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە حاڵی سیخوڕی و تیرۆر لە باشووری کوردستان دەستبەسەر کرابوون، ماڵپەڕی ئینتەرنەتی ئاژانسی ھەواڵی فرات و ھەروەھا ئەپلیکەیشنە مۆبایلییەکانی وەکوو «ئانەفە ئەپ» و «ئانەفە ئەندرۆید» لە سەری مۆبایلەکان کەوتە ژێری ھەڵمەتی سایبێری و ئاڵۆز بوو.[٨]

دەستبەسەرکردنی بەرپرس دەستکاری

ماکسیم دەمیرئالپ بەرێوەبەر و بەرپرسی ئاژانسی ھەواڵی فرات لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ بە دادخوازنامەی ڕاستەخۆی دەوڵەتی تورکیا لە لایەن ئینتێرپۆل لە وڵاتی بەلجیکا دەستبەسەر کرا و بە ماوەی ٢ ھەوتە لە بەندیخانە ماو، و لە ئاکامدا بە بارمتەی ٥ ھەزار یۆرۆیی ئازاد کرا.[٨][٩][١٠]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ANF's Twitter account issued 10th ban from Ankara". ANF News. January 23, 2018. Retrieved January 11, 2019.
  2. ^ سی ئن ئن: ھێزە کوردەکان لە مانگی ئایار لە خاکی تورکیا پاشەکێشە دەکەنەوە (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٣؛ سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
  3. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ئاژانسی ھەواڵی فرات لە تورکیا قێخە کرا (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١؛ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
  4. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کەمپێن بۆ ئاادیی ماکسیم دەمیرئالپ (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦؛ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
  5. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ڕێکخراوەی سیخۆڕیی ئەڵمان بنکە کوردییەکانی کردووە بە ئامانج (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٨؛ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
  6. ^ بی بی سی: کوشتنی ھەواڵنووس و چالاکێکی سیاسیی کورد لە ئێران (بە فارسی)، نووسراو لە ١١ی ئابی ٢٠٠٦؛ سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
  7. ^ بی بی سی: ھەواڵنووسە کوردە کوژراوەکە ئیزنی نەبووە لە ئێراندا چالاکی بکات (بە فارسی)، نووسراو لە ١٣ی ئابی ٢٠٠٦؛ سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
  8. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: ڕاگەیاندنامەی ئاژانسی ھەواڵی فرات بۆ بیری گشتی (بە فارسی)، نووسراو لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١١؛ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
  9. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: بەرێوەبەری بەرپرسی ئاژانسی ھەواڵی فرات بە سپاردنی بارمتە ئازاد کرا (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١؛ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
  10. ^ بیا نێت: ماکسیم دەمیرئالپ ھەواڵنووسی ئاژانسی ھەواڵی فرات دەستبەسەر کرا (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١؛ ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.