ژن تیڤی
ژن تیڤی کەناڵێکی ئاسمانیی کوردییە کە لە ڕۆژاوای کوردستانەوە بڵاو دەبێتەوە. ژن تیڤی یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە جیھانە کە ھەموو بەرھەمەکانی بۆ ژنان و سەبارەت بە ژنانە و تەواوی کارمەندانیشی ژنن. بەرھەمەکانی ژن تیڤی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاو دەبێتەوە. ژن تیڤی لە ٨ی ئازاری ٢٠١٨ ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ڕۆژاوادا کاری خۆی بەشێوەی ئەزموونی دەستی پێکرد و لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨یش فەرمی بوو.[١]
ژن تیڤی Jin TV | |
---|---|
دەستپێک | ٨ی ئازاری ٢٠١٨ |
زمان | کوردی، عەرەبی |
ناوچەی وەشان | جیھانی |
خەڵاتەکان
دەستکاریلە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ خەڵاتی خورشیدە بابان کە ھەر ساڵە لە شەوی چلەدا لەلایەن کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد دەبەخشرێتەوە، بە چەندین کەس و نێویاندا ئەڤین نەسرین پێشکەشوان و بەڕێوەبەری ژن تیڤی بەخشیندرا.[٢]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ساڵێک لە دەستپێکبوونی چالاکیی ژن تیڤی لە ڕۆژاوا تێپەڕیو (فارسی)، نووسراو لە ڕێکەوتی ٢ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ ڕۆژنیوز: خەڵاتی خورشیدە بابان دەبەخشرێت بە بەڕێوەبەری کەناڵی ژن تیڤی (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |