ئاژانسی ھەواڵی نوو-ژن

ئاژانسی ھەواڵی نوو-ژن یان نوو-ژنھا (بە تورکی: NuJIN Haber Ajansı - NuJINHA) ھەواڵنێرییەکی تایبەت بە ژنانە کە ناوەندی لە وڵاتی سویسە. ئەم ھەواڵنێرییە بەدوای داخستنی ئاژانسی ھەواڵی ژن لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەلایەن حکوومەتی تورکیا، لە ڕۆژی ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ دەستی بە چالاکی کردووە و چالاکییەکانی ئەو ھەواڵنێرییە بە لکاندنی پێشگری «نوو» بە ناوە پێشینەکە بەردەوام دەکات.[١]

ئاژانسی ھەواڵی نوو-ژن
خاوەنڕێکخراوی کلتور و میدیای ژنان
دامەزراوی٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١
زمانکوردی (سۆرانی و کرمانجی)، عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی
بنکەی سەرەکیسویس
ماڵپەڕی فەمیhttps://jinhaagency.com/so

ئاژانسی ھەواڵی ژن جگە لە زمانی کوردی (سۆرانی و کرمانجی) بە زمانەکانی عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی ھەواڵ و بابەت بڵاو دەکاتەوە.[١]

ئەگەرچی دامەزرێنەرەکانی ئاژانسی ھەواڵی نووژن کوردن، بەڵام وەکوو ئاژانسی ھەواڵی ژن وەکوو میرتێک بۆ ھەموو ژنان لە ھەر بڕوا و نەتەوەی جیاوازێکە و ئامانجی ئازادیی ھەموو ژنان بەبێ ڕەچاو کردنی جیاوازیە زمانی، ئایینی و نەتەوەیەکان لە بەرچاو کردووە و خۆی وەکوو «دەنگی "نەتەوەی ژن"» ناساندووە.[١]

برینداربوونی پەیامنێری نوو-ژنھا

دەستکاری

لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە گەرمەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس ئاژانسی ھەواڵی نووژن ڕاگەیاند «نەغەم کەراجە» پەیامنێری ئەو ئاژانسە کە بۆ ماوەی مانگێک بووە بە بەردەوامی ڕووماڵی دۆخی غەززەی کردووە، ماڵەکەی کراوەتە ئامانج و بریندار کەوتووە. لەو ھێرشە کە لە ڕۆژی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ڕوویداوە، دە ماڵی گەڕەکی شوجاعیەی غەززە بریتی لە ماڵی پەیامنێرەکە ڕووخێندراوە و ئەو بەھۆی گەمارۆدانی نەخۆشخانەکان نەیتوانیوە ڕوو لە شوێنە پزیشکییەکان بکات.[٢]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری