ئاژانسی ھەواڵی ڕۆژنیوز

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆژنیوز ئاژانسێکی ھەواڵنێری لە باشووری کوردستانە کە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە. ڕۆژنیوز سەر بە کۆمپانیای چەترە و لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مۆڵەتیی چالاکیی وەرگرتووە. بابەتەکانی ڕۆژنیوز بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی و کرمانجیعەرەبی و تورکی بڵاو دەکرێنەوە.[١]

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆژنیوز
دامەزراوی١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
زمانکوردی (سۆرانی و کرمانجیعەرەبی و تورکی
بنکەی سەرەکیسلێمانی، باشووری کوردستان
ماڵپەڕی فەمیhttps://rojnews.news

دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان دەستکاری

سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان کە لە بەشی عەرەبیی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆژنیوز کار دەکرد، لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووھەمی ٢٠٢٣ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئاسایشی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستبەسەر کراوە و ھێشتا چارەنووسی نادیارە.[٢] [٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری