ئاژانسی ھەواڵی دیجلە

ئاژانسی ھەواڵی دیجلە (بە تورکی: Dicle Haber Ajansı (DİHA)) ئاژانسێکی ھەواڵنێری لە تورکیا بوو کە زۆرتە لەسەر مژارەکانی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگای کورد بابەت بڵاو دەکردەوە.[١] ئاژانسی ھەواڵی دیجلە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٢ دەستیکرد بە چالاکی و ھەتا ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا چالاکییەکەی ڕاگێڕا، بە ماوەی زۆرتر لە ١٢ ساڵ بەردەوام بوو. بابەتەکانی ھەواڵنێرییەکە بە زمانەکانی تورکی، کوردی و ئینگلیزی بڵاو دەکران.[٢]

ئاژانسی ھەواڵی دیجلە
دامەزراوی١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
زمانکوردی (کرمانجیتورکی و ئینگلیزی
بنکەی سەرەکیئەستەمبوڵ، تورکیا
ماڵپەڕی فەمیhttp://www.diclehaber.com.tr/

دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان دەستکاری

ئاژانسی ھەواڵی دیجلە چەند جارێک لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا کێشەی ھەبوو و چەند ڕۆژنامەنووسێکی ئەو ئاژانسە دەستگیر کران.[٣][٤] لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٩ و بەدوای بڵاوکردنی ھەواڵی فێستیڤاڵەکانی نەورۆز لە سێرت، عەبدوڕەحمان گۆک دەستبەسەر کرا و تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بەقازانجی پارتی کرێکارانی کوردستانی خراوەتە پاڵ.[٥] لە ئازاری ٢٠١٢دا پەیامنێرانی سنوورنەناس ڕایگەیاند کە ٢٧ ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ھەواڵی دیجلە لە زیندادان.[٦] لە نێوان مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ تا مانگی ئایاری ٢٠١٦، ١٢ ڕۆژنامەنووسی ئاژانسەکە دەستگیر کران.[٧]

بلۆک کردنی ماڵپەڕی ھەواڵنێری دەستکاری

بە وتەی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ)، ھەتا ساڵی ٢٠١٦دا، دەسەڵاتدارانی تورکیا ٤٠ جار ڕێگرییان لە چوونە ناو ماڵپەڕەکە کردبوو؛ بەشێوەیەک کە ماڵپەڕەکە ھەر جارێک بلۆک دەکرا ناونیشانەکەی دەگۆڕدرا.[٧] بەدوای ھەوڵی کودەتا لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦، ماڵپەڕی ئاژانسی ھەواڵی دیجلە یەکێک بوو لەو زیاتر لە ١٥٠ دەزگای ھەواڵنێری کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە داخران[٨] و لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کۆتایی بۆ چالاکییەکەی ھێنرا.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Committee to Protect Journalists, October 2012, Turkey's Press Freedom Crisis: 4. The Kurdish Cases
  2. ^ DIHA, About Us ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Number of Arrested DİHA Correspondent Reaches 10". Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. Retrieved 2020-11-18.
  4. ^ "DİHA Reporter Arrested". Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. Retrieved 2020-11-18.
  5. ^ "PRESS FREEDOM: Journalist Released from Jail under "PKK Propaganda" Charges". Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. Retrieved 2020-11-18.
  6. ^ Reporters without Borders, 14 March 2012, Four journalists released but fight goes on for dozens still held 2016-03-04 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ ئ ا "Turkey Crackdown Chronicle: Week of May 15". Committee to Protect Journalists. Retrieved 3 June 2016.
  8. ^ "Torture returns to Turkey". The Economist. 7 September 2017. Retrieved 8 September 2017.