ئابادان (بە فارسی: آبادان‎) ناوەندی شارستانی ئابادان و شارێک لە پارێزگای خووزستانی ئێرانە، کە لە باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، ٥٣ کیلۆمەتری کەنداوی فارس،[٤] ١٤٠ کیلۆمەتری ئەھواز و لە نزیکی سنووری عێراق و کووەیت ھەڵکەوتووە. ئەم شارە فڕۆکەخانە و بەندەری ھەیە و لەبەر ھەبوونی سافیخانەی نەوت، پێترۆکیمی و ھاوسنووری لەگەڵ عێراق، لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمەوە یەکێک لە گرنگترین شارەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئێران بووە. یەکێک لە گەورەترین سافیخانەکانی جیھان بە ناوی سافیخانەی نەوتی ئابادان، لەم شارە ھەڵکەوتووە. نەوتی زۆربەی ناوچەکانی خووزستان بە لوولە بەم شارە دەگات و لەدوای پاڵاوتن بە ھەموو جیھان دەگوازرێتەوە. نزیکترین شار بە ئابادان، خوڕەمشارە کە لە دووری ١٥ کیلۆمەتری ئەم شارە ھەڵکەوتووە.

ئابادان
آبودان
ئاوادان
آبادان
چەند دیمەنێکی شاری ئابادان
وڵات ئێران
پارێزگاخووزستان
شارستانئابادان
دەسەڵات
 • شارەوانی ئابادانمەحموودڕەزا شیرازی[١][٢]
ڕووبەر
 • سەرجەم١٢٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣ مەتر (١٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٦)
 • سەرجەم٢٣١٬٤٧٦[٣]
 • چڕیی شاری١٦٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانعەرەبی، فارسی
 • ئایینئیسلام (شیعە)
ناوچەی کاتی+٣:٣٠
 • ھاوین (DST)+٤:٣٠
کۆدی تەلەفۆن٠٦١
وێبگەabadan.ir

دانیشتووان دەستکاری

ژمارەی دانیشتووان
ساڵ خەڵک
١٩١٠ ٤٠٠
١٩٤٩ ١٧٣٬٠٠٠[٥]
١٩٥٦ ٢٢٠٬٠٠٠
١٩٨٠ ٣٠٠٬٠٠٠
١٩٨٦ ٦
١٩٩١ ٨٤٬٧٧٤[٦]
٢٠٠١ ٢٠٦٬٠٧٣
٢٠٠٦ ٢١٧٬٩٨٨[٧]

ئابادان لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا (١٩٨٠–١٩٨٨) تەقریبەن خاڵی لە دانیشتوو بوو. لە سەرژمێری ساڵی ١٩٨٦، تەنیا ٦ کەس لەم شارە دەژیان. لە ساڵی ١٩٩١، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ئابادان گەڕانەوە ٨٤٬٧٧٤ کەس بوون.[٦] لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٢١٧٬٩٨٨ کەس لە ٤٨٬٠٦١ خێزاندا بوو.[٧] زۆربەی دانیشتووانی ئەم شارە لە فارس و عەرەبەکان پێکدێت، ھەروەھا ژمارەیەکی بچووکیش لە لوڕەکان، ئازەرییەکان و کوردەکانیش لەم شارە دەژین.[٨]

شارە خووشکەکان دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Archived copy". Archived from the original on 22 February 2020. Retrieved 26 February 2020.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "لەبارەی شارەوانی ئابادان". Retrieved 3ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Statistical Center of Iran > Home". amar.org.ir.
  4. ^ Hoiberg 2010, p. 6
  5. ^ Hein & Sedighi 2016.
  6. ^ ئ ا Lagassé 2000, p. 2
  7. ^ ئ ا Vadahti 2006.
  8. ^ Elwell-Sutton & de Planhol 1982, pp. 55–56

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری